|
بسم الله الرحمن الرحیم
رێككه‌وتننامه‌ی
نێوان ئه‌مریكاو عێراق و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب
كامیل مه‌حمود
رژێمی سیاسی ره‌سمیی عه‌ره‌بی
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا نێگه‌تیڤانه هه‌ڵوێستیان ده‌ربریوه
به‌رامبه‌ر به‌و رێككه‌وتننامه ستراتیژییه‌ی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كان
و عێراق كه بریاره پێش كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ
له‌نێوان هه‌ردوو لادا ئیمزا بكرێت، ره‌شبینی و ره‌خنه‌ی زۆربه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو دنیای عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به‌م رێككه‌وتننامه‌یه
درێژكراوه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی تریانه به‌رامبه‌ر هه‌موو دۆزه‌كانی تری
ناو ئه‌م وڵاته‌و ره‌وشی سیاسی عێراقی دوای سه‌دام حسه‌ین، بۆیه
ده‌كرێت بڵێین ئه‌و هه‌ڵوێسته عه‌ره‌بییه زاده‌ی خه‌مخۆری و په‌رۆشیی
ئه‌وان بۆ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق نییه‌و بریتییه
له‌مزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی دیماگۆگیانه به‌سه‌ر گه‌لانی عێراقه‌وه
له‌به‌رده‌م شه‌قامی نابینای عه‌ره‌بیدا.
به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ش بوونی ئه‌و هه‌موو رێككه‌وتنه كورتخایه‌ن و
درێژخایه‌نه‌ی حكومه‌ته‌كانی دنیای عه‌ره‌به له‌گه‌ڵ واشنتۆندا كه
به‌گفتوگۆیه‌كی كه‌م ماوه به‌ئیمزا گه‌یه‌نراون پێش ئه‌وه‌ی له
په‌رله‌مانه‌كانیاندا په‌سه‌ند بكرێن، چونكه په‌رله‌مانه‌كانیان دواین
لایه‌ن بووه به‌و رێككه‌وتننامانه‌یان زانیوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق
چه‌ند مانگێكه حه‌ره‌كه‌تێكی دبلۆماسی به‌هێزی به‌رپا كردووه‌و وه‌فده
دانووستانكاره‌كه‌ی له گفتوگۆی چروپردایه بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی ره‌شنووسی
ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كه دواتر بدرێته ئه‌نجومه‌نی سیاسی بۆ ئاسایشی
نیشتیمانی كه له سه‌رۆكه‌كانی كۆمار‌و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و
جێگره‌كانیان و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی پێكهاتووه بۆ بریار له‌سه‌ردانی و پاشان
سپاردنی به په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگ له‌سه‌ردان و په‌سه‌ندكردنی،
كه‌واته ئایا رێككه‌وتنێك به‌م ئالیه‌ته ره‌سمی و به‌ربڵاوه جیگای
مه‌ترسییه بۆ سه‌روه‌ری وڵات یان ئه‌و رێككه‌وتننامه هه‌ستیارانه‌ی كه
له‌ناو ژووره داخراوه‌كاندا سه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا
ئیمزایان كردوون؟!.
به‌غداد ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه‌له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ كاره‌كانی
له‌رێگای پێكهێنانی وه‌فدێكه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه به‌رێوه
به‌رێت و له‌گه‌ڵ هه‌ر خولێكی گفتوگۆكاندا وته‌بێژه فه‌رمییه‌كان
ئاكامه‌كه‌ی بۆ میدیاكانی جیهان رابگه‌یه‌نن، به‌ڵكو ئه‌و وه‌فده
سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی كردووه كه پێشتر رێككه‌وتننامه‌ی
هاوشێوه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا ئیمزا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی راوێژیان
پێ بكه‌ن و داوای هاوكارییان لێكردوون وه‌ك خاوه‌ن ئه‌زموونێك له‌و
بواره‌دا كه ناوه‌رۆك و خاڵه‌كانی هه‌ندێ له‌و رێككه‌وتنه دوو قۆڵیانه
ببینن و له كاره‌كه‌ی خۆیاندا سوودی لێ ببینن، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه
هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داونه‌ته‌وه‌و ئاماده نه‌بوون هاوكارییان بكه‌ن.
رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه به‌و شێوه ئاشكرایه‌و له‌رێگای دامه‌زراوه
ره‌سمییه‌كانه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت و به‌و هه‌موو قۆناغه ئاڵۆزانه‌ی
دانووستاندا تێپه‌رێت، سه‌یره ئاكامه‌كه‌ی له‌سه‌ر حسابی سه‌روه‌ری
عێراق و سه‌ربه‌خۆیی بریاری ره‌سمی وڵات بێت، به‌ڵام رێككه‌وتننامه
عه‌ره‌بییه‌كانی تر كه له‌پشتی په‌رده‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گشتی
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و په‌رله‌مانه‌كانیانه‌وه ئیمزا كرابێت پێشێلكاری بۆ
سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاتانه تیادا نه‌بێت.
تا ئێستا ئه‌وه‌ی كه جێگای مشتومره‌و یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه
مه‌سه‌له‌ی ماوه‌و كاتی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له‌عێراق و
خواستی واشنتۆن بۆ هێشتنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌م وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ
پێدانی حه‌سانه‌ی تایبه‌ت بۆ چالاكی و جموجوڵی ئه‌و هێزانه‌ی
ده‌مێننه‌وه، كه ئه‌مه بۆ حكومه‌تی عێراق په‌سه‌ندكردنی تا
راده‌یه‌كی زۆر گرانه، چونكه دانانی خشته‌ی كاتیی بۆ پاشه‌كشێی
هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاو سپاردنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌له‌فه
سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به عێراقییه‌كان بووه‌ته خواستێكی شه‌عبی و
سیاسییه‌كانی ئه‌مرۆی عێراقیش نایانه‌وێت له‌پشتی گه‌له‌كه‌یانه‌وه
رێككه‌وتننامه‌یه‌ك مۆر بكه‌ن پێشێلكردنی خواست و ئیراده‌ی ئه‌وانی
تیادا بێت، وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر
ئه‌و پێشێلكارییانه راهاتوون.
پێده‌چێت عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ كێشه‌و ته‌نگه‌ژه‌ی زۆری هه‌بێت و
بارودۆخه ناوخۆییه‌كه‌ی زۆر له‌وه ئاڵۆزتر بێت گه‌شبینی هه‌ڵبگرێت،
به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر‌و
ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاشدا كه ئێستا هێزه‌كانی عێراقیان داگیر كردووه
مساوه‌مه‌یان نه‌كردووه‌و كاریان له‌سه‌ر دبلۆماسیه‌تێكی عێراقیانه
كردووه‌و پێش هه‌ر هه‌نگاوێك كۆمه‌ڵێك هێڵی سووریا‌ن دیاری كردووه كه
له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار زیاده‌ره‌ویشی تیادا كرابێت، ئه‌وانه‌ی فرمێسكی
تیمساحی بۆ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق ده‌رێژن، با ناوه‌رۆكی
یه‌كێك له‌و رێككه‌وتننامانه ئاشكرا بكه‌ن كه له‌ژووره داخراوه‌كاندا
ئیمزایان كردووه‌و شه‌رعیه‌تی بوون و مانه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازی و
موخابه‌راتییه‌كانی به‌هێزه بیانییه‌كان داوه له‌ناو وڵاته‌كانیاندا.
|