|
راپۆرته هه‌واڵ
ئه‌مریكا
به‌ڵگه له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌عێراقدا كۆ ده‌كاته‌وه
ئا: كامیل مه‌حمود
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا
ئێستا زیاتر له‌به‌ڵگه‌یه‌كی به‌ده‌ست كه‌وتووه له‌سه‌ر رۆڵ و
ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران له عێراقدا، به‌تایبه‌تی له‌بواری راهێنانی
گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری حكومه‌ت و پرچه‌ككردنیان، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا هێشتا هه‌ندێ گومان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه هه‌یه‌و گومانه‌كه‌ش
په‌یوه‌سته به ئاستی ئه‌و ده‌خاله‌ت و هه‌ره‌شه‌یه‌ی له‌و رووه‌وه
له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكاو حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌تی، هه‌ندێ لایه‌نی
هه‌واڵگری و به‌رپرسی ناو ئیداره‌كه‌ی جۆرج بۆش پێیان وایه كه
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا تا ئێستا ئێران شێوازی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی
گۆریوه‌و هه‌ندێ رێگای تری گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌وانه‌دا كۆشكی سپی و ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكا بروایان
وایه كه ئێران بوونێكی چروپری هه‌یه له‌عێراقدا.
تا ئێستا واشنتۆن دوا به‌ڵگه‌ی خۆی نه‌خستووه‌ته روو له‌سه‌ر ناردنه
ناوه‌وه‌ی چه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ناو عێراق و ئه‌وه‌ی
راگه‌یه‌نراوه ته‌نها لێدوانی كۆشكی سپی و پنتاگۆن و ده‌زگای
موخابه‌راتی ئه‌مریكییه، له‌م باره‌یه‌وه زیاتر له 20 به‌رپرسی
سه‌ربازی و ئیداری و موخابه‌راتی ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه كه
سه‌ره‌رای به‌ڵێنه‌كانی ئێران بۆ هاوكاری و چه‌كدار نه‌كرنی لایه‌نه
نه‌یاره‌كانی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی، هێشتا هه‌نارده‌ی چه‌كی
ئێرانی بۆ ناو عێراق رانه‌گیراوه‌و میلیشیاكانی شیعه‌و هه‌ندێ له
سووننه‌كانیش له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه پرچه‌ك ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مریكی ئێستا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران
رێوشوێنه ته‌كتیكییه پیاده‌كراوه‌كانی خۆی گۆریوه‌و هه‌وڵ ئه‌دات
تۆمه‌ته‌كان له‌خۆی دوور بخاته‌وه‌و راسته‌وخۆ له بارودۆخی
ناسه‌قامگیری ئه‌م وڵاته‌دا نه‌كرێته فاكته‌ر، به‌تایبه‌تی دوای
ئه‌وه‌ی له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2006 و كانوونی دووه‌می
2007دا له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه 20كه‌سی چالاكی ئێرانی له‌ناوخۆی
عێراقدا ده‌سگیر كران، تا ئێستاش 10 كه‌سی گومانلێكراوی ئه‌و ژماره‌یه
له‌لای ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ره.
واشنتۆن ده‌ڵێت ئێران له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی چه‌ند گرووپێكی شیعه‌ی
عێراقی داڵده داوه‌و مه‌شقی سه‌ربازییان پێ ده‌كات، به‌ڵام هێشتا
ده‌رنه‌كه‌وتووه كه ژماره‌ی ئه‌و گرووپانه چه‌ندن و كامانه‌یان زیاتر
له‌ناو عێراقدا چالاكن، به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئه‌مریكی باس له‌وه
ده‌كات كه ئێرانییه‌كان ته‌نها له‌رێگای پشتیوانی له گرووپه چه‌كداره
شیعییه‌كانه‌وه ده‌ست له‌كاروباری عێراق وه‌رنادات، به‌ڵكو له‌رێگای
هاوكاری ئابوورییه‌وه بۆ ئه‌م وڵاته‌و درووستكردنی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ باشووری شیعه‌مه‌زهه‌بدا ئه‌و كاره ده‌كات، له‌وسه‌ریشه‌وه
ئێران هاوكاری حكومه‌ته شه‌رعییه‌كه‌ی عێراق ده‌كه‌ن كه شیعه
باڵاده‌سته تیایدا‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا هێزه نه‌یاره‌كانی ئه‌و
حكومه‌ته‌ش ده‌گرێته خۆی.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌رۆك بۆش و دیك چێنی جێگری و
هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی تری ئیداره‌كه‌ی ئه‌وه‌یان دووپات كردووه‌ته‌وه
كه ئێران هه‌ره‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه له سه‌ر بوون و ئه‌دای كاری
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراقدا، رۆبه‌رت گێتسی وه‌زیری به‌رگریش له
لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هه‌فته‌ی رابردوو راشكاوانه وتی: (ئه‌وه‌ی
ئێرانییه‌كان ده‌یكه‌ن بریتییه له‌كوشتنی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان
له‌عێراقدا) له‌م باره‌یه‌شه‌وه كۆشكی سپی و پنتاگۆن و موخابه‌راتی
مه‌ركه‌زی ره‌تی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ورده‌كاری ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانانه
بڵاو بكه‌نه‌وه، پێده‌چێت ئێرانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كاره‌كانیان به‌رێوه
ببه‌ن بواری شتێك له‌سه‌ر خۆیان نه‌هێڵنه‌وه كه ئه‌مریكییه‌كان بیكه‌نه
به‌ڵگه له‌سه‌ریان.
9ی ئه‌م مانگه‌ش جه‌نه‌راڵ د‌یڤید پاتریۆس له راپۆرته‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م
كۆنگرێسدا رۆڵی ئێرانی دووپات كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به پرچه‌ككردنی
چه‌كداره نه‌یاره‌كان و راهێنانی گرووپه‌كان كرد، ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو
ئه‌وانی تر روونی نه‌كرده‌وه كه سه‌رچاوه‌ی تۆمه‌ته‌كانیان چییه‌و
به‌ڵگه‌ی له‌و باره‌یه‌وه نه‌خسته روو، پاتریۆس ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه
كه چالاكییه نهێنییه‌كانی ئێران له عێراق و پاڵپشتی كردنی تاران له
گرووپه چه‌كداره‌كان له‌ماوه‌ی رابردوودا زیادی كردووه‌و ئه‌و وڵاته
پابه‌ند نییه به‌و به‌ڵێن و بریارانه‌ی داویه‌تی كه هاوكاریی
حكومه‌تی عێراق بكات.
هه‌موو ئه‌م ركابه‌ری و تۆمه‌تانه‌ی واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ئێران وای
كردووه كه به‌م نزیكانه وڵاته یكگرتووه‌كان دۆسیه‌یه‌كی
هه‌واڵگریانه‌و سه‌ربازی له‌سه‌ر ئێران بڵاو بكاته‌وه‌و به وێنه‌و
نه‌خشه‌و دیكۆمێنت ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌و وڵاته له بارودۆخی ئه‌منیی
عێراقدا بسه‌لمێنێت، وا پێشبینی ده‌كرێت دۆسیه تایبه‌ته‌كه‌ی موخابه‌رات
و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا جۆری ده‌خاله‌ته‌كان و ئه‌و گرووپانه‌ی
ئێران هاوكارییان ده‌كات و جۆری ئه‌و چه‌كه ئێرانیانه‌ی دێنه
عێراقه‌وه‌و نه‌خشه‌ی هه‌ندێ شوێنی سه‌ربازی به‌خۆوه بگرێت كه
راهێنانی چه‌كداره‌كانی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی
قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه تایبه‌ته‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو كه نوری مالیكی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دبلۆماسیانه روبه‌رووی ئێران
ببێته‌وه‌و سنوورێك بۆ ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانانه‌ی دابنرێت و رووداوه‌كان
به‌و ئاراسته‌یه‌دا نه‌روات كه واشنتۆن ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی له‌سه‌ر
كۆماری ئیسلامی بیخاته روو، كه دواتر پێویست ده‌كات واشنتۆن هه‌ڵویستی
له‌سه‌ری هه‌بێت. هه‌ندێ له‌به‌پرسانی ئه‌مریكی و ئه‌ندامانی
كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته وای بۆ ده‌چن كه هه‌ڵۆكانی كۆشكی سپی
زیاده‌ره‌وی ده‌كه‌ن له باسكردنی ده‌خاله‌ته‌كانی ئێران له‌عێراقداو
ده‌یانه‌وێت رێگا بۆ زه‌برێكی سه‌ربازی خۆش بكه‌ن كه له‌و وڵاته بدرێت.
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری به‌سره‌ش له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت
و میلیشیای مه‌هدی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، جارێكی تر ئێرانی خسته‌وه
به‌ر ئاماژه‌ی تۆمه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌مریكی دووپاتیان كرده‌وه كه
ئێرانییه‌كان له‌ناو ته‌نگه‌ژه ئه‌منییه‌كانی به‌سره‌و خوارووی عێراقدا
حزووری كاریگه‌ریان هه‌یه‌و فاكته‌ری سه‌ره‌كی نائارامییه‌كانن. له
به‌سره‌دا ده‌ست به‌سه‌ر كۆگاگه‌لێكی چه‌كی زۆردا گیراوه كه موشه‌كی
دژ به‌ته‌نك و زرێپۆش و جۆره‌ها مینی تیادایه كه نیشانی ده‌دات چه‌كی
ئێرانی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر هاتووه‌ته ناوچه‌كه‌وه، به‌رپرسێكی
حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكیش وتی زۆربه‌ی چه‌كه ئێرانییه‌كان له‌سنووره‌كانی
باشووری عێراقه‌وه دێنه ناوه‌و پاشان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی عێراقدا
به‌كارده‌هێنرێن.
ئه‌وه‌ی كراوه‌ته یه‌كێك له به‌ڵگه‌كان بریتییه له‌و چه‌كانه‌ی كه
له‌شه‌ره‌كانی مه‌دینه سه‌دری به‌غدادی پایته‌ختدا ده‌ستی به‌سه‌ردا
گیراوه‌و ژماره‌ی زنجیره‌یی له‌سه‌ره كه به‌دوای یه‌كدا هاتوون و له
ئێرانیش درووست كراون، ئه‌مه‌ش گه‌واهی ده‌ده‌ن كه ئه‌و چه‌كانه
له‌بازاری ره‌شدا به‌ده‌ست نه‌هاتوون و به‌كۆمه‌ڵ وبه‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو
هاتوونه‌ته ناو عێراقه‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێن و
رێككه‌وتننامانه‌ی ساڵی رابردووه كه له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا ئیمزا
كراوه‌و تاران به‌ڵێنی داوه رێگری له هاتنه ناوه‌وه‌ی چه‌ك بگرێت
له‌رێگای وڵاته‌كه‌یه‌وه،
ئه‌دمیراڵ مایك مۆلین سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكی
رایگه‌یاندووه كه ئاستی پرچه‌ككردنی میلیشیاكان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه
نه‌هاتووه‌ته خواره‌و وه‌ك پێشووتر وایه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێران
به‌ته‌نها هاوكاری لۆجستی میلیشیاكان ناكات، به‌ڵكو ئه‌و عێراقیانه‌ی
له‌ناو وڵاته‌كه‌یدا ده‌ژین راده‌هێنێت له‌سه‌ر كوشتاری سوپای ئه‌مریكا.
به‌رپرسێكی تری سووپای ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه ئه‌و
دۆسیه‌یه‌ی بریاره رابگه‌یه‌نرێت وته‌و دانپیانانی چوار سه‌ركرده‌ی
سه‌بازی میلیشیا شیعه‌كانی تیایه كه باس له مه‌شق پێكردنیان ده‌كه‌ن
له ئێران، ئه‌و چوار سه‌ركرده‌یه‌ش به‌شێكن له‌و 16 سه‌ركرده
سه‌ربازییه‌ی گرووپه شیعییه‌كان كه پایزی ساڵی رابردوو ده‌سگیر كراون،
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ركرده
ده‌سگیركراوانه زۆر زانیاری‌یان له‌سه‌ر راهێنانی سه‌ربازیی عێراقییه‌كان
له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه پێداوین و به‌و پێیه ئێستا فه‌یله‌قی قودس
حه‌شارگه‌ی پرچه‌كی له‌سه‌ر سنووره‌كان هه‌یه‌و كۆمه‌كی ئه‌و
چه‌كدارانه‌ی پێ ده‌كات كه شه‌ری سوپای ئه‌مریكا ده‌كه‌ن. به‌پێی
قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا فه‌یله‌قی قودس
په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كاندا درووست كردووه‌و له پێنج
خولی سه‌ربازیدا شێوازه ته‌كتیكییه‌كانی جه‌نگ و چالاكییه
تایبه‌تییه‌كان و دانانی مین و سه‌ركردایه‌تی مه‌یدان فێری چه‌كداره‌كان
ده‌كات.
به‌رپرسێكی تری سه‌ربازی ئه‌مریكی ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه
ئێرانییه‌كان كاریگه‌ری و هه‌ژموونیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له گرووپه
شیعه‌كانه‌وه نه‌ماوه‌و به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌و خواستی ئه‌وانه‌وه
له‌عێراقدا كاره به‌رهه‌ڵستكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی توره‌ن له‌و ره‌وشه نوێیه‌ی ئێستا كه
چه‌كه‌كان له‌شه‌ری شیعه-شیعه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌مه‌و شه‌ری
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حساباتی نێوان تاران و واشنتۆن له‌سه‌ر خاكی عێراق
به‌رده‌وامه‌و به‌رای زۆربه‌ی چاودێران ته‌نها عێراقییه‌كانیش باجی ئه‌م
ململانێیه ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
|