|
كاتێك كه تیروَرر ئه‌كه‌نه ناسنامه بوَ ئیسلام!! ناونیشانی تیروَرله 11\9 به‌دواوه بوه ناسنامه‌یه‌ك بوَجیاكردنه‌وه‌ی ئیسلام له سه‌رجه‌م ئاینه‌كانی تر .هه‌روه‌ها ترازاندنی ووشه‌ی (ئیسلامی)بوو بوَ ناو دائیره‌یه‌كی تر به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه خوَیان له مێژوه به‌نیازن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بوَ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌رَجه‌عیه‌تانه‌ی كه بوَنی ئیسلام لێ دێت . ئاشكرایه كه ئه‌مریكا پێش ئه‌و گورزه‌ی كه له 11ی سیبته‌مبه‌ر لێ ی كه‌وت بیری له لێدانی سه‌رجه‌م ته‌یاره ئیسلامیه‌كان كرده‌وه به مه‌رجێك هه‌موویان به ترازێنێته ناوچه‌ه‌كی ته‌سك و به یه‌ك لێدان هه‌موو ئه‌و ته‌یاره سه‌له‌فیانه له ناو ببات . بوَیه بوَ به‌ڵگه‌و بیانویه‌كی بچوك ئه‌گه‌ڕا تا ئه‌و ئامانجانه‌ی كه له دێر زه‌مانه‌وه به‌نیازیه‌تی بپێكێت كاری له‌سه‌ر بكات و بیكات به‌ڵگه بوَ دروست بوونی , ئه‌م بیانوانه‌ش ڕوداوی (11)ی سیپته‌مبه‌ر بوو كه وایكرد كار بوَ ئه‌مریكا ئاسا بكات بوَ جێ به‌جێ كردنی جه‌نگێك كه‌ناوی لی بنێت تیروَر به‌لاَم له ڕاستیدا ئه‌و جه‌نگه ناوی جه‌نگی صلیبیه‌تی جیهانی بوو به‌رامبه‌ر ئیسلام له گوتكانی جوَرج بوَشی سه‌روَكی ئه‌مریكا ده‌ركه‌وت له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی ڕوَژنامه‌وانی تایبه‌ت به‌و ڕوداوانه‌ی كه به‌سه‌ر افغانستان و پاشان عێراقدا هات ئه‌م ووته‌ی دركاند, به‌لاَم پاش چاوپێكه‌وتنه‌كه له به‌ر چاوپوَشی و هه‌ندێ اعتبارات ئه‌و ناونیشانه‌ی گوَڕی به جه‌نگی دژه تیرور به‌لاَم له ڕاستیدا ئه‌و جه‌نگه دژی ئیسلام بوو , و له پێش هه‌مووشیانه‌وه ته‌یاره ئیسلامه تونده‌كان .چونكه ئه‌و ته‌یاره ئیسلامیه‌ی كه له ئه‌فغانستان دروست بوبو پێكهاته‌یه‌كی توند و توَڵ بوو له ڕووی سه‌ربازی و له ڕوی فیكریشه‌وه كاریگه‌ری دروست كردبوو له سه‌ر چه‌ندین لاو‌و و گه‌نجی ئیسلامی تاوای لێ هات بووه ڕێكخراوێك كه له هه‌موو ولاتێك ئه‌ندامی هه‌بوو جگه له‌مانه‌ش بوبوه مه‌ڕجیعیه‌تێكی گه‌وره و پشتێكی به‌هێزی لایه‌ن و حیزبه ئیسلامیه‌كان بوو, بوَیه ئه‌مریكا ئارامی له‌به‌رهه‌ڵگیرا و ده‌ستی كرد به زانیاری كوَكرنه‌وه له سه‌ر بزاڤه جیاجیاكانی ناو ئه‌فغانستان له‌و هه‌ولاَنه‌ی له ناو ده‌زگاكانی هه‌واڵگری ئه‌مریكی ده‌ستی كه‌وت له ڕووداوی سێپته‌مبه‌ر گه‌وره‌تر بوو بوَیه په‌لی هاویشته ناو ئه‌فغانستان و كار و ئامانجی خوَی پێكا به ناوی تیروَر هێزێكی گه‌وره‌ی ئیسلامی له‌ناوبرد و ئه‌و جه‌نگه بوه سه‌ره‌تایه‌ك بوَ هێنانه‌دی ئامانجه جوَربه‌جوَركانیان له ڕوی سیاسی و ئابووری سه‌ربازیه‌وه ,جێگه‌ی خوَیه‌تی باس له‌وه بكه‌ین و بڵێن ئایا پاش (7)ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌م زنجیره جه‌نگه خوێناوینه‌ی كه ئه‌مریكا كردی له افغانستان و عێراق و هه‌روه‌ها گلاندنی جه‌نگ به صوَماڵ ولێدانی (محاكم)ی صوَماڵ به‌نیازی چیبون؟ به‌نیازی نه‌هێشتنی تیروَر یان ووشه‌ی ئیسلام بوو ؟.بێگومان ئه‌مریكا ئه‌م جه‌نگانه‌ی كرده ئامانجی خوَی بوَ لێدانی ئسلام و تیروَری كرده ناسنامه‌ی ئیسلامی و له هه‌رجێگه‌یه‌ك ئیسلام ده‌ركه‌وێت ئه‌وا بێ چه‌ندو چوَن كاری بوَده‌كات بوَله‌ناوبردنی چونكه بوونی ئیسلام له گوَڕپانی سیاسی ترس بوَ ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا دروست ده‌كات و جه‌مسه‌ری سیاسی ئه‌مریكا تێك ده‌دات .
|