|
بسم الله الرحمن الرحیم
پاساوه
یاساییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆكوردستان
مسعود
عبدالخالق/ خ ئیمتیازی ستانده‌ر
له‌وه‌ته‌ی جۆرێك له په‌یوه‌ندی
نێوان هه‌رێم ومیله‌ت دروست بووه‌له قوولاَیی مێژوو ئه‌وا كه‌ركووك
كوردستانی بووه ،ڕه‌نگه له‌پێش ئه‌وه‌ش وله‌گه‌ل ژیانه‌وه‌ی نوێ له
جودی (هه‌روه‌ك قورئانی پیرۆز باسی ده‌كا )كه‌ركووك وكورد لێك
دانه‌بڕابن ،ئیتر ئاساییه مێژوونووسانی كۆنی وه‌ك زه‌ینه‌فۆن،سترابۆ
..ته‌نانه‌ت هیرۆدۆتس باسی ئاگره‌كه‌ی بابه گوڕگوڕیش ده‌كا ،له‌دوای
ئه‌وان جوگرافی ناسانی ئیسلامی وه‌ك ئیبن خه‌لدوون ،ئیبن به‌تووته
،یاقووت حه‌مه‌وی ،..تا ده‌گاته ئۆلیا چه‌له‌بی هه‌ر هه‌مووی لابه‌لا
باسی كه‌ركووك و كوردیان پێكه‌وه كردووه ،ئیبن خه‌لدوون جبل الحمرینی
به (جبل الأكراد)ناو بردووه ،به هه‌مان شێوه‌ش ڕۆژهه‌لاتناسه‌كان .
كه‌ركووك له ره‌هه‌ندی یاسایی نێوان كورد و عوسمانی:
گه‌لێ جار سیاسه‌تمه‌دار و نوسه‌ر و مێژونوسانمان به‌بێ به‌رپرسیارانه
باس له سه‌رده‌می عوسمانلی و پێشووتریش ده‌كه‌ن و كورد به داگیركراو و
چه‌وساوه پیشان ده‌ده‌ن، واده‌زانن ئه‌گه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی و ریشه‌یه‌كی
قوڵ بده‌یته كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ینه‌تی كورد چاكه، كه‌چی زۆر
نێگه‌تیڤه، به‌تایبه‌تی له‌رووی یاسایی و مه‌جانی ده‌یسه‌لمێنێ كه
ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ئێستا به‌رپرسیار نین، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسی
له چوارچێوه‌ی ئه‌و گوتاره چه‌وته وتی: ئێمه زوڵمان له كورد
نه‌كردووه، به‌ڵكو مێژوو زوڵمی لێكردووه.
له‌راستیدا ئه‌و فه‌رمایشته هه‌نده‌ی زیان هه‌یه هه‌ر ته‌واو نابێ،
بۆیه واچاكه وه‌ك خۆی مێژوو باس بكه‌ین، ئه‌وكاتی ده‌بینین باسه‌كه
وانیه، كورد و عوسمانی رێكه‌وتنێكی یاساییان له‌نێواندا بووه، هه‌ر له
ساڵی 1514ز سوڵتان سه‌لیم و (23) میرنشینی كورد له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی (شێخ
ئیدریسی به‌دلیسی)ی گه‌وره‌پیاوی كورد ئه‌و رێكه‌وتنه مۆركراو
پێكهاتبوو له (5) مادده‌ی سه‌ره‌كی، به‌هۆی ماده‌ی (1) سیسته‌می
ویلایات له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی به‌رجه‌سته بوو، له مادده‌ی
(4) داكۆكی له به‌رگری هاوبه‌ش (دفاع مشترك) ده‌كا(بڕوانه:
كوردوكوردستان فی الوپائق البریگانیه. ص71)، واته هه‌م كورد یارمه‌تی
سه‌ربازی عوسمانی بدا و هه‌م پێچه‌وانه‌ش، ئه‌و خاڵه زۆر گرنگه له
رووی یاسایی، نابێ سوكایه‌تی پی بكرێ، ئیتر ئه‌و رێكه‌وتنه تا
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (19) به‌رده‌وام بوو، ده‌سه‌ڵاتی كوردیش سه‌ربه‌خۆ
بووه تا ڕاده‌ی ئاڵا‌و سكه و دوعای جومعه‌ش(بڕوانه: الملل والنحل
واڵ‌عراف ) ،له سه‌ده‌ی (19) به‌دواوه ته‌یارێكی ته‌غریبی له‌نێو
عوسمانی سه‌ری هه‌ڵداو به‌ره‌به‌ره ده‌سه‌ڵاتی په‌یداكرد هه‌تا له
ساڵی 1865 به فه‌رمی (توركیای نوێ- جوان تورك)یان دامه‌زراند،
ئه‌وانه پابه‌ند نه‌بوون به‌و رێكه‌وتنه‌و له ده‌سه‌ڵاتی كوردی و
عه‌ره‌بی و ئه‌لبانی و هه‌تا ئیماره‌تی توركمانی ئه‌نادۆڵیشیان تێك
ڕوخاند،له‌دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش جگه له‌و جوگرافی ناسانه‌ی كه له
سه‌روو ناومان بردن له‌دوا نه‌خشه‌ی ئیداری سالی 1892نه‌ك كه‌ركووك
به‌لكوو به سه‌دان كیلۆمه‌ار بۆ خوارووش هه‌ر كوردستانی بووه .
له‌دوای ئوه‌ش :
1- به‌ڕه‌سمی بڕیاردرا كوردستان به‌و سنوره‌ی له‌مادده‌ی (62) دیاری
كراوه به‌پێی مادده‌ی (63)ی سیڤه‌ر به‌یه‌كجاری له عوسمانلی
جیابكرێته‌وه، ئه‌و سنوره‌ش رۆژهه‌ڵاتی فوراتی ده‌گرته‌وه تا سه‌رووی
به‌غدا،واته‌له خوار شاخی حه‌مرین،ئه‌و ڕاستیه له بروسكه‌كانی
حكومه‌تی به‌ریتانیاش ده‌رده‌كه‌وت، كه بۆ سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانیان
ده‌نارد له‌و باره‌یه‌وه،وه‌ك بروسكه‌ی چه‌رچل بۆ جنرال مود ،هه‌روه‌ها
بروسكه كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ مه‌لیك فه‌یسه‌ل...، ئیتر
شاره‌كانی كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ولێر، موسڵی ده‌گرته‌وه
2-- به‌ره‌سمی بڕیاردرا هه‌ردوو ویلایه‌تی به‌غداو به‌سره (به‌ناوی
عێراق) به‌پێی مادده‌ی 94 و 132ی سیڤه‌ر جیابكرێته‌وه، سنوره‌كه‌ش وه‌ك
له نه‌خشه‌ی سایكس-بیكۆی 1916 دیاریكراوه له كه‌نداوی فارس ڕا ده‌ست
پێده‌كات تا ده‌گاته نزیك دیاله له‌وی به‌سه‌ره‌وه كوردستان بوو.
3- ده‌بێ ئاگاداربین كه‌ركوك له‌سه‌ر میلاكی عێراق له عوسمانلی
جیانه‌بوه‌ته‌وه، ،واته به‌پێی ماده‌ی94 نه‌بووه، به‌ڵكو كه‌ركووك
له‌سه‌ر میلاكی كوردستان جیا كراوه به‌پێی ماده‌ی 62بوو.
2- نوێنه‌ری عوسمانی (هادی پاشا) خۆشی له‌و كۆنگره‌یه مۆری كردووه.
3- ده‌شێ ئه‌گه‌ر میراتگری عوسمانی زیندوو بێته‌وه داوای یاسایی
عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی دروستكراو تۆمار بكا به‌بیانوی (ئیجبار)،
به‌ڵام بۆ كوردستان هیچ پاساوێك نیه، چونكه ئه‌و بڕیار و ماده‌یه‌ی (63)
ته‌نها له سیڤه‌ر نه‌هاتووه له‌پێشتر وه‌ك (ئه‌وه‌لیاتی قانونی) له
رێكه‌وتنی نێوان شێخ عبدالقادر شمزینی و شریف پاشا له‌گه‌ڵ هادی پاشا
پێش سیڤه‌ر دروست بووه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر بڵێین كوردستان له هه‌موو
وڵاتانی عه‌ره‌بی (به‌شی ئاسیا) یاسایی تر جیابۆوه‌و شایسته‌ی
ده‌وڵه‌ت بوون بوو هه‌تا له توركیای ئێستاش، چونكه له كۆتایی جه‌نگ
1918 دیسان (علی ئیحسان پاشا-نوێنه‌ری سولتان) به بروسكه‌ی رۆژی
30/تشرینی یه‌كه‌م 1918 حكومه‌تی شێخ مه‌حمودی به‌ڕه‌سمی به میراتگری
عوسمانی له‌ناوچه‌كه ناساند،له هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ركووكی گرتۆته‌وه
بێ ته‌ئویلی یاسایی .
4-ته‌واوی ویلایه‌تی موسل به كه‌ركووكیشه‌وه هه‌رگیز سه‌ر به عێراق
نه‌بووینه ،زیاتر له‌وه‌ش خودی عیراق ویلایه‌تیش نه‌بووه،بۆیه
له‌كیشه‌ی ویلایه‌تی موسل له به‌رده‌می لیژنه‌ی (عصبه
اڵ‌مم)ده‌ركه‌وت خه‌لكی ناوچه‌ی موسل تا نزیك سامرا هه‌ر ناوی عیراقیان
نه‌بیستبوو .
5-بۆ زیاتر سه‌لماندن كه‌ویلایه‌تی موسل عیراقی نیه ،هه‌ر له‌و كێشه‌یه
نووری سه‌عید (500000لیره‌ی ئیسته‌رلینی) ئاماده‌كرد بۆ كڕینه‌وه‌ی
ویلایه‌تی موسل هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مریكا ویلایه‌تی له‌رووسیاو به‌ریتانیاو
ئیسپانیا ده‌كڕیه‌وه .
6-هه‌مووئاماره‌كان جهانی –ئیسلامی –عوسمانی ..تا ئه‌و ساته‌ش
به‌موتله‌قی كورد زۆرینه بووینه .
7-هه‌تا دوای دروست بوونی ده‌وله‌تی عیراقیش (ته‌نانه‌ت مێژوونووسه
عه‌ره‌بیه‌كانیش كه‌ركووكیان به كوردستانی تۆمار كردووه (بڕوانه
عبدالرزاق الحسنی –تاریخ الوزارات العراقیه )،زیاتر له‌وه‌ش هه‌ر باسی
كێشه‌ی كورد كرا بێت هه‌رسێ پاریزگای كه‌ركووك وسلیمانی وهه‌ولێری
له‌گه‌ل باس كراوه .
یه‌كه‌م ته‌قه‌لای دابڕینی كه‌ركووك
كوردستان وكه‌ركووك هه‌تا كۆتایی خه‌لافه‌تی عوسمانی و جه‌نگی جیهانی
یه‌كه‌م هه‌ر به‌بێ ده‌سكاری كوردستانی بووه ،تا هه‌لمه‌ته‌كانی ڕۆژ
ئاوا‌و هاتنی بیری ناشیۆ نالیزم و عه‌لمانی ئینجا ده‌ست كرابه‌دابڕین
به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :
1-یه‌كه‌م ته‌قه‌لا له لایه‌ن به‌ریتانیاو فرنساو ڕوسیا كرا له
ڕێكه‌وتنی سایكس –بیكۆ 1916كاتێ كه‌ركووك له كوردستان جیا كراوه‌و
خرایه سه‌ر به‌شی) (Aی به‌ریتانی (بڕوانه نه‌خشه‌ی سایكس بیكۆ).
2-دووباره هه‌ر به‌ریتانی یه‌كان له كێشه‌ی ویلایه‌تی موسل له سالی
1925ته‌زویرێكی زۆریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه عه‌ره‌ب
له‌كه‌ركووك زۆرینه‌یه بۆ بردنه‌وه له توركیا.
3-ئه‌وه‌بناغه‌ی ته‌عریب بوو به‌ره‌به‌ره به‌خشكه‌یی ته‌عریب هه‌بووه
تا ئینقلابی 14ی ته‌مووز ودواییش 17ی ته‌مووز به‌پێی فه‌رمانی ڕه‌سمی
ته‌عریب ده‌ستی پێكردووه تا ئه‌و ساته‌ش ته‌قه‌لای دابڕینی كه‌ركووك
به فراوانی له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی وعه‌ره‌بی به‌رده‌وامه .
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركووك دانایانه‌و له جێی خۆی بووه .
|