|
بائیسلامیه‌كان له‌كوردستان
ده‌ركه‌ین
سۆران عومه‌ر
هاوڕێیه‌تی ئه‌نفالچیه‌كان‌و
به‌رگری له‌وانه‌ی كیمیابارانیان
كردوین‌و دزینی داهات‌و
ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له‌سه‌ر سكی
خه‌ڵكی هه‌ژارو خستنه‌باخه‌ڵی
جه‌وازی وڵاتان‌و ژیان له‌ڤێلا
خه‌یاڵیه‌كانی كوردستاندا‌و
موماره‌سه‌كردنی كاری
به‌ده‌ڕه‌وشتی له‌گه‌ڵ
سۆزانیه‌كان‌و كردنه‌وه‌ی چه‌ندین
كۆمپانیا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی
چه‌ندین باڵه‌خانه‌و بلۆك كردنی
چه‌ندین ملیار دینار‌و دۆلار‌و
گه‌مه‌كردن به‌خوێنی ئه‌وانه‌ی
ناویان ناون كه‌سوكاری شه‌هیده
سه‌ربه‌رزه‌كان‌و ملشكاندنی
نه‌یاره‌كانیان‌و وه‌ستانه‌وه
به‌ڕوی ئازادی بیروڕاو
خۆپیشاندان‌و شه‌ق هه‌ڵدان
له‌ئازادیخوازان‌و
ڕۆژنامه‌نوسان‌و توندكردنی
موخالیفان له‌زیندانه
تاریكه‌كان‌و ئه‌نجامدانی چه‌ندین
ساڵی شه‌ڕی ناوخۆ‌و هێنانی سوپای
تورك‌و عێراقی سه‌دام‌و پاسدارانی
ئێران‌و ئه‌مریكاو كوشتنی خه‌ڵكی
به‌پێش چاوی دونیا‌و هه‌یتیو كردنی
منداڵی كورد‌و بێوه‌ژن كردنی
ئافره‌تی كورد‌و ده‌یان‌و سه‌دان
تاوانی تر له‌نێو مه‌له‌فی ڕه‌شی
ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌حزابی
ده‌سه‌ڵاتداری كوردیدایه
له‌هه‌ولێرو سلێمانی، كه‌چی
تائێسته‌ش ئیسلامیه‌كانی كوردستان
جێگای مه‌رتسی‌و هه‌ڕه‌شه‌ن
له‌سه‌ر واقیعی سیاسی‌و ئه‌منی
قه‌ومی‌و گه‌نج‌و ئافره‌تی كورد!!
ئه‌و ئیسلامیانه‌ی كه‌هیچ
ده‌زگایه‌كی لێپێچینه‌وه توانای
بانگێشت كردنی به‌رپرسێكیانی نیه
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی
كه‌ده‌سه‌ڵاتدارانی تری پێ
مه‌حكومه به‌ڵام تائێسته هه‌ر
حاكمن‌و ده‌خوڕن به‌سه‌ر نه‌یارو
لاوازه‌كانی نزیكیاندا.
ئیسلامیه‌كان زۆر له‌وه
زوڵملێكراو ترن كه‌له‌لای زۆر
له‌ناسیۆنال‌و چه‌په
توندڕه‌وه‌كان هه‌وڵی ناشیرین
كردنیان ده‌درێ یان زه‌مینه‌ی
هه‌ڕه‌شه لێكردنیان بۆ
ده‌خولقێنرێ.
ئیسلامیه‌كان هێنده جێی
هه‌ڕه‌شه‌ن كه‌به‌هۆی
سیمایانه‌وه باج ده‌ده‌ن له‌م
وڵاته‌دا كه‌له‌هه‌مووان بۆی
دڵسۆزترن، له‌كاتێكدا خه‌ڵكانێك
به‌و هه‌موو تاوانه‌وه هێشتا
نه‌ك حاكمن به‌ڵكو كه‌سی یه‌كه‌می
دیموكراسیخوازو مرۆڤ دۆسته‌و
ته‌نها چه‌پڵه‌ی بۆ ده‌كێشرێ.
له‌كاتێكدا زۆر له‌تاوانه‌كانی
ئه‌و شایه‌نی په‌تێكی له‌وه‌س
سه‌دام ئه‌ستورتره بۆ دوای
حوكمدانی..
له‌م وڵاته‌دا زوڵملێكراو خه‌ڵكی
ئیسلامیه‌و كه‌مده‌ست‌و كه‌م
بژێوی خه‌ڵكی ئیسلامیه‌و ئه‌وه‌شی
له‌سه‌ری خۆی ده‌ترسێ كه‌ئه‌گه‌ر
هه‌موو داهاتی دونیا
له‌بنده‌ستیدا بێت لێی نه‌دزێ
ئیسلامیه‌كانه، بۆیه پێویسته
له‌م گه‌نده‌ڵستانه ئه‌م
ئیسلامیانه ده‌ربكه‌ین چونكه
شتێك ناكه‌ن كه‌ده‌سه‌ڵات‌و
كه‌سه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵات
ده‌یكات.?
چونكه ناكرێ ئێوه پیاوی
به‌رپرسی ئیسلامی بن‌و وه‌ك
پیاوه به‌رپرسه‌كانی تر نه‌بن‌و
سكرتێره‌ی جوان‌و پاره‌ی زۆر‌و
ڤێلای به‌رزو جه‌وازی وڵاتان‌و
چه‌ندین ژنی فه‌رمی‌و نافه‌رمی‌و
حه‌زی ده‌وڵه‌مه‌ندی زیاتر‌و دزی
زیاترتان نه‌بێت بۆیه باشتر
وایه له‌م هه‌رێمه شازه بڕۆنه
ده‌ره‌وه‌و هه‌رێمێكی تر بۆخۆتان
هه‌ڵبژێرن .
چونكه له‌هه‌رێمێكدا نامومكینه
دزو پیاوباش پێكه‌وه هه‌ڵكه‌ن.
|