|
بسم الله الرحمن الرحیم
بارودۆخی عێراق و
ره‌چاوكردنی هاوسه‌نگی
له‌نێوان دیالۆگی سیاسی و چاره‌سه‌ری ئه‌منیدا
كامیل مه‌حمود
له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی عێراق و
سوپای تازه نه‌فه‌سی ئه‌م وڵاته له چه‌ند ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی
گه‌وره‌دا بوونی خۆیان له‌سه‌ر زه‌وی سه‌لماندو توانییان باشتر له‌جاران
روبه‌رووی گرووپه چه‌كداره‌كان ببنه‌وه‌و شه‌ری گه‌وره‌ترین میلیشیای
به‌هێزی عێراقیش كه سوپای مه‌هدی بوو بكه‌ن، شه‌ره‌كانی به‌سره بۆ
حكومه‌تی عێراق زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی
شه‌ره‌كه بگوازێته‌وه بۆ باكووریش و له‌شاری موسڵیشدا هه‌مان ئه‌زموون
دووباره بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مجاره‌یان هیچ لایه‌نێك ناتوانێت پرۆسه
سه‌ربازییه‌كه بپێچێت به‌مه‌رامێكی تایفییه‌وه‌و جه‌نگی موسڵ به‌دژی
سوننه‌كان له‌قه‌ڵه‌م بدات، چونكه به‌دوای شه‌ری میلیشیای شیعه
مه‌زهه‌بی مه‌هدیدا دێت و حاڵه‌تێكی ئه‌منیی ته‌واوه بۆ گێرانه‌وه‌ی
سه‌قامگیری بۆ شه‌قامی عێراقی و كۆتاییهێنان به باڵاده‌ستی میلیشیا
چه‌كداره‌كان، ئه‌مه‌ش له پارێزگای به‌سراوه ده‌ستی پێكردووه‌و له‌موسڵ
درێژه‌ی پێدراوه.
تا ئێره قسه‌مان له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی حكومه‌ته كه وه‌ك
رێگاچاره‌یه‌ك بۆ كۆتایی دۆخه ئه‌منییه‌كه په‌یره‌وی ده‌كات و
ده‌یه‌وێت چه‌ك له‌ده‌ستی میلیشیاكان بسێنێته‌وه‌و به‌ته‌نها له‌ده‌ستی
هێزه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بێت، به‌ڵام پرسیاری گرنگ لێره‌دا سه‌ر
هه‌ڵ ده‌دات كه ئایا حكومه‌تی عێراقی ته‌نها به‌رێگاچاره‌ی سه‌ربازی
كێشه‌كه‌یان بۆ یه‌كلا ده‌كرێته‌وه یان ده‌بێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی
له‌سه‌ر زه‌وی و له‌رێی سه‌ربازییه‌وه به‌ده‌ستی هێناوه له بواری
سیاسیش‌دا ته‌وزیفی بكات و چاره‌سه‌ره‌كه به‌هه‌ردوو ئاراسته‌ی سیاسی و
سه‌ربازیدا به‌رێت؟
هه‌موو چاودێرانی بارودۆخی عێراق و ناوه‌نده سیاسی و ستراتیژییه‌كان
ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كێشه‌ی عێراق وه‌ك چۆن روویه‌كی
ئه‌منیی نائاسایی و ناسه‌قامگیری هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه روویه‌كی
تری سیاسی نائاسایی و ناته‌ندرووستی هه‌یه، بگره هه‌ردووكیان دوو
رووی یه‌ك دراون و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی ئێستای ئه‌م
وڵاته ململانێی سیاسییه كه ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌منی و مه‌زهه‌بی و
كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی خستووه‌ته‌وه، بۆیه ناكرێت تاكلایه‌نه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشی ناله‌باری ئه‌م وڵاته‌دا بكرێت و به‌یه‌ك
ئاراسته هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆی عێراق بدرێت.
كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو بایه‌خه‌كان له‌سه‌ر رێگاچاره‌ی ئه‌منی و
به‌كارهێنانی هێز و په‌راوێزخستنی دیالۆگ و رێگاچاره‌ی سیاسی،
بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و هه‌ر هێوری و ئارامییه‌كیش بۆ ماوه‌یه‌ك
روو له‌م وڵاته بكات كاتی ده‌بێت و به‌رده‌وامی به‌خۆیه‌وه نابینێت،
چونكه ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌ك و له‌چوارچێوه‌ی حوكمی سه‌ربازی و حاڵه‌تی
نائاساییدا كۆنترۆڵی شه‌قام بكرێت و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی چه‌كداره‌كاندا
بگیرێت، به‌ڵام خۆ ناكرێت به‌هه‌میشه‌یی سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ناو
كوچه‌و كۆڵان و ناوچه ئاوه‌دانییه‌كاندا بمێننه‌وه‌و ببنه رێگر
له‌به‌رده‌م نه‌گه‌رانه‌وه‌ی نائارامی بۆ شاره‌كان، ئه‌زموونی چه‌ند
ساڵی رابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه هێز زۆر حاڵه‌تی مه‌یدانی له‌ناوچه
جیاوازه‌كاندا یه‌كلا كردووه‌ته‌وه‌و چه‌كی به‌گرووپه چه‌كداره‌كانی
نه‌یاری پرۆسه‌ی سیاسی نه‌وی كردووه، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته درێژه‌ی
نه‌كێشاوه‌و به‌پاشه‌كشێی ئه‌و هێزانه‌و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی دی و
به‌رپاكردنی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی و ئه‌منی له‌ناوچه‌یه‌كی تر، دۆخی
ناوچه‌كانی پێشوو وه‌ك خۆی لێ هاتووه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر كه‌متریش بووبێت
له‌جاران، شاره پاككراوه‌كان بوونه‌ته‌وه به‌مۆڵگه‌ی ئه‌و گرووپانه.
بۆیه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی ده‌بێت هاوتا بكرێت به
جووڵه‌یه‌كی دبلۆماسی و له‌و بواره‌شدا سه‌ركه‌وتن به‌دی بێت، بگره
ده‌بێت له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌نه ئه‌منی و
سه‌ربازییه‌كه‌وه ته‌وزیف بكرێت له‌لایه‌نه سیاسییه‌كه‌شدا و ببێته
هۆكار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌و ده‌ستكه‌وتی زیاتر به‌ئاراسته‌ی سه‌قامگیری و
گێرانه‌وه‌وی ئاشتی و هێوری بۆ وڵات، له‌په‌نای هه‌ر مه‌ته‌رێزێكی
سه‌ربازیدا ئه‌گه‌ر بكرێت شوێنێكیش بۆ دانووستان و دیالۆگ بهێڵرێته‌وه‌و
هه‌موو دنیا نه‌كرێته دووكه‌ڵ و بۆنی بارووت.
راسته له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و له رووه ئه‌منییه‌كه‌وه هێزه
ره‌سمییه‌كانی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی نووری مالیكی هه‌ندێ
ده‌ستكه‌وتی باشی به‌دی هێناوه، به‌ڵام له‌رووه سیاسییه‌كه‌یه‌وه
بستێك نه‌چووه‌ته پێشه‌وه‌و ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌ستكه‌وته سه‌ربازییه‌كانی
سوپا‌و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق به‌ره‌و شكست و دووباره بوونه‌وه‌ی
ئه‌زموونه‌كانی رابردوو ده‌باته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌رووی
مه‌یدانییه‌وه روو ده‌دات و حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر
كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی
عێراقه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه سیاسییه‌كانیشی له‌گه‌ڵدا
نه‌بێت ده‌ره‌نجامه‌كانی پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه‌و بارودۆخی ناسه‌قامگیری
عێراق به‌ره‌و خراپتر دێته‌وه دواوه، له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت هیچ هه‌وڵێك
به‌دیار ناكه‌وێت كه له‌قۆڵێكه‌وه دانووستانێك له‌ئارادا بێت و هه‌وڵ بۆ
ئه‌وه بدرێت هه‌ندێ له‌گرووپه چه‌كدارو به‌رهه‌ڵستكاره عێراقییه‌كان
قایل به گه‌رانه‌وه بۆناو پرۆسه‌ی سیاسی و وازهێنان له حاڵه‌تی
چه‌كداری بكرێن.
نوری مالیكی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له‌پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت باس له پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی ده‌كات و
وه‌ك درووشمێك به‌رزی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌رووی پراكتیكه‌وه هیچ
ئاشته‌واییه‌ك به‌دی نه‌كراوه‌و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی مالیكی قۆناغی تیۆریی
تێنه‌په‌راندووه، له‌هه‌موو ئه‌و كاتانه‌دا كه‌حكومه‌ت ده‌ستكه‌وتێكی
سه‌بازی له‌سه‌ر زه‌وی به‌دی ده‌كات گوتاری ره‌سمی خۆی به‌زمانێكی
زبر داده‌رێژێته‌وه‌و له‌و كاتانه‌شدا كه ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی
زیاتر ده‌روات قسه‌و باس ده‌رباره‌ی ئاشته‌وایی و رێبازی گفتوگۆ
ده‌كه‌وێته‌وه ناوه‌وه، به‌ڵام دووباره ئه‌و باسه‌ش له‌چوارچێوه‌ی
درووشمێكی دابراو له‌واقیعدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئێستا‌و له‌م كاته‌دا كه هێزه‌كانی سوپای عێراق توانیویانه
له‌شاره‌كانی به‌سره‌و موسڵدا له‌رووی ئه‌منییه‌وه هه‌ندێ ده‌ستكه‌وت
له‌سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ست بێنن، چاك وایه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌ناو كایه
سیاسییه‌كه‌شدا ته‌وزیف بكرێت و به‌جدی و به‌ده‌ر له‌هه‌وڵی شیعاراتی
حكومه‌تی عێراق هه‌وڵ بۆ پیاده‌كردنی پرۆژه سیاسییه‌كه‌ی خۆی بدات كه
ناوی ناوه پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی و ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌كرێت
و وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه له‌و مه‌یدانه‌شدا ئه‌سپی خۆی تاو بدات،
ئاوێته‌كردنی چاره‌سه‌ری ئه‌منیی و سیاسی له‌هه‌موو كاتێكدا
ده‌ره‌نجامی چاك و درێژخایه‌نی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و بارودۆخی ئه‌م
وڵاته به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌ی یه‌كجاری ده‌بات. به‌ده‌ر له‌وه هه‌موو
ده‌ستكه‌وته سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له‌رووی ستراتیژییه‌وه بایه‌خێكی
نابێت و چاره‌سه‌ری كاتی ده‌بن.
|