|
كاتی ئه‌وه
هاتووه هه‌رێمه‌كانی ناو عێراقی فیدراڵ پێك بهێنرێن
كامیل مه‌حمود
ئه‌زموونی پێش ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و
داوای ئه‌ویش كه به‌م پرۆسه سیاسییه‌ی ئێستا ده‌ستی پێكرد،
ده‌ریخستووه كه عێراقی یه‌كپارچه‌و ناوه‌ندگه‌رای نائیختیاری جگه
له‌مه‌ینه‌تی و ناسه‌قامگیری هیچی تری بۆ ئه‌م وڵاته نه‌هێناوه‌و
ئه‌وه‌ی تا ئه‌م له‌حزه‌یه هه‌ستی پێكراوه‌و له‌سه‌ر زه‌وی رووی
داوه، ئه‌و حاڵه‌ته ناسه‌قامگیره‌یه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی
نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و جیاكارییه بنه‌ره‌تی و
سرووشتییه‌یه كه له‌ناو چوارچێوه‌ی ئه‌م قه‌واره سه‌ربه‌خۆیه‌دا هه‌یه
كه عێراقه‌و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر تێكرای بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه
بووه‌ته مایه‌ی بشێوی و نائارامی، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش كه هیچ رێكخستن
و حسابێك بۆ سرووشتی جیاوازییه‌كان و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵكردنیاندا
نه‌كراوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیانه‌وه دۆخه سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئه‌و حاڵه‌ته
ناته‌ندرووسته ئاسه‌واری خراپی له‌سه‌ر تۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوانیان له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه درووست كردووه‌و هه‌ندێ جار تا لێواری
ته‌قینه‌وه‌و پێكدادان رۆیشتووه.
ئه‌وه‌ی له‌دوای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه حسابی بۆ نه‌كراوه
بریتییه له سرووشتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی
پێكهاته پێكهێنه‌ره‌كانی، ئه‌وه‌ش كه كراوه‌ته نه‌خشه‌و له‌فۆرمی
پلاندا راگه‌یه‌نراوه بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كان،
ته‌نها چه‌ند دروشمێكی نابابه‌تی له‌ئارادا بووه كه رای گشتی پێ
چه‌واشه كراوه‌و به‌ناوی یه‌كریزی نیشتیمانی و یه‌كێتی خاكی
عێراقه‌وه كه‌بتی هه‌موو خواسته‌كانی گه‌لانی عێراق كراوه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ به‌رێكردنی ژیانی سیاسی له‌عێراقدا پیاده كراوه
پرۆژه‌گه‌لێكی عاتیفی و بێ بنه‌مابووه، دوای رووخاندنی رژێمی سه‌دام
حسه‌ین و نه‌مانی سه‌ركوتكاری و هێزی زه‌برو زه‌نگی ئه‌و رژێمه
به‌سه‌ر گه‌لانی ئه‌م وڵاته‌وه، پێكهاته جیاوازه‌كان ئازادانه
گوزارشتیان له بوونی كلتووری و مه‌زهه‌بی و ئه‌تنی جیاوازی خۆیان
كرده‌وه‌و له‌رووی مه‌یدانییه‌وه حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان بوونه
زمانحاڵ و پشتیوانی مافه‌كانیان، جارێكی تر ئه‌و ده‌نگه ته‌قلیدیانه
لێره‌و له‌وێ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه كه به‌ناوی سه‌روه‌ری ناوه‌ند و
یه‌كێتی خاك و یه‌كریزی گه‌لانی عێراقه‌وه بانگه‌شه‌كانیان بۆ
مه‌ركه‌زیه‌تی حكومه‌ت ده‌ست پێكرده‌وه، ته‌نانه‌ت بوونی ئه‌و هه‌رێمه
كوردییه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن باكووری عێراقیشیان ره‌ت ده‌كرده‌وه‌و
چاویان مێژوویه‌ك له‌خه‌باتی كورد‌و ململانێ و پێكدادان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته
یه‌ك له‌دوای یه‌كانی پێشووی به‌غدادیشی نه‌ده‌بینی.
ده‌ستووری عێراق كه په‌سه‌ندكراوی گه‌لانی عێراقه له‌ریفراندۆمێكی
جه‌ماوه‌ریدا، دانی به بوونی فیدرالیزم و ئازادی پێكهێنانی
هه‌رێمه‌كاندا ناوه، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و ده‌نگه ته‌قلیدییه‌و
هێزه‌كانیان له‌مه‌یداندا رێگره له‌جێبه‌جێكردنی و بوونی هه‌رێمه‌كان و
جیاكردنه‌وه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان له‌ناو قه‌واره‌ی
خۆیداو له‌چوارچێوه‌ی عێراقی ئیتیحادیی فیدراڵیدا پێكنه‌هێنراوه،
ته‌نها هه‌رێمی كوردستان وه‌ك واقێعێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی
ناوه‌ندخوازه‌كانه‌وه بوونی خۆی چه‌سپاندووه، خه‌ڵكی باشوور‌و
ناوه‌راستی عێراق كه‌وه‌ك كورد خوازیاری فیدرالیه‌ت و راگه‌یاندنی
هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی خۆیانن ئه‌و ئامانجه‌یان بۆ نه‌هاتووه‌ته دی و
هێزه نه‌یاره‌كانی فیدراڵیزه‌كردنی عێراق هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ك
روبه‌رووی خاوه‌ن پرۆژه‌كانی هه‌رێمی باشوور‌و ناوه‌راست ده‌بنه‌وه،
هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ش كه ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و ئه‌زموونه
شكستخواردووه‌كه‌ی تێكه‌ڵكردنی كاروباری پێكهاته جیاوازه‌كانه‌و
به‌ستنه‌وه‌یه‌تی به‌ناوه‌ندێكی ناسه‌قامگیره‌وه، نه‌بووه‌ته په‌ندێكی
مێژوویی بۆ ئه‌وانه‌و بیرورای پێ نه‌گۆریون كه ئه‌و قۆناغه‌و
ئه‌زموونه‌كه‌ی تێپه‌رێنن.
ئه‌وان هه‌میشه یاری به كۆمه‌ڵێك درووشمی دوور له‌راستییه‌وه ده‌كه‌ن
و وای پیشان ده‌ده‌ن كه گه‌لانی عێراق یه‌كه‌یه‌كی جیانه‌كراوه‌ی
تواوه‌یه له‌ناو یه‌كترداو مه‌زهه‌ب و تایفه‌و وزمان و كلتووری جیاواز
هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ژیانی هاوبه‌ش و به‌رێوه‌چوونی
كاروباره‌كانیان نییه، ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه حزبه تایفی و نه‌ته‌وه‌یی
و تایفییه‌كان درووستی كردووه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی له‌پشته‌وه‌یه،
چاو له‌و راستییه داده‌خه‌ن كه حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان به‌شێكن و
بگره نوێنه‌ری توێژ‌و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقین و گوزارشت له‌خواست
و ئامانجه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن، به‌ڵگه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌وه
هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه‌بیروبۆچوونی ئه‌وانه ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه، له‌و
هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌و راستییه‌یان بۆ ئاشكرا كردووین كه
شیعه ده‌نگی بۆ حزبه شیعه‌كانی خۆیان داوه‌و سوننه بۆ سوننه‌و كوردیش
بۆ كورد، ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌ی مه‌یدانییه له سه‌ر جیاوازی ئه‌و
پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی كه به‌باشترین شێوه
له‌ناو دۆخه سیاسییه‌كه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، مامه‌ڵ نه‌كردن له‌گه‌ڵ
ئه‌م راستییه واقیعی و به‌رچاوه‌شدا ئاراسته‌كردنی بارودۆخه‌كه‌یه
به‌ره‌و پێكدادان و نائارامی زیاتر‌و دواجار جه‌نگی نێوان پێكهاته‌كان.
یه‌كێكی تر له‌و به‌ڵگه مه‌یدانیانه‌ش كه ده‌ری ده‌خات ناوه‌رۆكی
ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ له‌چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی جیاواز پێكهاتووه‌و
ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان رێكبخرێت كه هاوسه‌نگی
و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شیكردنی هه‌موو لایه‌كی له‌بریاری
ره‌سمی وڵات‌دا تیادا ده‌سته‌به‌ر ببێت، ئه‌و هه‌موو شه‌رو پێكدادانه‌ی
نێوان تایفه جیاوازه‌كان بوو له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای
كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، كه له‌سه‌ر شوناسی مه‌زهه‌بی و زمانی
جیاواز‌و بگره ناوچه‌ی جیاواز به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌خه‌ڵكی ئه‌م
وڵاته بوونه قوربانی، له‌ناو حكومه‌تێكی ناوه‌ندی وه‌ك ئه‌وانه‌ی
پێشوودا ئه‌وه نایه‌ته كه ئه‌و پێكهاته جیاوازانه له‌په‌نای یه‌كدا
به‌ئاسووده‌یی بژین، مه‌گه‌ر زیندانه گه‌وره‌كه‌ی سه‌دام و ئه‌شكه‌نجه
ترسناكه‌كه‌ی رابردوو ئه‌و بارودۆخه بكاته‌وه به‌واقیعێكی به‌زۆر
داسه‌پاو، ئه‌مه‌ش گه‌رانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سفر كه مه‌حاڵه جارێكی تر
ئه‌و ئه‌زموونه شكستخواردووه دووباره ببێته‌وه‌و ده‌بێت له‌رێگای
ئه‌زموونی فیدراڵی و پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای كلتوور‌و
تایفه‌و نه‌ته‌وه، خه‌ڵكی عێراق له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ‌دا
ژیانی سیاسی و ئیداری خۆیان به‌رێ بكه‌ن.
جێبه‌جێنه‌كردنی ماده ده‌ستوورییه تایبه‌ته‌كان به‌پێكهێنانی
هه‌رێمه‌كان زۆر ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست عێراقییه‌كان ده‌دات و ئاگری ناكۆكی و
ئاژاوه له‌م وڵاته‌دا خۆشتر ده‌كات و باری سایكۆلۆژی پێكهاته
جیاوازه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌بات كه ئه‌م ململانێ و ناكۆكییه
مه‌زهه‌بی و ئه‌تنییه بكاته پاشخانێكی مێژوویی نێگه‌تیڤ له‌زاكیره‌ی
خه‌ڵكداو به‌ئاسانی له‌بیر نه‌كرێت.
فیدراڵیزم خواستێكی هه‌نووكه‌یی خه‌ڵكی عێراقه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئه‌وانی تیادا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، كاتیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك
نییه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دژی پرۆژه‌ی فیدراڵه‌یه‌تی عێراقن و به
پرۆسه‌ی پارچه پارچه‌كردنی وڵاته‌كه‌ی ناو ده‌به‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر
ئێستا فیدراڵیه‌ت رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئیدارییه‌كانی نێوان
ناوچه جیاوازه‌كان بێت، مه‌رج نییه له‌ئایینده‌دا و به‌هۆی به‌رده‌وامی
ره‌وشی نائارامی ئێستاوه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش دادی عێراقییه‌كان بدات و
خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان كه‌متر نه‌كاته‌وه، ئه‌مرۆ ناوه‌ندێكی
نیشتیمانی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمه‌كان و
ئه‌و ناوه‌نده‌ش ده‌كرێت به‌پێی رێژه‌و بوونی مه‌یدانیی جه‌ماوه‌ری
پێكهاته جیاوازه‌كان پێكبهێنرێت، ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسانه‌و پێم وایه ئه‌م
ئه‌زموونه‌ی ئێستای به‌غدادو حكومه‌تی فیدراڵی سه‌ركه‌وتووترین
ئه‌زموونه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی تیادا
ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌سه‌ڵاته سیادییه‌كان به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی
له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌دا دراون دابه‌ش كراوه، ئه‌وه‌ی
ماوه‌ته‌وه پێكهێنان و راگه‌یاندنی هه‌رێمه‌كانه، كه ئه‌وه‌ی ده‌بێت
راشكاوانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت دروستكردنی سێ هه‌رێمی جیاوازه بۆ
كورد و شیعه‌و سوننه‌ی عه‌ره‌ب، ناكرێت به به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمی
دوور له‌واقیعی راسته‌قینه چاو له‌جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندییه
زۆره‌كانی نێوان ئه‌و سێ پێكهاته‌یه دابخرێت، ئێستا هه‌رێمی
سه‌ربه‌خۆی په‌یوه‌ست به عێراقی فیدراڵه‌وه بۆ كورد هاتووه‌ته‌دی و
به‌شێكی بنه‌ره‌تی له‌كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بووه، خۆ ئه‌گه‌ر
كوردیش ئه‌م واقیعه‌ی بۆ خۆی دروست نه‌كردایه، ئێستا ئه‌وه‌ی له‌نێوان
شیعه‌و سوننه‌ی عێراقدا به‌داخه‌وه هه‌یه، كوردیش به‌شێك ده‌بوو له‌و
ململانێیه‌و ئه‌م وڵاته به‌یه‌كجاری ده‌بوویه پارچه‌یه‌ك له‌دۆزه‌خ.
ئێستاش بۆ ده‌ربازبوون له‌م ره‌وشه نائارامه‌ی عێراق و باشتر
كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منی و ره‌وشی شه‌قام، باشتر وایه په‌له
بكرێت له‌دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی خاوه‌ن ئیداره‌ی جیاواز،
هه‌رێمی كوردستان درووست بووه‌و خاوه‌نی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆیه‌تی
و نوێنه‌رایه‌تی كارای له‌به‌غدادیش هه‌یه‌و كورد به‌شێكی پێكهێنه‌ری
پرۆسه‌ی سیاسییه له‌عێراقدا، ماوه‌ته‌وه دوو هه‌رێمه‌كه‌ی تر كه
پێویسته له‌شێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ردوو پێكهاته جیاوازه‌كه‌ی
تری عێراق پێكبهێنرێت و هه‌ریه‌كه‌یان له‌ناوچه‌ی خۆیانه‌وه ئیداره‌ی
ناوچه‌كانیان به‌رێوه به‌رن و بوار له‌به‌رده‌م قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات
له‌لایه‌ن هه‌ر توێژ‌و پێكهاته‌یه‌كدا به‌رته‌سك بكرێته‌وه‌و به هاوبه‌شی
و هاوسه‌نگانه هه‌موو لایه‌ك عێراقی نوێی ئه‌مرۆ به‌رێوه به‌رن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ په‌له نه‌كرێت له‌دابه‌شكردنێكی فیدراڵیانه‌ی ده‌سه‌ڵات
و جوگرافیای عێراقدا، سبه‌ینێ ئه‌م وڵاته له‌كۆنفیدراڵیه‌تیشدا خۆی
ناگرێته‌وه‌و ئه‌و دابه‌شبوونه له‌یه‌كدابراوه‌ی بووه‌ته ترس لای
هه‌ندێك ده‌بێته واقیع، ئه‌و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تانه‌ی دژی پرۆژه‌ی
فیدراڵیزم و بوونی هه‌رێمه ئیدارییه‌كانی ناو عێراقی نوێ هه‌ڵوێستی
ئاشكرایان ده‌ربریوه، ده‌زانن فیدراڵیه‌ت عێراق پارچه چارچه ناكات و
شێوازێكی گونجاوه بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵاتێكی فره پێكهاته‌ی جیاوازی
وه‌ك عێراق، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌یانه‌وێت لایه‌نێكی دیاریكراو وه‌كو جاران
كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات بكات و ئه‌وانی تر راپه‌رێنه‌ری كار‌و بریاره‌كانی
ئه‌و لایه‌نه بێت، كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته سیاسییه
له‌عێراقدا مه‌حاڵێكی ئاشكرایه‌و باشترین وه‌ڵامیش بۆ ئه‌وانه
په‌له‌كردنه له راگه‌یاندنی هه‌رێمه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی
له‌ده‌ستووردا هاتووه له‌و باره‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی سه‌قامگیر
بێته كایه كه هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوی به ئاشتی و له‌په‌نای
یه‌كدا بژین و هاوكاربن له‌راپه‌راندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌دا كه
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م وڵاته‌ی تیادایه.
kameelmahmod@yahoo.com
|