|
بسم الله الرحمن الرحیم
کورته
وه‌ڵامێک بۆ جه‌مال موحسین نوسه‌ری بابه‌تی
دیسان مانگی ده مبه‌ستن و کۆتکردنی ئازادی!
ڕه سه‌ن ئه‌حمه‌د
، لاپه‌ڕه‌ی 4، ژماره 11،
رۆژنامه‌ی ئۆکتۆبه‌ر. ئه‌م زاته، له‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه به‌نائاگایانه
به ئیدیعای داکۆکی کردن له هه‌ژار و ڕه‌ش وڕووتان ده‌یه‌وێت له ناڵ و
بزمار بدات! ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو سوکایه‌تی به ئاینی پیرۆزی
ئیسلام بکه‌یت و له ئه‌وروپا په‌نابه‌ری سیاسیت پێ بده‌ن. یا هه‌ندێک
سوکایه‌تی به حوکمه‌تی کوردستان بکه‌یت و به پێش که‌وتووخوازت له‌قه‌ڵه‌م
ده‌ن، یا یه‌کێک له دوو حزبی ده‌سته‌ڵات دار مزایه‌ده‌ت له‌سه‌ر بکه‌ن.
به‌داخه‌وه دره‌نگ هاتیت! به‌نده نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم نیه تا لێت
بپرسم: ئه‌و ئازادیه ڕه‌هایه له‌کوێ‌یه له کوردستان نه‌بێت، که‌زاتێکی
وه‌ک تۆ زات بکات به‌بێ ڕه‌چاو کردنی هیچ یاسا و ڕێسایه‌ک بێ‌ڕێزی به
ئیعتیقادی زیاتر له یه‌ک ملیار و نیو مرۆڤ له دونیاد بکه‌ن؟! هه‌روه‌ها
نوێنه‌ری زانایانی ئاینیش نین تا به‌م دوو ئایه‌ته‌ی قورآنی پیرۆزه ده‌م
به‌ستت که‌ین: [(11) وه‌کاتێک پێ یان بووترایه ئاشوب مه‌نێنه‌وه
له‌زه‌ویدا- ئاژاوه به‌رپا مه‌که‌ن له ووڵاتدا ده‌یان ووت: ئێمه هه‌رچاکه
کارین (ڕێکخه‌رین) (12) ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن ئاشوبگێڕ
به‌ڵام هه‌ستی پێ ناکه‌ن . سوره‌تی (البقرة) بڕوانه لاپه‌ڕه‌ی 3 له پوخته‌ی
ته‌فسیری قورئان]
کاکی ئازادی خواز و مرۆڤ دۆست:
به‌نده وه‌ک تاکێکی دوور له هه‌موو ده‌سته‌ڵات و پله و پایه‌یه‌کی ئه‌م
ووڵاته‌ی که‌تۆ ده‌ته‌وێت به‌ئازادی قسه‌ی تێدا بکه‌یت، به‌مافی خۆمی
ده‌زانم به‌ئازادانه چه‌ند ووشه‌یه‌کت وه‌ڵام بده‌مه‌وه:
1- به‌ڕیزتان و هاوبیره‌کانی به‌ڕێزتان 1% یه‌کی خه‌ڵکی کوردستانیش پێک
ناهێنن تا هێنده ماف به‌خۆتان بده‌یت، مافی 99% که‌ی تر پێشێل بکه‌یت.
به‌قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت لاق ڕابکێشه، خۆ نیزامی کوردستان، نیزامی
دیکتاتۆریای پرۆلیتاریا نیه.
2- خۆزگه حزبه چه‌په‌کانی کوردستان به هه‌مووتان ئه‌وه‌نده ووجود تان
ده‌بوو ، که نه‌ک هه‌ر بیمه‌ی بێ‌کاری و دڵنیای کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ
نه‌دارانیی کورسستان دابین بکه‌ن ، به‌لکو له کوردستانێکی ئازاد و گه‌لێکی
سه‌ر به‌خۆشتان تێ ده‌په‌ڕاندوو، ده‌تان گه‌یانده به‌یه‌که‌م مه‌شاعبی
سه‌ره‌تای له‌دنیادا! ئه‌وکات خه‌ونه‌کانی ئێمه له‌پێش خه‌ونی گه‌لانی
دوونیا به‌دی ده‌هات (ئای که خه‌یاڵێکی خۆشه!).
3- ئه‌و هه‌ژار و ڕه‌ش و ڕوتانه‌ی که نوسینه‌که‌ی تۆیان بۆ
بخوێنیته‌وه‌وه و لێ‌ی حاڵی بن، هه‌موویان به‌ڕۆژوون. ئه‌ی چۆن جورئه‌ت
ده‌که‌ی بێحورمه‌تیان پێ بکه‌یت و موقه‌ده‌ساتیان پێشێلی بکه‌ی، گه‌ر خۆت
به نوێنه‌ریان ده‌زانیت؟!
4- مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رزکراوه بۆ ئه‌وه‌ی که‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان خۆیان برسی
بکه‌ن و ژیانی هه‌ژار و ڕه‌ش و ڕووتانیان وه‌بیر بێته‌وه. له‌و سه‌روه‌ت و
سامانه‌ی هه‌یانه 2.5% لێ بده‌ن به هه‌تیوان، هه‌ژاران، ره‌ش و ڕووت ،
بێکاران، نه‌خۆشان و له ڕێگا داماوان. جه‌نابتان که ئیدیعای داکۆکی که‌ری
له ڕه‌ش و ڕووت و بێکاران ده‌که‌یت فه‌رموو . به رنامه‌یه‌کی (کرداری نه‌ک
خه‌یاڵی) پێش که‌ش بکه بۆ جوان ڕه‌نێو هێنانی ئه‌م زه‌ریبه گه‌وره‌یه و
به‌داد وه‌رانه دابه‌شکردنی به‌سه‌ر ڕه‌شوو رووت و بێکاره‌کانی کوردستان
دا، بۆ که‌سایه‌تی خۆت و حزبه‌که‌شت باشتره. كاکی مرۆڤ دۆست و ئازادی خواز،
سیسته‌می ئه‌مڕۆی ووڵاته پێش که‌وتووه‌کانی ئه‌وروپا، له‌سه‌ر جوان ڕه‌نێو
هێنانی ئه‌م زه‌کاته‌یه و دابه‌ش کردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی داد وه‌رانه
به‌سه‌ر پیر و په‌ک که‌وته و نه‌خۆش و بێکاران. کاک مه‌نسوری حیکمه‌تیش
هه‌ر به‌و زه‌کاته ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
وه‌ڵام دانه وه‌ی زیاتر بۆ نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم و زانایانی ئانینی
کورستان به‌جێ ده‌هێڵم.
http://www.hkkurdistan.org/links/blawkrawakan/kurdi/october-11/october11-p4.pdf
|