|
له
ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عه‌لی دا
" كُلُّ مَنْ عَلیْهَا فَانٍ ، وَ يبْقَی وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ
وَالإِكْرَامِ " الرحمن/27.
ئه‌م به‌یانییه ئاگادارییه‌كه‌ی ئیسلام په‌یكم له‌باره‌ی ساڵیادی كۆچی
دوایی مامۆستا مه‌لا عه‌لی یه‌وه خوێنده‌وه، بیره‌وه‌رییه‌كانم
كه‌وته‌كارو هه‌ندێكم له‌باره‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تییه‌وه نووسی كه ئه‌مه
ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌ڵبه‌ته له‌كاتی بیستنی هه‌واڵی وه‌فاتیا پرسه‌نامه‌یه‌كم بۆ سایتی
بزوتنه‌وه نارد چونكه ئه‌گه‌ر له‌رێی سایته‌كه‌ی خۆمان بوه‌ستامایه
هه‌فته‌یه‌ك دوا ده‌كه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه ناردم بۆ سایته‌كه‌ی بزوتنه‌وه..
به‌لاَم من وه‌لاَمم به‌ده‌ست نه‌گه‌یشته‌وه!! له‌پاش ئه‌م وتاره‌وه
ده‌قه‌كه‌ی ده‌خه‌مه پێش چاو..
ناسراویم بۆ مامۆستا مه‌لا عه‌لی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی 59 و 1960
سه‌ده‌ی رابوردوو، كه له‌وكاته‌دا من له قوتابخانه‌ی ئه‌وقافی سه‌ره‌تایی
هه‌ڵه‌بجه‌دا قوتابی بووم..
مامۆستا به‌ره‌حمه‌ت بێ زۆر به‌غیره‌ت بوو بۆ ئیسلام و به‌وه رازی
نه‌ده‌بوو له‌به‌رامبه‌ر گوناهـ وخراپه‌ی ئاشكرادا ته‌نیا به ده‌م
ناره‌زایی خۆی ده‌ر ببڕێت، یا به‌دل پێی ناخۆش بێت، به‌ڵكو یه‌كێ بوو
له‌وانه‌ی كه‌بۆچوونی وابوو ده‌بێ خراپه‌ی ئاشكرا به‌تواناو هێز بگۆڕریێت،
و به‌ڵگه‌شی به‌و فه‌رمووده‌یه ده‌هێنایه‌وه كه { ئه‌وه‌ی له‌ئێوه
خراپه‌ی بینی با به‌ده‌ست بیگۆڕێ، ئه‌گه‌ر توانای نه‌بوو با به‌زمانی
بیگۆڕێ، ئه‌گه‌ر توانای نه‌بوو با به‌دل پێی ناخۆش بێ، ئه‌وه‌ی به‌دل پێی
ناخۆش بێ ئه‌وه لاوازترین پله‌ی ئیمانه}.. ئه‌مه بۆچوون وئیجتیهادی ئه‌و
بوو.. هه‌رچه‌ند به‌شی زۆری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه گۆڕینی به‌ده‌ست
ته‌نیا بۆ ده‌سه‌لاَتدار و فه‌رمانڕه‌وایانه..
مامۆستا پیاوێكی خاوه‌ن هۆز وعه‌شره‌ت بوو، پیاوێكی تاك وته‌نیا نه‌بوو،
عه‌شیره‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ك نه‌ورۆڵی و هۆزی حه‌سه‌نی شاره‌زووری
له‌پشته‌وه بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌غیره‌تیش بوو له‌ناو خزم و
عه‌شره‌ته‌كه‌یا خۆشه‌ویست و قسه ره‌وابوو، به‌تایبه‌ت كوڕی مامۆستا
{مه‌لا عه‌بدولعه‌زیزی پریس} بوو، كه یه‌كێك بوو له ناودارترین مه‌لا و
زاناكانی كوردستان و{ قوتابخانه‌ی پریس} له مێژووی زانیاری كوردستانا
یه‌كێك بووه له‌و قوتابخانانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌ڵه زانا‌و گه‌وره
مه‌لای ناوچه‌كه بووه.. و له‌وباره‌وه شتێكی زۆری له قوتابخانه‌ی
بیاره كه‌متر نه‌بووه.. هه‌روه‌ها برای زانای پایه به‌رز مامۆستا
مه‌لاعوسمانی ره‌حمه‌تی بوو، كه مامۆستا له‌ناو خه‌ڵكا به پیاوێكی زۆر
زانای واریع و خواناس وپارێزكار به‌ناوبانگ بوو، ده‌توانم بڵێم: شه‌یتان
شه‌رمی لێده‌كرد.. ئه‌مه جگه له‌ئازایی و چاو نه‌ترسی و لێهاتوویی خۆی
ئه‌مانه جێیه‌كی تایبه‌تیان بۆ مامۆستا مه‌لا عه‌لی دروستكردبوو..
هه‌روه‌ك باسم كرد زۆر دژی ئه‌وه بوو به‌ئاشكرا گوناهـ بكرێت، هه‌ر له‌م
روانگه‌وه زۆر دژی عه‌ره‌قخواردنه‌وه بوو به‌ئاشكرا، و فرۆشتنی به‌ئاشكرا
له‌ناو دووكانه‌كانا.. له‌به‌ر ئه‌وه له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا
عه‌ره‌قخانه‌یه‌كی تیا نه‌بوو، جگه له‌نادی كارمه‌ند و مووچه‌خۆران.
له‌ساڵی 70 به‌دواوه مه‌لا موسته‌فای ره‌حمه‌تی بییری له‌وه كرده‌وه كه
باڵێكی ئیسلامی بۆ شۆڕش بكاته‌وه، له‌گه‌ل باڵی قه‌ومییه‌كه‌دا باڵه
ئاینییه‌كه‌ش دوانه‌كه‌وێ، ئه‌وه‌بوو یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلامی دروست
كرد، و مامۆستا مه‌لا عوسمانی ره‌حمه‌تی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و باڵه‌ی ده‌كرد،
ومامۆستا مه‌لا عه‌لیش له‌و یه‌كیه‌تییه‌دا زۆر كارابوو.
له‌ساڵی نۆسه‌د وحه‌فتاو دوودا مه‌عهه‌دی ئیسلامی سوڵه‌یخی به‌غدا هاتن بۆ
سه‌ردانی مه‌عهدی ئیسلامی سلێمانی و له‌وێشه‌وه رۆیشتن بۆ هه‌ڵه‌بجه و
مه‌عهدی ئیسلامی هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕیوه‌به‌ره‌كه‌ی مامۆستا
مه‌لا عه‌لی و هه‌موو قوتابییه‌كانی تا ده‌روازه‌ی هه‌ڵه‌بجه هاتبوون به
پێشوازییانه‌وه، و له‌وێدا هه‌ردوو مه‌عهه‌د تێكه‌ل و ئاوێته بوون، و به
هیتاف كیشانی ئیسلامی دژه رژێم و به دروشمی وه‌ك ئه‌م شیعرانه‌ی وه‌لید
ئه‌عزه‌می: یاهژه الدنیا أصیخی واشهدی إنا بغیر محمد لا نقتدی واته: ئه‌ی
دنیا هاواربكه‌و شایه‌ت به، ئێمه جگه له موحه‌ممه‌د چاو له‌كه‌سی تر
ناكه‌ین. یان دروشمی : لاشرقیه لاغربیه، جمهوریه إسلامیه.. دوله،
دوله إسلامیه.. به‌ناو جاده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ركه‌وتن تا
گه‌یشتنه مه‌عهه‌دی ئیسلامی له‌ناو شارا..
هه‌ر له‌حه‌فتاكانا رژیمی به‌عس ={ ناسیۆنالیزمی ئیشتراكی} دووری خسته‌وه‌و
ته‌بعیدی كرد بۆ خواروی عیراق ودوایی به‌چه‌ند واسیته‌یه‌ك هێنرایه‌وه بۆ
به‌غدا..
پاش دروستبوونی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانا مامۆستا
نه‌قل كرایه‌وه بۆ كوردستان و هه‌ڵه‌بجه.. ئه‌وه‌بوو له‌نیوه‌ی دووه‌می
هه‌شتاكانا حیزبی به‌عس ={ ناسیۆنالیزمی ئیشتراكی} هه‌روه‌ك قه‌تله‌عامی
ئیسلامییه شیعه‌كانی ده‌ست پێكردبوو، ده‌رگای زیندانه‌كانی بۆ ئیسلامییه
سوننیه‌كانیش كرده‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئیسلامییه‌كانی عیراق گیران و
هه‌ندێك له ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش، پاش ئه‌وه‌ی كه‌له ساڵی 1987دا
مامۆستا حه‌سه‌نی شه‌مێرانی له هه‌ڵه‌بجه‌دا گیرا خه‌ڵكی به‌گه‌وه‌رو بچوك
و دیندار وبێدینه‌وه هه‌ستانه سه‌رپێ له‌دژی ئه‌وكاره، و رابه‌رایه‌تی
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا عه‌لی بوو.. له دوای
ئه‌و خۆ پیشاندانه‌وه مامۆستا و دۆستانیان نه‌یانتوانی له‌ناوشارا
بمێننه‌وه‌و رۆیشتنه ناو كوردستانی ئێرانه‌وه، و ئه‌وه بوو دوای ئه‌وه
رژێم بلدۆزه‌ری خسته گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان، و به {تی ئێن تی} ژماره‌یه‌ك
مال وخا ن‌و به‌ره‌ی خه‌ڵكی ئه‌وشاره‌ی رووخاند..
كاتێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه له‌ساڵی 1988دا هه‌ڵه‌بجه گیرا،
حیزبی به‌عس ={ ناسیۆنالیزمی ئیشتراكی}هه‌رئه‌و داخه‌ی له‌دلاَبوو
به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی موسوڵمان، بۆیه جامی غه‌زه‌بی خۆی به‌سه‌ر
خه‌ڵكه‌كه‌یدا رشت و گازی كیمیاوی به‌سه‌را كردن و پێنچ هه‌زار خه‌ڵكی
بێتاوانی ئه‌و شاره‌ی شه‌هید كرد، جگه له برینداركردنی ده‌هه‌زار كه‌س و
ئاواره‌بوونی 70 هه‌زار كه‌س..
ئه‌وه بوو پاش ده‌ركه‌وتن و كارابوونی ره‌وتی ماركسیستی له باڵێكی ناو
شۆڕشی نوێ‌دا یه‌كیه‌تی زانایانی كۆن رابیته‌ی زانایانی ئیسلامی كوردستانیان
دروست كرد، كه مامۆستا مه‌لا عه‌لی یه‌كێ بوو له‌ئه‌ندامه كاراكانی ئه‌و
رێكخراوه‌یه‌ی كه له‌ئه‌نجاما بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لێ دروست بوو..
تا بزوتنه‌وه یه‌كپارچه‌و پته‌و بوو جێگه‌و پله وپایه‌یه‌كی هه‌بوو،
حیزبه عیلمانییه‌كان تا ئه‌ندازێك شه‌رمیان لێ ده‌كرد و حسابیان بۆ
ده‌كرد، به‌لاَم كاتێ بزوتنه‌وه دوو باڵی تری لێ جیابووه‌وه و لاوازی
رووی تێكرد و ئه‌وانه‌ی له‌مێژبوو چاوه‌ڕوانی هه‌لێكی وابوون بۆیان
هه‌ڵكه‌وت، ئیتر ده‌سه‌لاَتیان بۆ بزوتنه‌وه و باڵه‌كانی نه‌هێشته‌وه، و
ئه‌وه‌ی زۆر له‌مێژبوو ده‌یانویست ئه‌نجامی بده‌ن و له‌ترسی
بزوتنه‌وه‌یه‌كی پته‌و و به‌هێز نه‌یان ده‌وێرا ئه‌نجامی بده‌ن، به ئاسانی
كردیان و پیاده‌یان كرد.
تاوانی ئه‌و ئه‌نجن ئه‌نجن بوونه‌ی بزوتنه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كێ؟
وه‌لامی ئه‌و پرسیاره له‌رۆژی قیامه‌تا دیاری ده‌دات كاتێ له مه‌یدانی
مه‌حشه‌را ده‌وه‌ستین و زمان لووسی و چاو ورا‌و زه‌بوون و ناتوانا ده‌بێت، و
حه‌ق گۆیا ده‌بێت.. له‌و رۆژه‌دا نه پله‌و پایه سوود به مرۆڤ
ده‌گه‌یه‌نێت و نا ماڵ و سامان.. " ێوْمَ لا ێنْفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ،
إِلاَّ مَنْ أَتَی اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِیمٍ ." الشعرا‌و/89.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا مامۆستا مه‌لا عوسمان
به‌ڕابه‌ر هه‌ڵده‌بژێرا و مامۆستا مه‌لا عه‌لیش به جێگری، ئه‌مه
به‌رده‌وام بوو تا مامۆستا مه‌لا عوسمان كۆچی دوایی كرد و ئه‌ویش
به‌ڕابه‌ری بزوتنه‌وه هه‌ڵبژێررا و هه‌ر له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه تا كۆچی
ماڵئاوایی له ژیانی دنیا كرد و گیانی به‌خوای خۆی سپارد..
خوا له گوناهی هه‌موومان خۆش ببێت.. و رۆحی مامۆستایش به به‌هه‌شت شاد
ببێت..
# # #
ده‌قی ئه‌و پرسه‌نامه‌ی كه به بۆنه‌ی وه‌فاتی مامۆستاوه ناردبووم :
بسم الله الرحمن الرحیم
بۆبه‌رێزان بنه‌ماڵه‌ی به‌ریزی مامۆستا مه‌لا عبدالعزیز
و به‌رێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی.
السلام علیكم ورحمه الله
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی زانای پایه‌به‌رز و رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
كوردستان جه‌نابی مامۆستا مه‌لاعه‌لی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مه‌رحوم و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی ده‌كه‌ین، و له‌خوای بێ هاوتا داواكارین گیانی پاكی مامۆستا به
به‌هه‌شت شاد بكات، و سه‌بووری هه‌موولایه‌ك بدات..
" إنا لله وإنا إلیه را‌جعون " ..
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
ئوسترالیا
20/03/2006
|