|
هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئاسۆ
كه‌مال ڕه‌حیم
پڕۆسه‌ی به‌ره‌و ئاسۆ چوون پڕۆسه‌یه‌كی پڕ بایه‌خی غه‌م خواری ئه‌مڕۆی
ڕابوونی ئیسلامیه و هه‌ڵقوڵاوی ناخه‌كانی ئه‌و هه‌موو گه‌نج و پیرولاو
و ڕۆشنبیر و چالاكانه‌یه، كه هه‌موو ژیانیان كردۆته خولیای بوون ژیان بۆ
ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار و ئاماده‌ن به هه‌موو ووجودیان، هه‌موو ئه‌ركی
زۆرگرانی توانه‌وه وه‌ك شه‌م بۆ ئیسلام و بێ ماندووبوون و بێ هیچ چاو
له‌به‌ر بوونێك دا
خولیای خزمه‌ت كردن به ئاینی پیرۆز و هه‌ڵگرانی په‌یامی ڕاستی و
ڕێبوارانی تینووی ئاوی حه‌یات به‌خشی بڕوا به‌خۆبوون و
شه‌و خستنه سه‌ر ڕۆژ له پێناوی ڕۆشن كردنه‌وه‌ی دیده‌ی سه‌جه‌م
موسڵمانانی دونیا وه‌ك پرده‌بازی ڕێگای به‌رخۆدان ئاماده‌ن بۆ گه‌یشتنه
هیواكان، واز له شیرین‌ترین شت، كه ته‌مه‌نی لاوییه بهێنن بۆ لوتكه‌ی
گه‌یاندنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوووی پڕ سه‌روه‌ری تێكۆشان، له پێناو دین و
ڕه‌وشتی پیاوچاكان و پیاده‌كردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی سیفه‌ته‌كانی
سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر (د.خ)مه‌شخه‌ڵی خزمه‌تگوزاری و له‌خۆبوردن
هه‌ڵگرن و له‌م پێناوه‌دا، له‌ده‌رگای زیندوه‌كانی ئومه‌ت بده‌ن، بیلال
ئاسا حی علی فلاح بده‌نه‌وه به گوێی دونیادا‌و پێیان بڵێن ته‌نها
ڕێبازی یه‌كێتی و یه‌كبوون و یه‌ك هه‌ڵوێستی، بۆیه‌ك بوون ده‌رگای
سه‌رفرازی به‌ڕووی خه‌وه‌كاندا ده‌كه‌نه‌وه.
بۆیه جێی خۆیه‌تی كاربه‌ده‌ستانی لایه‌نه به‌ڕێزه‌كان گۆڕه‌پانی
ئیسلامی سیاسی وه‌ڵامی ئه‌م داوا ڕه‌وایه به دڵ و گیان بده‌نه‌وه
ته‌نها ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بووه خۆیان له بۆته‌ی ئایه‌تی (وأعتصموا
بحبل الله جمیعاً ......) به زاخاوی چاوی هه‌موو خه‌مخۆرانی ڕابونی
ئیسلامی شكۆدار، له كوردستان بده‌نه‌وه و خۆیان بكه‌نه عه‌له‌م داری
ئه‌م بانگی حه‌قه و ئه‌وه‌نده، ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م كاره‌كه‌دا
نه‌هێنه‌وه، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن (ئه‌گه‌ریان چاند سه‌وز نه‌بوو) واده‌ی
لێبڕاو دابڕان له ڕوواڵه‌تی كاركردن هاتووه، كاتی به‌ناوه‌ڕۆكدا
چوونه‌وه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان زانی مێزه‌ره‌ی ته‌مه‌نمان پێچی
كرده‌وه و چوینه‌وه ناو مێژووی ڕابوردو به‌سه‌رچوو.
بێ ئه‌وه‌ی توانرا بێ وه‌ڵامێكی ئه‌م بانگی حه‌قه وه‌ك پێویست درا
بێته‌وه.
پڕۆسه‌ی به‌ره‌و ئاسۆ چوون جگه له‌وه‌ی خولیای هه‌موو موسڵمانانه، له
هه‌مان كاتیش‌دا فه‌رمانێكی په‌روه‌ردگاره و پێویسته له‌سه‌ر گشت لایه‌ك
جێ به‌جێ بكه‌ن، خۆ ئه‌م داوایه‌ش مانای ئه‌وه نییه خوانه‌خواسته
خه‌ڵكێك له‌و لایه‌نه سیاسیانه ببنه ڕیش سپی و نه‌سیحه‌تیشیان بكا هه‌ر
چه‌نده له ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشدا، ئامۆژگاری گشتییه و بۆ
هه‌موانه، به‌مه‌رجێ بۆ خوابوون و چاكسازی و ئیسڵاحی زات البین بێت.
هه‌موو كارێكیش ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌سته‌مه، ئیتر ده‌ست
له‌ده‌ست تواناش هه‌ر لای په‌روه‌ردگاره، بۆ ئاسانكاری ته‌واوی
كاره‌كان.
به‌ڕێزان به‌ره‌ی كاری سیاسیی و یه‌كبوون چوون، ئا له‌م كاته‌ی، كه
هه‌موو دونیا خه‌ریكی پێكهێنانی به‌ره‌و تحالفات و بازاڕی موشته‌ره‌ك و
سندوقی هاوبه‌ش، ده‌چن هیچ قه‌یناكات و كه‌س گازنده‌ی له‌سه‌ری نیه بۆ
ئه‌بێ، كه موسڵمانان شتێكی ئه‌و هاوشێوه‌یه،به‌دیراسه‌كردنێكی ته‌واو
به ئه‌مانه‌ته‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌بێ خه‌ڵك خۆی لێ دوور بگرێ یاخود له‌به‌ر
خاتری ئه‌وانه‌ی، كه هه‌رگیز خاتری كه‌سیان لا نیه تۆ ماڵی خۆت به
به‌رته‌وازه و بێ هێز بهێڵێته‌وه، كه له‌م كاته‌دا بێ هێزی به‌ره‌ی
ئیسلامی له هه‌موو دونیا دا، ده‌می بێباوه‌ڕ و قین له‌دڵانی دژ به
ئیسلامیان كردۆته‌وه به ئاره‌زووی خۆیان موقه‌ده‌ساتمان تاو توێی
ناحه‌ق و ناڕه‌وا ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش هه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌م و ئه‌و، وه‌ك
ئاردی ناو دڕكمان لێ هاتووه‌و به‌كه‌ڵكی خۆشمان نایه‌ین، بمانه‌وێ و
نه‌مانه‌وێ ئه‌مڕۆ دونیا دونیای دیالۆگ و گفتوگۆی هێمنانه‌یه و
خوێندنه‌وه‌ی ڕای به‌رامبه‌ره و خۆنه‌گلان به شتی لابه‌لا و بێ
سووده‌وه‌یه.
وابزانم ئیسلامیه‌كانی لای ئێمه ئه‌وه‌نده بێ باكن بێ ئه‌وه‌ی خۆ‌یا
هه‌ست بكه‌ن، دیاره كه خه‌ڵكی به ئینساف وه‌ك خۆیان خوێندنه‌وه‌ی
دروستیان بۆیان هه‌یه.
به‌ڵام به‌م شێوه‌یه، مانه‌وه و بێ هه‌ڵوێستی و بێ توانای زیاتر و
زیاتر په‌راوێزمان ده‌خات و دۆست و لایه‌نگرانیش تووشی دڵه ڕاوكێ و بێ
ئومێدی ده‌كه‌ن، چونكه له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی دونیادا، هه‌ڵگرانی
په‌یامی ڕاستی و دادپه‌روه‌ری، ده‌بێ پێشه‌وا و قدوه بن و پاشكۆیی بۆ
كه‌سانی بێ به‌رنامه نه‌بن ونابی َهه‌رگیز ئه‌و معاده‌له‌یه پێچه‌وانه
بكرێته‌وه. به‌ره‌و ئاسۆ چوون له‌به‌ر خاتری چاوی كاڵی كه‌س نییه و
ته‌نها ڕاسپارده‌یه‌كی خواییه و هه‌موو خواویستان، له‌خۆ ده‌گرێ و دره‌نگ
و زوو وباش و پێش بۆ كه‌سی تیا نییه، هه‌ر كه‌س له هه‌ركات و شوێنێك
ده‌ستی پێ كرد خۆی خاوه‌ن ماڵه و خواش خاوه‌نی هه‌مووانه. به‌ڕێزان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆتان سه‌رفی بۆ خوا‌و له‌گه‌ڵ خوابوون
كردووه زۆر گونجاو و له‌باره، كه له‌م سه‌نگی مه‌حه‌كه‌ش سه‌ربه‌رز و
سه‌رفراز بێنه ده‌ره‌وه و وه‌ك زێڕی خالس به پاكی و به چاكی به
عه‌یاری 22ی ته‌واو وه‌رگرنه‌وه .من لێره‌دا به گوێی هه‌رمسوڵمانێ
ده‌چوێنم به‌خوا قه‌سه‌م ده‌یان كۆنگره‌و سه‌دان كۆنفرانس و هه‌ڵكشان و
داكشان بكرێ به بێ ئه‌وه‌ی له‌ناخه‌وه له‌گه‌ڵ خوا بوون بۆ خوابوون و
دابڕان له ئاره‌زووه‌كان، وه‌ك جوتی نێو ئاو وایه به‌رهه‌می چاوه‌ڕێ
كرا‌و نادات. چونكه فره‌یی بۆ خه‌ڵكی تر ئه‌كرێ، چونكه هه‌ره یه‌كه و
ناو ونازناو و ناوه‌ڕۆكی جیا و خیتابی خۆی هه‌یه. یه‌كێ چه‌په و یه‌كێكی
تر ڕاستڕه‌و یه‌كێكی تر میانڕه‌وێكی محافزكار و هتد.... به‌ڵام ئاینی
پیرۆزی ئیسلام له ئاده‌مه‌و وتا خاته‌م، كار یه‌ك و نازناو و ناوه‌ڕۆكی
یه‌كه، كه ئه‌وه‌یش بۆ خوابوونه ئیتر ئه‌و شتانه‌ی تر داهێنراو دروست
كراوی ده‌ستی خه‌ڵكن لای خوا پولێكی قه‌ڵب ناژین. ئه‌گه‌ر ئه‌شفه‌رموون
ئه‌وه نیه خوا خۆی ده‌فه‌رمێ:( كل حزب بما لدیهم فرحون)قه‌سه‌م به‌خوا
با كه‌س به‌مه دڵی خۆی خۆش نه‌كا، چونكه ته‌نها و ته‌نها ئه‌مه بۆ
زه‌مه‌نه و كه‌س نیه بیكاته وه‌سف یان مه‌دح، به‌رێزیشتان زۆر ئه‌مه
ده‌زانن. ئه‌ی خوای گه‌وره نافه‌رموێ( كنتم خیر أمئ أخرجت لناس تأمرون
بالمعروف وتنهون عن المنكر وتؤمنون بالله). كه‌واته هه‌ر یه‌كن ده‌بێ
یه‌كبن، چونكه خوا یه‌ك و دینیش هه‌ر یه‌كه، هه‌رچی تر هه‌یه له‌م
دونیایه‌دا، هه‌وایه و ئاره‌زوبازییه و تیجاره‌ت كردنه به دینی خواوه
و خواش مۆڵه‌تی به هه‌موو كه‌سێ داوه به‌ڵام (والعاقبة للمتقین) ته‌نها
ده‌ستمایه و سه‌رمایه‌ی ئه‌م دونیا و سه‌رفرازی ڕۆژی ڕۆستا خێز و
هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كجارییه. بۆیه تا زووه هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌ناوی خوا
به‌ره‌و یه‌كبوونی تواناكان، ته‌نها ده‌لاقه‌ی سه‌رفرازییه و به‌س.
ئه‌مه‌ش بابه‌تَێیه‌كی سه‌رزاری نابێ و كه‌سی ژیریش داوای وای له‌كه‌س
نه‌كردووه. بۆیه پێویسته به‌ڵكو واجبه هه‌موو بیرمه‌ندان و سیاسی و
شه‌رع زانه‌كان و زانای به‌حه‌ق نه‌ك مه‌سئول و ئه‌وانه‌ی هه‌زار و یه‌ك
به‌هانه بۆ نه‌كردنی سونه‌تێك یان واجبێك. دێینه‌وه‌ن، چونكه له‌گه‌ڵ
مه‌جازی خۆیان ناگنجێ، خوا په‌نامان بدات، هه‌ر له ئێستاوه چاكی
مه‌ردانه‌ی لێ هه‌ڵكرێ هه‌موو گۆشه و كه‌ناره‌كان تاوتوێ و فه‌حس بكرێ،
ئه‌وسا به پشتیوانی په‌روه‌ردگار زۆرترین لایه‌نگر و دۆستی لێ كۆ
ده‌بێته‌وه و خواش پشت و په‌نای چاكانه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌ی
وه‌ڵامی ئه‌م فه‌رمووده ڕاسته‌ی ئیمامی موسلیم ژماره 1852 چۆن
بده‌ینه‌وه كه ئه‌فه‌رموێ (من أتاكم وأمركم جمیعاً علی رجل واحد یرید أن
یشق عصاكم أویفرق جماعتكم فاقتلوه) (ربناافتح بیننا و بین قومنا بالحق وأنت
خیر الفاتحین)أمین.
|