|
دڵۆپێ وه‌فـا بۆ
ڕابـه‌ری مێـزه‌ر سـپی
شێخی موجاهید(مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز)
نوسینی : بیـلال موحه‌مـه‌د
, سلێمانی
نۆ ساڵ به‌ر له ئێستا‌و له 12/5/1999 و له ولاَتی غه‌ریبی و به
دنیایه‌ك ته‌قواو و كاروانێكی پڕ ڕێبوارو به مێزه‌رێكی سپی بێ له‌كه‌و
عه‌بایه‌كی بێ باخه‌ڵ و سیمایه‌كی نوورین شێخی ته‌ریقه‌تی جیهاد
مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری ڕابون و بزاڤی جیهادی له
كوردستان پێڵوی چاوه پڕ له فرمێسكه‌كانی بۆ دوا جار لێكنا و به‌م
كۆسته گه‌وره‌یه‌ش گه‌لی كورد شافیعیه‌كی سه‌رده‌می له‌ده‌ستدا
هه‌نوكه‌ش ئه‌و كه‌لێنه به عێراق به گشتی و ڕه‌وتی ئیسلامی یه‌كانی
كوردستانه‌وه دیاره.
مردنی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه مردنێكی ساده نه‌بوو,كۆچی دوایی ئه‌و
ڕابه‌ره برینێكی سوكنا نه‌بوو,مردنیشی وه‌ك غیره‌ت و سه‌ربڵندنی هه‌ر
مێژوو بو؟
مامۆستا گیان باس له‌كام تابلۆی ژیانت بكه‌م ئه‌و تابلۆیه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵ
پێگه‌شتنی قۆناغی منداڵیت منداڵێكی ژیكه‌ڵه‌و وریا‌و زیره‌ك و دین
په‌روه‌ربوویت,یا ئه‌و تابلۆیه‌ی لای مامۆستا مه‌لا صاڵحی گه‌وره كه
به پله‌ی ئیمتیاز ئیجازه‌ی زانستیت وه‌رگرت و بوویته بانگه‌وازكه‌رێكی
وه‌ك پێشه‌وا موحه‌مه‌د(درودی خوای لێبێت) به حیكمه‌ت و به‌ئارامی و
چاو نه‌ترسی و به ئامانه‌ته‌وه په‌یامه‌كه‌ت به خه‌ڵك ده‌گه‌یاندو گوێت
لێ نه‌بوو چیت پێده‌كرێ و چیت لێ ده‌كرێت!یا ئه‌و تابلۆیه‌ی كه
زه‌مه‌ن خواستی گیانی خۆت بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه و به ڕیش و مێزه‌ری
سپی و به ناوی گه‌لێكه‌وه ولاَتی دوژمن به كورد‌و دینه‌كه‌ی بگه‌ڕێیت
و داوای ماف و سه‌روه‌ری بكه‌یت,ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خه‌ڵك به‌سه‌ری كوفر
سوێندی ده‌خوارد؟ تابلۆی هه‌ڵه‌بجه‌ت بۆ باس بكه‌م كه تۆ بیوته
نماینده‌ی گه‌یاندنی ئه‌و تاوانه‌ی كه بویه ناسنانه‌ی میلله‌تێكی
چه‌ند ملیۆنی,هه‌ر خه‌می دین و نه‌ته‌وه‌كه‌ت بوو گه‌وره‌ترین تابلۆ كه
له ژیانت تۆمارتكرد تابلۆی كۆكردنه‌وه‌ی زانا‌و دانا‌و گه‌نج و خه‌ڵكی
سڤیل و هیجره‌ت پێكردنیان بوو كه خۆت سه‌رمه‌شقیان بویت ,ئه‌مه‌شت به
فه‌رمانی خوای گه‌وره‌و قبوڵنه‌كردنی ژێر ده‌سته‌یی بوو[ ألمْ تَكُنْ
أرْضُ الله واسِعة‌ً فَتُهاجِرُ فیها] ئه‌ودیمه‌نه‌ی تابوتی پیریت
یه‌خه‌ی گرتبویت و هه‌ر 100 مه‌ترو له سه‌ر تاشه به‌ردێكی ئه‌م
نیشتیمانه داگیركراوه دایده‌نیشاندی و زمانت به رۆژو بوو خۆت ده‌ت
فه‌رموو با سه‌وابم زیاتر بێت و ڕژوه‌كه‌ت نه‌ده‌شكاند,هه‌ر له ڕێگه‌ی
هیجره‌تدا ته‌فسیری (فی ظِـلال)ی سه‌ییدی زیندانت بۆ برایانت
ده‌خوێنده‌و هانت ده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بادا شه‌یتان نه‌فسیان بگرێت و بیر
له شتی دیكه بكه‌نه‌وه و له پاداشتیان كه‌م بێته‌وه,هه‌ر به ئازاری
ئه‌و ڕێگه‌وه كه وه‌ك مۆته‌كه یه‌خه‌ی گرتبویت سه‌رت نایه‌وه,ئه‌و
تابلۆیه‌م چلۆن بیرچێت كه پۆل پۆل گه‌نجان به‌ره‌و ته‌ریقه‌تی
جیهاده‌كه‌ت موصعه‌ب ئاسا به گیان و ماڵ كاروانه شكۆداره‌كه‌ی
بزووتنه‌وه‌یان دره‌وشاوه‌تر ده‌كرد,تابلۆی جیهادت كه هه‌رخۆت و خۆت
له‌ئاستیدا بوون خۆت ده‌تفه‌رموو (گه‌ر ئه‌زیزترین كوڕی خۆم له‌م ڕێگه‌یه
شه‌هید نه‌بوایه كه زوبێره چۆن ڕووم ده‌هات لای خوای گه‌وره سه‌ربڵند
كه‌م یان له‌م دونیا بانگی بۆ بكه‌م) ,تابلۆی سه‌روه‌ریت كه مه‌حاڵه
یادم بچێت ئه‌و تابلۆیانه‌ی زیاتر له خه‌ون ده‌چێت 15 ساڵ له بانگه‌واز
و جیهادو تێكۆشان 1000 شه‌هیدو بریندار‌و له ده‌ستدانی گه‌نج و
لاوان,خۆڕاگری ئه‌ندامانت له نێو زیندان,هه‌مووی به‌ره‌كه‌ت و
حه‌ره‌كه‌تی تۆ بوو ئه‌ی ڕابه‌رم,تابلۆی نوسینت وه‌ك گیان فیدایت
ئه‌میان به پێنوس و ئه‌ویان به خوێن هه‌ر له تۆ ده‌هات پێكیان
گرێبده‌یت,ته‌فسیره ناوازه‌كه‌ت دڵ و مێشكی كوردی به‌لای به‌نرخترین
كتێبی پیرۆز برد ئه‌و كتێبه‌ی سه‌داو ده‌نگی گه‌وره‌ی دایه‌وه ئه‌و
كتێبه‌ی له هه‌نگاوه‌كانی هیجره‌ت ده‌ستپێكرد له قۆناغی فه‌تحی
كوردستان له ژێر چنگی به‌عسی خوێن مژ له دایك بوو,ئه‌و كتێبه‌ی
ڕوناكی گۆڕه‌كه‌ته,ئه‌و ته‌فسیره‌ی وه‌ك به‌رنامه له زانكۆكان
ڕۆڵه‌كانی صه‌لاحه‌ددین پێی گۆش ده‌بێ,ته‌فسیره‌كه‌ت وه‌ك فی ڤـلال
لێوان لێو بوو له زانیاری و له ڕووناكی له حیكمه‌ت و ئامۆژگاری .
ئه‌ی تابلۆی بزووتنه‌وه بێ كه‌سه‌كه‌ت,ڕێبازه ته‌ڕو توشه‌كه‌ت چۆن له
بیركه‌م ئه‌و ده‌مه‌ی ترست له نیو دڵی دوژمن‌دا بوو له پایته‌خت خه‌وت
له چاویان تۆراندبوو.
تابلۆی مه‌رگ و ماڵئاوایت ئه‌و ساته خه‌مناكه‌ی له فیشخاپوره‌وه تا
هه‌ڵه‌بجه‌ی زێدی خۆت و باپیرت به قه‌راغ شه‌قامه‌كانه‌وه به هه‌زاران
له‌سه‌ركرده‌و له زانا‌و ڕۆشنبیران و موجاهیدانته‌وه به چاوی پڕ له
گریان و ده‌ستی پڕگوڵ و به عه‌زره‌ته‌وه بۆ پێشوازی ته‌رمه‌كه‌ت
ڕاوه‌ستابوون به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بانگیان بكا‌و ده‌وام و ئیش و كاریان
به‌جێهێشت,ئه‌و ڕۆژه‌ی كه مێژووی كورد له وه‌ها ڕۆژێك خاڵیه‌و دووباره
بونه‌وه‌شی مه‌حاڵه.؟
مامۆستا گیان كه تۆ ڕۆشتی عه‌بایه‌كی بێ باخه‌ڵت له له‌گه‌ڵ خۆت برد
,مێزه‌ره‌كه‌ت بێ له‌كه بوو,كاروانه‌كه‌ت پڕ ڕێبوار بوو,جیهاده‌كه‌ت به
به‌رهه‌م بوو,پێنوسه‌كه‌كه‌ت به بڕشت بوو, ماڵت ئاوا ئه‌ی ڕابه‌رو ئه‌ی
سه‌ركرده ئێمه‌ش پابه‌ندین به‌و به‌یعه‌ته‌ی كه داومانه به خوای
خۆمان له‌سه‌ر ده‌ستت.سه‌فه‌رت خێر گۆڕت پڕ نوور .
• شێخی نورانی پیرشالیاره‌كه‌م * پێشه‌وای صه‌حـوه هه‌تیم
باره‌كه‌م
ئیبنو لبه‌ره‌كات مامۆستای ته‌فسیر * ئیبنو لحه‌جه‌ری پیری
ڕۆشنبیر
موباره‌كت بۆ مامۆستا عوسمان * میحرابی عیلم و میمبه‌ری عیرفان
مێزه‌ره‌ی چه‌رمه‌ت نه‌كرد له‌كه‌دار *
هـــــــــــــــــــــــــــه‌تـــــــــــــــــــا
داتــــــــــــــــــــــــــه‌وه بــــــــــه
پـــــــــــــه‌روه‌ردگــــــــــار
بۆ ئه‌م بابه‌ته سوودم وه‌رگرتوه له :
• لێدوانی ژماره‌یه‌ك له برایانی شورای بزووتنه‌وه.
• ئه‌رشیفی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی (باسك) .
• كتێب و نوسراوه‌كان له مامۆستای كۆچكردو.
• دیدار له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی .
• به‌رهه‌می شاعیران(ئاری عه‌بدولله‌تیف , ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن ,سه‌ردار
حمه‌لاو باكی) .
• ئه‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی له حزمه‌تی مۆستا بووم .
bilaljournalist@yahoo.com
|