|
له‌په‌راوێزی
سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكادا بۆ ناوچه‌كه
دۆزی كورد‌و پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا
كامیل مه‌حمود
له درێژه‌ی گه‌شتێكیدا بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، دیك چێنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
ده‌وڵه‌تی توركیادا كۆبوویه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌هه‌گبه‌ی چێنیدابوو بۆ
گفتوگۆ له‌و وڵاته‌دا چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی ئاڵۆز بوو كه پێناچێت
به‌سه‌ردانێكی كورتی چه‌ند سه‌عاته ده‌ره‌نجامێك به‌ده‌سته‌وه بدات،
له‌وانه‌ی بوویه ناوه‌رۆكی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی
ئه‌مریكا بۆ ئه‌و وڵاته، كێشه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان و ناردنی
هێزی زیاتری سووپای توركیا بۆ ئه‌فغانستان له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی
ناتۆدا كه ئه‌نقه‌ره ئه‌ندامه تیایدا، هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی
ئێران و هه‌ندێ كێشه‌ی تری ناوچه‌كه.
دیك چێنی پێش ئه‌وه‌ی بگاته توركیا سه‌ردانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی
كردبوو به‌مه‌به‌ستی به‌گه‌رخستن و كاراكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دانوستان و
ئاشتی له‌نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كاندا، كه به‌رده‌وام
له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگی گه‌وره‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و تا ئێستا ئه‌و
پرۆسه‌یه ئاكامی چاوه‌روانكراوی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه.
لێرده قسه‌مان له‌سه‌ر ئاشتی و رۆڵی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكایه له‌چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگه‌ژه ئاڵۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌دا،
كه‌به‌رده‌وام حاڵه‌تی شه‌رو نائارامی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و زۆربه‌ی
كێشه‌كانیش ریشه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و مێژوویی هه‌یه‌و به‌ده‌ر
له‌فاكته‌ره سیاسییه‌كان پاشخانێكی ده‌روونیشی لای لایه‌نه ناكۆكه‌كان
و گه‌له‌كانیان درووست كردووه كه متمانه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا
نه‌هێشتووه. هه‌ریه‌ك له‌و كێشه ئاڵۆزانه‌ش سنووری جوگرافی خۆی
به‌زاندووه‌و بووه‌ته كێشه‌یه‌كی ئیقلیمی و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش
كێشه‌و نیگه‌رانی درووست كردووه.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كییه
كه مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه‌و تا ئێستا به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی
ماونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته فاكته‌ری نائارامی و ناسه‌قامگیری
له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و دوو كێشه‌یه‌ش بریتین له كێشه‌ی فه‌له‌ستین و
كێشه‌ی كورد، كه‌به‌رێژایی سه‌ده‌ی رابردوو تا ده‌گاته ئه‌م
سه‌ره‌تایه‌ی سه‌ده‌ی نوێش ئه‌و دوو قه‌یرانه سیاسی و مرۆییه بوونێكی
تراژیدی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و له‌هه‌موو كاتێكیشدا ده‌رهاوێشته‌ی خراپ
ده‌خه‌نه‌وه كه به‌هۆیانه‌وه كێشه‌ی زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌خوڵقێنێت.
ئه‌وه‌ی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوه‌روان ده‌كرێت هه‌وڵ و
ناوبژیوانییه‌كانیه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه سیاسی و مرۆییه
ئاڵۆزانه‌و راپه‌راندنی ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌یه
كه‌له‌ئه‌ستۆیدایه وه‌ك به‌هێزترین وڵاتی دنیا‌و خاوه‌ن هه‌ژموون به‌سه‌ر
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو كێشه‌كه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشدا زۆر شتی پێده‌كرێت و ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی جدی
هه‌ڵبگرێت كۆتایی به‌هه‌ردوو قه‌یرانه‌كه ده‌هێنێت، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو
لایه‌نی به‌هێزی ناو كێشه‌كه دۆست و هاوپه‌یمانی ستراتیژی واشنتۆنن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا رێگربووه له‌به‌رده‌م به‌ئاكام گه‌یشتنی هه‌ر
هه‌وڵێكی ئاشتیانه‌دا، راگرتنی هاوسه‌نگی سیاسییه كه زیاتر واشنتۆن
ره‌چاوی ده‌كات، به‌و پێیه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو
لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناوچه‌كه‌دا تێكه‌ڵ بووه‌و دۆستایه‌تی و
هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كۆشكی سپی تا
ئێستا له‌ناو دانووستان و هه‌وڵه دبلۆماسییه‌كانیداره‌نگی داوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورد‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی
كوردستانیشدا، واشنتۆن تا ده‌سپێكی سه‌ره‌رۆییه‌كانی سه‌دامیش زۆر گرنگی
به‌دۆزه‌كه نه‌ده‌دا ، ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی واشنتۆنی
به‌ئاراسته‌یه‌كی تردا برد كه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای لێ بكه‌وێته‌وه‌و
به‌سوودی كورد ته‌واو ببێت و كورد‌و ئه‌مریكا له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه،
گۆرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌بوو دوای كه‌وتنی
بلۆكی رۆژهه‌ڵات و پاشان رووداوه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ر.
كورد له ئه‌جێندای ئه‌مریكیدا كاراكته‌رێكی سه‌ر گۆره‌پانه
عێراقییه‌كه‌یه وه‌ك هه‌موو كاراكته‌ره سیاسییه‌كانی تر‌و له‌سه‌ر ئاستی
دۆزه‌كه‌ی كه‌متر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند
ساڵی رابردوودا كه‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ
كورد‌و هێزه سیاسییه‌كانیدا كردووه، پێده‌چێت گۆرانێكی تر به‌سه‌ر
قه‌ناعه‌ته سیاسییه‌كانی واشنتۆندا هاتبێت و ئه‌وه‌ی بۆ روون
بووبێته‌وه كه كورد هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه‌و ستراتیژی ئه‌مریكایه،
به‌دیكۆمێنتكردنی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ش بۆ ئایینده‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا بایه‌خی گرنگی خۆی ده‌بێت.
دۆزی كورد چوارچێوه‌و سنوورێكی به‌رته‌سكی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌و
په‌یوه‌سته به‌پانتاییه‌كی فراوانه‌وه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستداو ئاوێته به‌دۆخی ناوخۆی چه‌ند وڵاتێكی تر بووه، ئه‌گه‌ر
له‌عێراقدا مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد‌و سیاسه‌تی وه‌حشیگه‌رانه‌ی به‌عس
دۆزه‌كه‌ی زیاتر زه‌ق كردبێته‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی كورد به‌هێزتر بووبێت،
ئه‌وا له‌وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌شدا گه‌لی كورد به‌هه‌مان شێوه‌ی
باشووری كوردستان خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی
خۆی ده‌كات و له‌رابردووشدا هه‌ر له‌خه‌بات و تێكۆشاندا بووه.
به‌رچاوترین ده‌رهاوێشته‌كانی كێشه‌ی له‌مێژینه‌ی كورد له‌م كاته‌دا
خۆی له بوونی شه‌رو پێكدادانی سوپای توركیا‌و گه‌ریلاكانی پارتی
كرێكارانی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه، كه ئاسه‌واری ئه‌منی و سیاسی
خراپی له‌ناوچه‌كه‌دا درووست كردووه‌و ئێستا بووه‌ته یه‌كێك
له‌كێشه‌كانی عێراق و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش كه هێزه‌كانی له‌م
وڵاته‌دایه، خۆدزینه‌وه‌ی توركیا له بوونی كێشه‌كه‌و تاوانباركردنی
په‌كه‌كه به‌تیرۆرو سیاسه‌تی نه‌گۆرانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌به‌رامبه‌ر
كێشه‌كه‌دا فاكته‌ری چاره‌سه‌ر نه‌بوونی ته‌نگه‌ژه‌كه‌یه، ئه‌مریكاش
هاوڕای توركیایه له‌هه‌ڵوێست و روانینیدا بۆ دۆزه‌كه‌و نایه‌وێت كار
له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌یه بكات كه خه‌ریكه سه‌ده‌یه‌ك تێ
ده‌په‌رێنێت، بگره كێشه‌ی كورد له‌رووی مێژووییه‌وه له‌كێشه‌ی نێوان
ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كانیش كۆنتره، كێشه‌ی عه‌ره‌ب له‌دوای ساڵی
1948ودرووستبوونی ده‌وڵه‌تی عیبرییه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام
كێشه‌ی كورد له‌بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو یان پێشتر له‌و به‌رواره‌ش
بوونی هه‌بووه‌و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چه‌ندین شۆرش
و شكست و هه‌ستانه‌وه‌ی له‌مێژوودا به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و تا ئێستا كۆڵی
نه‌داوه له خه‌بات و قوربانیدان له‌پێناوی به‌دیهاتنی مافه
ره‌واكانیدا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا ئه‌وه‌ی
دووپاتكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی ده‌وڵه‌تی توركیایه
له‌به‌رامبه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستاندا‌و جارێكی تر واشنتۆن نه‌یویست
ئه‌نقه‌ره ئاگادار بكاته‌وه كه كێشه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ته‌نها
بریتی نییه له بوونی رێكخراوێكی چه‌كدار، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی فاكته‌ری
نائارامییه له‌و وڵاته‌و ناوچه‌كه‌دا بوونی كێشه‌یه‌كی له‌وه
گه‌وره‌تره به‌ناوی كێشه‌ی كورده‌وه، ئه‌گه‌ر كۆشكی سپی له‌رێگای
ئه‌م په‌یوه‌ندی و كه‌ناڵه دبلۆماتانه‌وه فشاری له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره
دروست بكات بۆ چاره‌سه‌ری دۆزه‌كه له‌رێگای گفتوگۆ‌و دانوستانه‌وه،
بێگومان له‌ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كه‌مدا هێمنی و ئارامی باڵ به‌سه‌ر
ناوچه‌كه‌دا كێشێت، جگه له‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان گه‌لێكی تر وه‌ك
دۆست و هاوپه‌یمان به‌خۆیه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كات و هاوكێشه‌ی هێزو نفوزی
سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌گۆرێت.
|