|
هه‌ڵه‌بجه.... بیست ساڵ به‌ر له ئێستا شار بوو!
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م,
ئه‌ی خاكی مه‌ككه‌ی نه‌ته‌وه‌م, ئه‌ی ڕوگه‌ی له‌دایك بوونم, ئه‌ی
ئه‌و خاكه‌ی بویته هه‌وێنی فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت , ئه‌ی ئه‌و شاره‌ی به
خه‌جاڵه‌تی به نێوتدا ده‌گوزه‌رێم؟ ئه‌ی ده‌سته خوشكی هێرۆ شیماو
ناكازاكی تۆیان زه‌مه‌نێكه جێهیشتوه ئێستا ئه‌وان شوناسی گه‌وره‌ترین
نرخاندن و پاداشتن. سه‌ر هه‌ڵبڕه ئه‌ی شاره‌كه‌م نیگایه‌ك له
مه‌رزه‌بۆتۆ بكه ده‌ڵێی تۆ‌و حه‌فتاكانه!هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م ئه‌ی عه‌جیبترین
شوێنی دونیا,ڕێم به‌خۆم نه‌دا پێنوسی بێ شه‌رمم بخه‌مه سه‌ر سنگی
كاغه‌زی سپی و جوان بۆ ئه‌وه‌ی دڵۆپێك وه‌فا له دڵی پڕ حوزن و
شه‌رمه‌نده‌م له‌سه‌ر یه‌خه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌یه‌ك كه ویژدانی هه‌موو
كه‌سێك به برایانی ناكازاكیشته‌وه هاوڕا له‌گه‌ڵ من كوفری ویژدان
ببینن؟! له بیرمه پێش شه‌هید بوونت چ شارێكی ناسكۆڵه بوویت,هه‌موو
به‌یانیه‌ك خۆر له‌لای تۆوه نازی به دونیا ئه‌دا,ئه‌مێًستاش له نیو
گۆڕه گه‌وره‌كه‌ت سه‌رێك به‌رزكه‌و ببینه چ بێنازیت,ئاخ بێنازیت؟
نیگایه‌ك له خوارو بكه بزانه كوا دیوه‌زمه‌كه‌ی كوردستان؟ كابرای
كیمیاوی چی لێهات,ڕه‌نگه به‌مه شه‌ونمێك بكه‌وێته سه‌ر لێوی وشك و
قڵیشاوت,ده هه‌سته خۆده‌شزانم هه‌ستانت ساده نی یه,به‌لاَم تۆڵه‌ی
خوا ببینه,بزانه دوژمنانت له كوێی مێژوودان زبَڵدانیش شه‌رمێ ده‌كات
بیانكاته میوانی ساتێكیش! هه‌ڵه‌بجه‌ی دایكی كوردستان ,ئه‌ی لانكه‌ی
زانایان و زانستگه‌ی عارفان,شاری ئیمان و به‌رخۆدان,بیرته بیست ساڵ پێش
ئێستا ئه‌تۆ چی بووی؟ له دامێنی پاكی تۆدا چ نه‌وه‌یه‌ك
پێده‌گه‌شت,بیرته ئێوارانی شارت به‌ده‌م خواردنه‌وه‌ی چای
شه‌هامه‌ته‌وه ئه‌حه‌مه‌د موختار‌و نالی و سالم چلۆن ویستیان بتكه‌ن به
پایته‌ختی زانست و مه‌عریفه,ئه‌وه‌ی ئێستا بۆت بوه به تاریكی و
دواكه‌وتن ؟ دونیا گۆڕاوه هه‌سته سه‌یركه,سه‌یری باغ و بێستانت,سه‌یری
شه‌قام و جاده‌و كۆلاَنت,سه‌یری مزگه‌وت و فێرگاو دوژمن و دۆستانت,ئه‌وجا
بزانه عه‌یامێكه تۆ له هزرا نه‌ماوی,زه‌مه‌نێكه دۆستانت هێنده‌ی
خزمه‌تی تۆ چ بێنازن,وای بێنازن؟!
|