|
بسم الله الرحمن الرحیم
ڤاتیکان
شه‌که‌رێکی تری شکاند
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ زۆرشت لنگاو قوچ بووه‌ته‌وه، ده‌بینین زۆرجار
سه‌رۆکێك ڕه‌فتاری منداڵانه وه‌یان گه‌نجانه ده‌نوێنێت له‌وانه‌یه هه‌قی
گله‌یشی نه‌بێت ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که له‌ناخیدایه، به‌ڵام
ئیتر هه‌رچۆنێك!بێت ئه‌و مه‌نسه‌به‌ی پێبه‌خشراوه!؟ وه زۆر جار ده‌بینین
ڕه‌فتاری وا له جۆره که‌سانێك به‌ده‌ر ده‌که‌وێت شایه‌نی خه‌ڵاتێکی زۆر
گه‌وره‌یه به‌ڵام که‌س بایه‌خیشی پێنادات،ده‌توانین بڵیین زۆر له
کاره‌کانی ئه‌مڕۆ وایه، ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی دوا ڕۆژ وه‌ك
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا پێغه‌مبه‌رمان درودو سه‌لامی خوای لێ بێت فه‌رمووی (
إذا أسند الأ‌مر إلی غیر أهله فانتظر الساعة) رواه البخاری
واته ئه‌گه‌ر که‌سانێك دانران له غه‌یری جێگه‌ی خۆیان چاوه‌ڕوانی دوا ڕۆژ
به. نامانه‌وێت زۆر له‌سه‌ر باسه‌که بڕۆین ته‌نها مه‌به‌ست له‌م نوسینه
قسه‌که‌ی پاپای ڤاتیکانه که ڕه‌تی ده‌کاته‌وه قورئان که‌لامی خوای
گه‌وره بێت. ئه‌م باسه ده‌توانین بڵێین چه‌نده‌ها کتێب هه‌ڵده‌گرێت نه‌ك
ته‌نها یه‌ك کتێب، به‌ڵام ئێمه ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێین پاپا ئه‌مه یه‌که‌م
قسه‌ی نیه له‌باره‌ی قورئان و ئیسلامه‌وه ده‌یکات، هه‌ر ساڵه‌و جۆرێك
له‌م قسانه ده‌کات و وه دوایش په‌شیمان ده‌بێته‌وه، ئێمه ته‌نها
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ته‌نها جارێکیش قورئانی خوێندبێته‌وه ئه‌و
قسه‌ی نه‌ده‌کرد، وه ئه‌گه‌ر قورئان که‌لامی خوا نه‌بوایه و وه‌خۆی
بڕیاری پاراستنی نه‌دایه ئێستا ته‌نها ووشه‌یه‌کیشی وه‌ك خۆی نه‌ما بوو.
هه‌روه‌ك به‌سه‌ر ئینجیل‌دا هاتووه هه‌ر جاره‌و به‌رگێك ده‌رده‌چێت
وه‌هه‌ریه‌که‌و به‌جۆرێك. وه‌ك وا بێ پاپا تا ئێستا چه‌ند قورئانێکی
دانابێت ئاوا قسه‌ده‌کات، ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و تێگۆشان و دژایه‌تیه‌ی که
کرا به‌رانبه‌ر قورئان هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رمان درودو سه‌لامی خوای
لێ بێت له‌لایه‌ن شاعیران و خه‌ڵکه‌وه هه‌تا ئێستا هه‌موو پوچه‌ڵ بووه‌وه
ئێستا پاپا ده‌یه‌وێت ته‌حه‌دای قورئان بکات!! ئه‌ی جارێك پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و
قسه بکه‌ی سوره‌تێك وه‌یان چه‌ند ئایه‌تێك دابنێ وه‌ك قورئان خۆی
ته‌حه‌دای پێده‌کات به‌رانبه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی، ئینجا بێ و بڵێ قورئان
که‌لامی خوای گه‌وره نیه، به‌ڵام زۆر زۆر ئاشکرایه ئه‌و جۆره قسانه
نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری نه‌کراوه، به‌ڵکو ساده‌ی و بێ زانیار‌و ڕق‌و
قینی خۆی ده‌سه‌لمێنێ به‌رانبه‌ر ئیسلام و مسوڵمانان،ئه‌گینا وه‌ڵامه‌که‌ی
ئاشکرایه، له‌کۆتایدا ده‌ڵێین ئیتر هیچ قسه‌یه‌کت لێ ناگرین چ ده‌ڵێی
بڵێ...
malaomar2@hotmail.com
مه‌لا عومه‌ر قوتابی ماجیستێر/به‌ریتانیا
|