|
بسم الله الرحمن الرحیم
سوریا له نێوان دۆستایه‌تی ئێران و
نزیك بوونه‌وه‌ی له ئیسرائیل
صوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه
مه‌حموود
وته‌كانی باڵیوزی سوریا له ئه‌مریكا
كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له نێوان كۆمه‌ڵێك له كارناسانی ئیسرائیلی
كه داوای ئاشتی ده‌كه‌ن دركاندی، تا كۆتایی به شه‌ره‌ی نێوان سوریا‌و
ئێران بهێنرێت، له لایه‌ن هه‌ندێ له كارناسانه‌وه به پێشكه‌وتنی
وتووێژه‌كانی ئاشتیانه‌ی نێوان هه‌ردوو ولاَت له ماوه‌ی ئه‌و دوو
هه‌فته‌یه‌دا دائه‌نرێت.
داواكردنی باڵیۆزی سوریا بۆ كۆتایی هێنان به بارودۆخی جه‌نگی، لای
لێكۆڵه‌ره‌وان به هه‌وڵ و كۆششی سوریای داده‌نێن بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی
له گه‌ڵ ئه‌مریكا و ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئیسرائیل به‌رزایه‌كانی
جۆلان به موڵكی خۆی داده‌نێت و به ته‌واوی خستویه‌ته ژێر
ده‌سه‌لاَتی خۆیه‌وه، سوریه‌كانیش ئه‌وه ده‌زانن كه گه‌ڕانه‌وه‌ی
جۆلان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كاتێكی زۆری ده‌وێ و هه‌روا ئاسان نییه،
هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ران ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن كه ( كاتێك سوریا داواكاری و
پێشنیاری توركیای بۆ وتووێژ له گه‌ڵ ئیسرائیل قه‌بوڵ كرد زۆر ئاماده‌یی
خۆی ده‌ربڕی كه ئه‌توانرێت بڵێن سوریه هه‌ده‌فێكی تری له پشت ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه. گفتوگۆ و وتووێژ‌و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی سوریه و
ئیسرائیل شتێكی تازه‌و نوێ نیه,به‌ڵكو له‌ماوه‌ی‌ئه‌م 17-18 ساڵه‌دا
جموجوڵێكی زوَر له‌نێوان هه‌ردوو ولاَتدا رووی داوه به‌لاَم هیچ
ئه‌نجامێكی نه‌بوو چونكه گرفتی ئه‌ساسی له‌به‌رزاییه‌كانی جولاَندایه
و ئیسرائیل ئاماده‌نیه,هه‌رگیزو له‌ژێر هیچ مه‌رجێكدا پاشه‌كشه
له‌وبه‌رزاییانه‌بكات. ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ,ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپیش
له‌زمانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی خوَیه‌وه رایگه‌یاند كه ولاَته‌كه‌ی
تامه‌زروَیه له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا به‌صوڵح و له‌فه‌زایه‌كی ئاشتیا
نه‌دابژی ,به‌لاَم سوریا ئه‌بیت ئه‌وه بزانێت كه‌نا توانێت وه‌ك جارانی
خوَی له‌گه‌ڵ كوَماری ئیسلامی ئێران یان حماس و حزب الله په‌یوه‌ندی
هه‌بێت .
ڕه‌ئسی حكومه‌تی سوریا ( عه‌له‌وی ) یه كه موناسه‌باتی زۆری له
گه‌ڵ شیعه‌كانی ، ئێران و لوبنان داهه‌یه. ئه‌م موناسه‌باته‌ش به‌شه
جۆراوجۆره‌كانی نیزامی، ئابوری ، ئه‌منیه‌تی ، وه‌رگرتنی زانیاری
ئه‌گرێته‌وه. چونكه ئێران وسوریه‌و لوبنان هاوكارییه‌كی زۆریان پێكه‌وه
هه‌یه‌و ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش زۆر توندوتۆڵ وقوڵ بۆته‌وه.
به‌لاَم له لایه‌كی تره‌وه، گه‌رچی ده‌وڵه‌تمه‌ردانی ئێران له‌ماوه‌ی
ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا كه له ده‌ست پێكردنی وتووێژی نێوان سوریا و
ئیسرائیل تێپه‌ر ده‌بێ، قسه‌یه‌كی توندیان دژی سوریا نه دركاندووه.
به‌لاَم حسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری نوێنه‌ری رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران
له رۆژنامه‌ی كه‌یهانی ئێرانی‌دا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له وتوێژ له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی (شرق الاوسگ)ی چاپی له‌نده‌ن دا ئه‌وه‌ی وتبوو كه له
كاتێدا سوریا بگاته رێكه‌وتنێك له گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، ئه‌وا
گۆڕانكارییه‌كی ئه‌ساسی له نێوان سوریا‌و ئێران‌دا ڕوو ئه‌دات .
لێكۆڵه‌ره‌وان پێیان وایه كه ئه‌م وتانه‌ی شه‌ریعه‌تمه‌داری وته‌ی
زۆرێك له به‌رپرسه بالاَكانی ئێرانه به‌لاَم ئه‌وان به‌و شێوه‌یه
ده‌ریان نه‌بڕیوه ئه‌وه‌ش بزانین كه ئێران نسبه‌ت به سوریا زۆر
نیگه‌رانه، دیداری ژه‌نه‌راڵ توكمانی وه‌زیری به‌رگری سوریا و
فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شی ئێران، له وڵاتی ئێران نه‌یتوانی ئه‌و
نیگه‌رانیانه بڕه‌وێنێته‌وه، واش دێته پێش چاو كه هه‌رچه‌نده سوریا
له گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نزیك بێته‌وه و په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت، ئه‌وا
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه‌م ره‌نگتر ده‌بێت. وتووێژه‌كانی صوڵحی
نێوان سوریا و ئیسرائیل،ئه‌و وتووێژانه‌ی كه به باوه‌ڕی زۆرێك له
كارناسانی سوریا هه‌وڵی نزیك بوونه‌وه‌یه له ئه‌مریكا و كۆتایی
هێنانه به جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و له هه‌مووی گرنگتر وه‌رگرتنه‌وه‌ی
به‌رزاییه‌كانی جۆلانه له ئیسرائیل، وه ئیسرائیلیش له‌م نێوه‌نده‌دا
له په‌نای پاراستنی ئه‌منیه‌تی سنوری شاره‌كانی دا، هه‌وڵی
دوورخستنه‌وه‌ی سوریا ده‌دات له كۆماری ئیسلامی ئێران كه یه‌كێكه
ئامانج و هه‌ده‌فه گرنگه‌كانی..
|