|
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ربه‌سته‌كانی
گورزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئێران.
پێشه‌وا عومه‌ر تریفه‌ی
ffarwk@yahoo.com
ئایا ئه‌مه‌ریكا گورزی سه‌ربازی
ئاراسته‌ی ئیران ده‌كات ؟ ئه‌و پرسیاره بێ وه‌لاَمه‌یه كه‌زوَرترین
هه‌وڵده‌درێت بوَ وه‌لاَم دانه‌وه‌ی , بابه‌تی ئیران و هه‌وڵدانی بوَ
وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ته‌توَمی گه‌ر گرنگترین نه‌بێت.. به یه‌كێك
له‌بابه‌ته گرنگه‌كانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دێته ئه‌ژمار كه زوَرێك
له‌ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی به خوَوه سه‌رقاڵ كردوه, جیاوازی ده‌بینرێت
له‌نێوان نوسه‌ران و لێكوڵه‌روان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مه‌ریكا
له توانایدا هه‌یه په‌لاماری سه‌ربازی ئیران بدات یان نا؟ سوپای
ئه‌مه‌ریكا توانایی جه‌نگێكی تری هه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌دا ؟ ئه‌و
مه‌ترسیه‌زوَرانه چین كه رووبه‌روی ئه‌مه‌ریكا و دوَسته‌كانی
ده‌بنه‌وه له‌كاتی په‌لامار دانێكی له‌و شیوه‌دا؟, ئاڵوزی
بارودوَخه‌كه وای كردوه‌كه هه‌ندێك لێكوڵه‌ری ئه‌م بابه‌ته بگه‌نه
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت گورزی سه‌ربازی له ئیران بدا
وگرنگ ترین ئه‌و ئاراستانه‌ش كه هێز ده‌ده‌نه ئه‌م بیر‌و رایه بریتین له
:
1. به‌ره‌و كوَتای هاتنی سه‌روَكایه‌تی جورج بوش *: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
كه له‌چه‌ندین شویندا جورج بوَش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له روی
هونه‌ریه‌وه بوَی هه‌یه هه‌ر جوَره بریارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات تا
به جێهشتنی كورسه‌یه‌كه‌ی , به‌لاَم ئه‌وه‌ی راستیه و له‌روی
پراكتیكیه‌وه ئه‌وه‌یه كه جورج بوش توانای وه‌ها بریارێكی نیه,
به‌هوَی ئه‌وه‌ی كه ناكرێت سه‌روَكێك كه ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه له
كورسیه‌كه‌یدا بریارێكی وه‌ها گرنگ و دوور مه‌ودا بدات , ئه‌م جوَره
ئه‌ته‌كیه‌ته‌ش به هیچ شیوه‌یه‌ك له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكیدا به‌دی
نه‌كراوه هه‌ر بوَیه ئه‌مه به‌رێگری یه‌كه‌م داده‌نرێت .
2. به‌هێز بونی چانسی باراك ئوباما بوَ سه‌روَكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا: باراك
ئوبامای هه‌ڵگری دروشمی (گوڕان)ئه‌و كه‌سایه‌تیه كه ئه‌مه‌ریكایه‌كان
خه‌ونی پیوه ده‌بینن , به‌وه‌ی كه زوَرینه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا
ده‌یه‌وێت شیوازێكی نوی ببینێت جودا له‌و سیاسه‌ته شه‌رانگیزی و
توندره‌وانه‌ی كه جورج بوَش گرتبویه به‌ر , ئه‌م ره‌غبه‌ته‌ی
زوَرینه‌ی گه‌لی ئه‌مریكی له ئیستادا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر
جوَره بریارێكی په‌لاماردان واتای دژ وه‌ستانه له‌گه‌ڵ رای گشتی
شه‌قامی ئه‌مه‌ریكادا , ئه‌وه‌ی زانراوه كه جورج بوَش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ئاره‌زوی زیاتر دژ وه‌ستانی له‌گه‌ڵ رای گشتی شه‌قامی ئه‌مه‌ریكادا
نه‌ماوه .
3. توانای شاراوه‌ی ئیران : هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوَ
رزگاركردنی بارمته‌كانی سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریكا له تارانی ساڵی 1980,
ئه‌و شوینه‌واره خراپانه‌ی كه ئه‌م فه‌شه‌له له نه‌فسیه‌تی
ئه‌مه‌ریكادا دروستی كرد, وای له ده‌سته‌لاَتدارانی ئه‌مه‌ریكا كردوه
كه هه‌وڵی وه‌لا خستنی گورزی سه‌ربازی بده‌ن , هه‌روه‌ها ترسان له
توانای شاراوه‌ی هێزی ئیران وا ده‌كه‌ن كه سه‌روَك بوَش نه‌یه‌وێت
ئیرانیش بخاته لیستی ئه‌و فه‌شه‌لانه‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكای
هیناوه هه‌ر له ئه‌فغانستان تا عیراق ...
4. بێ ده‌نگی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی له‌م بابه‌ته‌دا :
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌كه توشی ده‌زگایه‌یه‌كی هه‌ستاری ئه‌مه‌ریكا
بویه‌وه و بو به هوَی ئه‌وه‌ی كه میصداقیه‌تی ئه‌م ده‌زگایه لای
ئه‌مه‌ریكایه‌كان بخاته سه‌ر مه‌حه‌ك بانگه‌شه‌ی خاوه‌ندارێتی چه‌كی
كوَمه‌لكوژ بوو له لایه‌ن عیراقه‌وه , له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش گه‌لی
ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی جه‌نگی دژ به عیراقی دا , به‌لاََم پاشتر
ده‌ركه‌وت كه عیراق به هیچ شێوه‌یه‌ك خاوه‌نی ئه‌و جوَره چه‌كه
نه‌بوه , هه‌ر بوَیه سه‌روَكی ئه‌مه‌ریكا جورج بوَش ناتوانێت گورزێكی
له‌و شیوه بدات له ئیران به بێ ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ڵگه
نه‌خه‌نه روو , ئه‌وه‌ی روونه تا ئیستا بی ده‌نگی و نه‌بونی هیچ
به‌ڵگه‌یه‌كه كه ده‌زگای هه‌واڵگری بیخاته به‌رده‌م جورج بوَش و
دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی عیراقه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه
هه‌ندێك راپورتی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن
كه تێبینی هیچ جوَره جموجوڵێكی ئه‌توَمیان له ئیران به‌دی نه‌كردوه
!.
5. گره‌و نه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی پروَسه‌یه‌كی له‌و شێوه :
ته‌ئكید نه‌بونی سه‌د له سه‌د له سه‌ركه‌وتنی گورزی سه‌ربازی
یه‌كێكی دیه له رێگریه‌كان , پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌زانین كه ئیران
باش خوَی بوَ روداوێكی له‌و شیوه ئاماده كردوه , هه‌م له روی
سه‌ربازی و هه‌م له هه‌موو روه‌كانی تره‌وه وه به ته‌واوه‌تی ئه‌م
هه‌نگاوه‌ی دیراسه كردوه , هه‌ر له شاردنه‌وه‌ی پێگه نه‌وه‌ویه
ئیرانیه‌كان تا ئاماده‌كردنی موشه‌ك دژ به ئامانجه ئه‌مه‌ریكایه‌كان
له‌م ناوچه‌یه تا هه‌ره‌شه‌كردنی به داخستنی گه‌روی هورمز.
6. مه‌رتسی هێرشی ئیرانی بوَ سه‌ر ئیسرائیل : گورزێكی ئه‌مه‌ریكی گه‌ر
ته‌نها ئه‌مه‌ریكا خوَی پی هه‌ڵبسێت یان ئیسرائیلیش هاوكارو به‌شدار بێت
, گومان له‌وه‌دا نیه كه په‌رچه‌كرداری ئیرانی به هێز دژ به ئیسرائیل
دێنێته ئاراوه , به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه ئیران توانیویه‌تی
موشه‌كی بالستی و دور هاوێژ دروست بكات , ئه‌نجامی هه‌ر هێرشێكی
ئیرانی بوَ سه‌ر ئیسرائیل گومانی تیدا نیه كوشتارێكی زوَر له ئیسرائیل
دروست ده‌كات , ئه‌م خاڵه وا ده‌كه‌ن كه بوش جورئه‌تی به‌رنگار
بونه‌وه‌ی ئه‌نجامی وه‌ها جه‌نگێكی نه‌بێت.
7. ترسان له توشبونی جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ری له گه‌ڵ زوَرێك له‌و
ولاَتانه‌ی كه مه‌زهه‌بی شیعه بالاَده‌سته تیدا: په‌لهاویشتنه‌كانی
ئیران له ولاَتانی ناوچه‌كه و به‌هێزكردنی كه‌مایه‌تیه شیعیه‌كان له
عیراق و سوریا و لوبناو كوه‌یت و به‌حره‌ین وا ده‌كه‌ن گه‌ر ئه‌مه‌ریكا
هه‌نگاویی له‌و شیوه بدات له‌لایه‌ن شیعه‌كانی ئه‌م ولاَتانه‌وه توشی
هێرش ببێت و جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ری له روژهه‌لاَتی ناوه‌راستدا دروست
ببیێت ,وه دوور نیه ئه‌مه‌ریكا توشی هێرش ببێت له‌ناو زه‌وی خوَیدا .
8. به‌رز بوونه‌وه‌ی شێتانه‌ی نرخی نه‌وت : هه‌موو پسپوَرانی بواری
ئابووری رای ده‌گه‌یه‌نن گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئیران ئه‌وا
نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی شیتانه به‌رز ببێته‌وه كه ئه‌مه‌ش
شوینه‌واری نیگه‌تیڤانه‌و قوڵ له ئابوری جیهانیدا دروست ده‌كات و دور
نیه جیهان بخاته نێو ئه‌زمه‌یه‌كی زوَر مه‌ترسی داری ئابوریه‌وه .
9. یه‌ك ده‌نگ نه‌بونی رای جیهانی : له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زوَرینه‌ی
ولاَتان له‌گه‌ڵ وه‌ستانی به‌رنامه‌ی ئه‌توَمی ئیرانین , به‌لاَم ئه‌م
ولاَتانه له‌گه‌ڵ گورزی سه‌ربازیدا نین ئه‌مه‌ش وا ده‌كات جارێكی دی
جورج بوش نه‌توانی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی وها بنێت بێ ره‌زامه‌ندی
زوَرینه‌ی ولاَتانی جیهان , ره‌زامه‌ند بوونی ئه‌م زوَرینه‌ش له
ئه‌جیندای ئه‌م ولاَتانه‌دا دووره,به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و كێشانه‌ی كه
ئێستا ده‌بینرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان و هاتنه ناوه‌ی به‌گوڕی روسیا
جارێكی تر بوَ گوَره‌پانی نێو ده‌وڵه‌تی و پارێزگاری كردن له
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خوَی و سازش نه‌كردن له‌سه‌ری هه‌روه‌ك له م
گرفته‌ی ئیستای جوَرجیا ده‌ربینرێ, ئاشكراشه كه روسیا زوَرترین
به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه,هه‌ر بوَیه
رێگه نادات هه‌ر وا به سانای روداوێكی وا له شانوَی نێوده‌وڵه‌تی
تێ په‌رێت
10. یه‌كلا نه‌بونه‌وه بوَ گورزی سه‌ربازی : جه‌ختكردنه‌وه‌ی
راپوَرته‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر ئیران توشی سزای ئابوری ببێت ئه‌وا
توشی زیانی زوَر ده‌بێت , هه‌روه‌ها دانیشتنه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی
سه‌رانی ئیرانی و ئه‌مه‌ریكی هه‌م له بغداد و هه‌م له جنێڤ هێڵیكی
باریك ده‌هیڵیته‌وه و كات درێژ ده‌كاته‌وه تا ئه‌وه‌ی جور بوش له‌سه‌ر
كورسی ئه‌مه‌ریكا بێت ئه‌م ناكوَكیه نه‌گاته‌حاڵه‌تی پیكدادانی
سه‌ربازی .
*بوَدیاریكردنی خاله‌كان سود له ویب وه‌ركیراوه.
قوتابی كوَلیژی یاسا‌و سیاسه‌ت / زانكوَی سلێمانی
|