|
بسم الله الرحمن الرحیم
دادگاییكردنێكی
تری عه‌لی كیمیایی و
تێـپه‌راندنی مافی كورد
كامیل مه‌حمود
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌وره تاوانباری رژێمی رووخاوی
به‌عس و بكوژی هه‌زاران رۆڵه‌ی كورد جارێكی تر هێنرایه‌وه به‌رده‌م
دادگا، ئه‌مجاره‌یان به‌تاوانی كوشتنی چه‌ند بازرگانێكی عه‌ره‌ب و
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاره‌و موڵكیانه كه له‌ساڵی 1992دا، عه‌لی حه‌سه‌ن
مه‌جید یه‌كێكه له‌و هه‌شت كه‌سه‌ی كه به‌و كاره تاوانبار كراوه‌و
له‌گه‌ڵیدا تاریق عه‌زیزی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌دام و وه‌تبان
ئیبراهیم حه‌سه‌ن كه‌وه‌زیری ناوخۆ بووه له‌كاتی له‌داردانی
بازرگانه‌كانداو سه‌بعاوی ئیبراهیمیش كه سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك ده‌زگای
ئه‌منیی سه‌ركوتكه‌ری كردووه له‌داگاییكردنه‌كه‌دا ئاماده بوون، جگه
له چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌عسی كه‌ده‌ستیان له‌و تاوانه‌دا هه‌بووه.
ئه‌م هه‌واڵه بۆ ئێمه‌ی كورد بایه‌خێكی نییه‌و بگره وه‌ك جۆرێك
له‌گاڵته‌جاری و گه‌مه‌ی سیاسی ته‌ماشای ده‌كه‌ین و وه‌ك جاران
به‌دواداچوونمان بۆ رێوشوێنی دادگاییكرنه‌كان نییه، چونكه ئه‌و
تاوانباره‌ی ئێستا راگیراوه‌و دادگایی ده‌كرێت بۆ نزیكه‌ی ساڵێك ده‌چێت
بریاری مه‌رگی به‌سه‌ردا دراوه‌و ئه‌و بریاره جێبه‌جێ ناكرێت، هۆكاری
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه قوربانییه‌كانی ده‌ستی تاوانباره‌كه ده‌یان
هه‌زار كوردی بێتاوانی كورده‌و تا ئه‌مرۆش خوێنی كورد له‌م عێراقه
نوێیه‌دا ئه‌و بایه‌خه‌ی نییه كه وه‌ك سه‌دو چل كه‌سه‌كه‌ی دوجه‌یلی
عه‌ره‌بی به‌خێرایی سزای بكوژه‌كانیان بدرێت!.
عه‌لی كیمیایی كه دزێوترین ره‌گه‌زی ناو ده‌سه‌ڵاته رووخاوه‌كه‌ی
سه‌دام حسه‌ین بوو تاوانی ئه‌نفال و كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌و كوشتنی
هه‌زاران كه‌سی تری له‌ئه‌ستۆدایه‌و به‌سه‌ریدا ساغ بووه‌ته‌وه، ئێستا
به‌تاوانی له‌سێداره‌دانی چه‌ند بازرگانێك دادگایی ده‌كرێت و له‌ناو
هۆڵی دادگاشدا خه‌م له‌و وه‌عكه‌و كۆكه‌یه‌ی ده‌خورێت كه
له‌زیندانه‌كه‌یدا تووشی بووه‌و قازی ره‌ئوف ره‌شید فه‌رمان ده‌دات
بیبه‌نه ده‌ره‌وه بۆ پشوودان و پاشان جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كرێته‌وه كه هه‌موو مافه‌كانی ئه‌و تاوانباره پارێزراوه‌و گوێی بۆ
ده‌گیرێت كه قسه بكات و به‌رگری له‌خۆی بكات.
ئه‌م سیناریۆی دادگاییكردنه‌ی كیمیایی خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت و له‌و
خوێندنه‌وه‌یه‌دا زۆر كه‌س و لایه‌ن ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه، بۆچی
سه‌دام حسه‌ین كه كاراكته‌ری یه‌كه‌می ناو هه‌موو تاوانه‌كان بوو
به‌خێرایی و له‌رۆژی جه‌ژندا له‌دار دراو هه‌موو نهێنییه
ترسناكه‌كانیشی پێ كرا به‌ژێر خۆڵه‌وه، ئه‌دی ئێستا بۆچی عه‌لی
كیمیایی دۆسیه له‌دوای دۆسیه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی
به به‌ڵگه‌و شایه‌تحاڵ و دانپیادانانی خۆیدا سه‌لما كه هه‌زارن كوردی
ئه‌م وڵاته‌ی له‌ناو بردووه، نه‌ك هه‌ر له‌داردانه‌كه‌ی له‌بیر كراوه،
به‌ڵكو كۆكه ره‌شه‌كه‌شی بۆ ستافی دادوه‌ریی عێراق بووه‌ته خه‌مێك.
ده‌بوو قازی ره‌ئوف وه‌ك كوردێك و وه‌كو كه‌سێكی پارێزه‌ری یاسا‌و داد
هه‌ڵوێستی ئاشكرای دژی ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسییه‌كان هه‌بوایه كه
رێگری ده‌كه‌ن له جێبه‌جێكردنی یاسا‌و حوكمه‌كانی ده‌زگای دادوه‌ری
له ه‌ڵاته‌كه‌یدا، هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانه زیاتر له‌و كاته‌دا
زه‌ق بوویه‌وه كه گه‌لی كورد چاوه‌رێی تۆڵه‌كردنه‌وه‌بوون له علی
كیمیایی تاوانبار كه بكوژی ده‌یان هه‌زار مرۆڤی بێ بێتاوانی
كوردستانه.
پێده‌چێت ئه‌مجاره‌یان عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به تاوانی كوشتنی ئه‌و
چه‌ند بازرگانه عه‌ره‌به سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا بسه‌پێته‌وه‌و
ئه‌مجاره‌یان له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی دادگاش رزگاری نه‌بێت و
به‌خێرایی جێبه‌جێ بكرێت، چونكه قوربانییه‌كان كورد نین و كاره‌كه
ئاسانتر به‌ده‌سته‌وه دێت، ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا هێشتا بووه‌ته كارێكی
سه‌خت و گران، داننانه به‌وه‌ی تاوان به‌رامبه‌ر به‌كورد كراوه‌و هه‌ندێ
له‌سیاسییه‌كانی عێراقی نوێ وه‌ك شۆڤینیسته‌كانی تری دنیای عه‌ره‌ب
پێیان وایه كۆمه‌ڵكوژی له‌كوردستاندا موماره‌سه نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌ی
ده‌وترێت و ده‌درێته پاڵ به‌رپرسانی رژێمی رووخاوی به‌عس خوڵقێنراوه.
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئێمه‌ی كورد خوازیاری مه‌رگی هه‌موو سه‌ره
زله‌كانی رژێمی سه‌دامین و ئه‌وه‌ی نیگه‌رانمان ده‌كات ئه‌و مامه‌ڵه
دوو فاقییه‌یه كه تائێستا له‌م وڵاته‌دا په‌یره‌و ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر
عه‌لی كیمیایی به‌هه‌ر تاوانێكی تر و له‌هه‌ر بارودۆخێكدا له‌دار بدرێت
و تاڵاوی مه‌رگ به‌گه‌روویدا بكرێت، بۆ ئێمه‌ی كورد جێگای دڵخۆشییه‌و
به‌مه‌رگی ئه‌و تاوانباره سووكنایی به‌دڵ و ده‌روونی كه‌سوكاری
قوربانییه‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا دێت، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه‌مان
له‌بیر ناچێته‌وه كه هێشتا له‌م وڵاته‌دا تاوانبارێكی ئه‌و رژێمه
رووخاوه له‌سه‌ر كوردكوژی سزا نه‌دراوه‌و به‌تاوانێكی زۆر بچووكتر
له‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كورد كردوویانه له‌نێوبراون، سه‌دام حسه‌ین
له‌سه‌ر 145 كه‌سی عه‌ره‌بی شاری دوجه‌یل و ئێستاش چاره‌نووسی عه‌لی
كیمیایی به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌و بازرگانه
عه‌ره‌بانه كۆتایی به ژیانی شوومی بهێنرێت.
|