|
بسم الله الرحمن الرحیم
ئه‌مه‌ریکا
تا قیامه‌ت له عێراق ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی ئاسایش هۆکاری مانه‌وه بێ
وه‌کو کورد، کاتێك ئه‌مه‌ریکا عێراقی
داگیرکرد وه‌هه‌تا پێش داگیر کردنیشی هه‌ر به‌ویستنی بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و
پرۆسه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی خۆشحاڵی ده‌ربڕا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی
کورده‌وه،گوڵباران کردنه‌كه‌ش ڕاستێی ده‌سه‌لمێنی. وه‌یارمه‌تی دانیش
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه هه‌روه‌ها. لێره‌دا نامانه‌وێت
هۆکاره‌کانی باس بکه‌ین به‌ڵام زۆرێك له‌و هۆکارانه خۆشبه‌ختیمان ده‌به‌ست
به‌له‌ناو چوونی ڕژێمی به‌عسه‌وه. له‌وانه‌یه تاڕاده‌یه‌ك سودمه‌نیش
بووبین به‌ڵام چاره‌نووسمان به‌ته‌واوی ڕوون نیه ماده‌ی 140 و زۆرێك له
کێشه‌کانیش ئه‌مه ده‌سه‌لمێنن.
وه ناشمانه‌وێت باس له‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت و ناشه‌رعیه‌تی داگیر کردنی عێراق
بکه‌ین، چونکه زۆری له‌سه‌ر وتراوه، به‌ڵام ته‌نها ڕێژه‌ی هاووڵاتیانی
خۆیان ناشه‌رعیه‌تی ئه‌و کاره نیشان ده‌دات، وه هۆی نه‌بوونی ئه‌و چه‌ك و
ئه‌سڵه‌حانه‌ی که نه‌بوون له عێراقدا وه‌کو زۆربه‌ی ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریکی
و به‌ریتانیه‌کان له‌سه‌ری ده‌نوسن، وه ناڕه‌زایی زۆرێکیش له
سیاسه‌تمه‌دارانی خۆیان له‌ولاوه.
ئه‌وه‌ی که سه‌رنجی ڕاکێشام وه تا ئیستا له بیرمه هه‌رده‌م وه‌ك
زه‌نگێك له گوێم‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه ئه‌وه بوو چاوپێکه‌وتنێك بوو
له‌گه‌ڵ تۆنی بلیری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیادا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك
ئافره‌تدا، یه‌کێك له‌و ئافره‌تانه ڕوو به‌ڕووی تۆنی بلێر بووه‌وه‌و
به‌چاوی پڕ له فرمێسك و گه‌روی پڕ له گریانه‌وه ووتی ( من له
کاره‌ساته‌که‌ی 11/09 یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ردا کوڕێکم کوژراوه، من ده‌زانم
زامی کوڕ کوشتن چه‌ند سه‌خته، جا داوات لێده‌که‌م با ئه‌م کاره
نه‌بێ،چونکه بێگومان چه‌نده‌ها دایك وه‌ك منی لێ دێت). وه خۆشمان وه
نه‌بێت زامی ئه‌و ده‌رده نه‌زانین هه‌رماڵێك که‌سێکی له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه
نه‌کوژرابێ، بێگومان له شه‌ڕی ناوخۆدا کوژراوه...
به‌هه‌رحاڵ هیچ شتێك نه‌یتوانی ڕێگر بێت له لێدانی عێراق له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانانیه‌وه، ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش!
ئه‌وه‌ی که ئێستا جێگه‌ی باس و لێکۆڵینه‌وه‌و پرسیاره لای هه‌مووان،
ڕژێمی به‌عس ته‌واو له‌سه‌رکار نه‌ماو سه‌دامیشمان بینی چۆن له سێداره‌یان
دا. وه هێشتا ئه‌مه‌ریکا هه‌ر له عێراقه به بیانوی ئه‌وه‌ی عێراق
پێویستی به سیکورتی هه‌یه‌و ته‌قینه‌وه‌و کاری تیرۆری تیادا ئه‌نجام
ده‌درێت. وه ئه‌گه‌ر دیراسه‌تێکی هۆکاری شڵه‌شان و نائارامی عێراق بکه‌ین
ده‌بینین ئه‌مه‌ریکا خۆیان هۆکارن له‌به‌ر ئه‌وه ووتمان (ئه‌مه‌ریکا تا
قیامه‌ت له عێراق ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی ئاسایش هۆکار بێت) بۆ سه‌لماندی
ئه‌م ڕاستیه به کورتی ئاماژه به‌و تاقم و تاکانه ده‌که‌ین که کاری
ته‌قینه‌وه‌و ...ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه پۆلێنیان ده‌که‌ین به‌م شێوه:
1-کۆمه‌ڵێك/تاك به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بنه‌وه، وه‌ك
ئه‌رکێکی دینی و جیهاد کردن، من لێره‌دا به ئیشی خۆمی نازانم ئه‌م
کۆمه‌ڵه له ڕووی شه‌رعه‌وه هه‌ڵ بسه‌نگێنم له‌به‌ر ئه‌وه جێی ده‌هێلم
بۆ زانایان. به‌ڵام ئه‌وه ئاشکرایه ئه‌م جۆره کۆمه‌ڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ته‌نه‌زول کردنیان نیه، چونکه خراپترین ئیحتمال بۆیان کوشتنه وه
ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین شه‌ره‌فه لایان ، وه به پێی سه‌رده‌م و بارودۆخ
که‌م و زۆر ده‌که‌ن به‌ڵام بن بڕکردن شتێکی محاڵه،وه ده‌بێت ئه‌وشمان
له‌بیر بێت مه‌رج نیه ئه‌مه هه‌ر کۆمه‌ڵ بن ده‌کرێت تاکیش هه‌بێت و
هه‌ڵگری هه‌مان بیرۆکه بێت، وه چ گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌یه و چۆن ده‌توانرێت
ووڵات بنبڕ بکرێت له‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵگری ئه‌م بیرۆکه‌ن. که‌وا بوو تا
ئه‌مه‌رکا له عێراق بێت ئه‌م کۆمه‌ڵه به‌رده‌وام ده‌بن،وه به‌ئاشکراش
داوای ده‌رچوون له‌هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن،که‌وابوو ئه‌مه‌ریکا
هۆکاره.
2-کۆمه‌ڵێك/تاك وه‌ك داگیرکه‌ر سه‌یری ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن و به‌هێچ
شێوه‌یه‌ك چاویان به‌رایی نادات ببینن ئه‌مه‌ریکی له‌سه‌ر خاکه‌که‌یانه چ
جای ئه‌وه‌ی به ئاشکرا سوکایه‌تیشیان پێ بکرێ و بیان که‌ن به نیشانه
شکێن!. وه وه‌کو کورد من پێم وایه ڕه‌وا نیه بۆمان بڵێین ئه‌م کۆمه‌ڵه
ناحه‌قیانه. چونکه دژایه‌تیه‌ك دروست ده‌بێت له‌وه‌ی که کردوومانه
به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ر، بۆ نمونه بیربکه‌ره‌وه چۆن له‌ناو ئێمه‌دا سه‌یری
جاش ده‌کرا، که‌وا بێت ده‌بێت ئه‌و حه‌قه‌ش بده‌ین به ئه‌وان هه‌رکه‌سێك
هاوپه‌یمان و یارمه‌تی ده‌ری ئه‌مه‌ریکا بێت به جاش سه‌یری بکه‌ن. ئه‌و
هه‌موو جاشه دروست بوو له‌ناو کورددا، له‌هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵێك بوون له
شاخ، وه نه‌توانرا ئه‌م کۆمه‌ڵه که‌مه بنبڕ بکرێت تا گه‌شتنه مه‌رامی
خۆیان ڕاپه‌ڕین ڕوویداو جاشه‌کانیش خیانه‌تێکیان بۆ خۆیان تۆمار کرد،وه‌کو
مۆرێکه به‌ناوچاوانیانه‌وه‌و ئێستاش باس ده‌کرێ.جا که‌وابوو زۆری جاش
نه‌بوونی پێچه‌وانه‌که‌ی نیشان نادات.ئه‌مه‌ش وانیشان ده‌دات ئه‌مه‌ریکا
هۆکارن.
3-کۆمه‌ڵێك/تاك وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك هه‌ڵ ده‌ستن به‌م کاره، بۆ نمونه
باوك،ژن،برا،مام، که‌سێکی کوژراوه، وه‌یان ته‌نها باخێکی خورمای هه‌بووه
هه‌مووی وێران کراوه، وه‌یان مه‌زره‌عه‌و حه‌یوانه‌کای هه‌مووی تیا چووه،
له‌وانه‌یه ئه‌مه‌تان به‌لاوه سه‌یر بێ. به‌ڵام به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگه،
چونکه ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ژیانیه‌تی، وه‌یان چه‌ند ساڵ به به‌دبه‌ختی و
کرێکاری و به قه‌رزو قۆڵه خانویه‌کی هه‌رچۆن بێت ده‌بر کردووه ئێسته
ڕماندوویانه. له‌ناو ئێمه‌شدا به چه‌نده‌ها که‌س هه‌ن کوشت‌و بڕ که‌وتۆته
به‌ینیان هه‌ر به‌هۆی ماڵه‌وه وه چه‌نده‌ها که‌سیش هه‌ن تا ئێستا بۆ
هه‌لێك ده‌گه‌ڕێن یه‌کتر بکوژن هه‌ر به‌هۆی ماڵ و سامانه‌وه، که‌وابوو چۆن
بتوانین ناحه‌قیان بگرین.
4-کۆمه‌ڵێك/تاك رق و قینێکی بۆ دروست بووه به‌هۆی زۆر شتێکه‌وه بۆ نمونه
ئه‌و سوکایه‌تیانه‌ی که کرا به سجنه‌کانی ئه‌بو غرێب، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه
مشتێکه له خه‌روارێك. له‌وانه‌یه بڵێن بۆ کاری کۆن به باده‌که‌ن، بۆ
ئه‌وانه شتێك بوون له‌بیر بکرێن. تا ئێستاش له ڕۆژنامه‌کانی به‌ریتانیا
ده‌رده‌چێت و له‌که‌ناڵه‌کانیش باس ده‌کرێن، جگه له‌وه‌ی له چه‌نده‌ها
سایتی ئه‌نته‌رنێت به باس و ڤێدیۆ هه‌ن.
5-کۆمه‌ڵێك/تاك هه‌ر حه‌زیان به ئارامی نیه، له‌زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکاندا
هه‌ن،وه ئه‌مه‌ش هه‌لێکه به‌نسبه‌ت ئه‌وانه‌وه بۆ قۆستنه‌وه‌ی
مه‌رامه‌کانیان،خه‌ڵك گرتن و به پاره به‌ردان هه‌روه‌ک هه‌تا له
ئه‌وروپاشدا هه‌یه. جا ئه‌و تێکه‌ڵی و پێکه‌ڵی عێراقه هه‌لێکی زێرینه
بۆیان. به مانه‌وی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م کۆمه‌ڵه نانیان له‌ڕۆندایه،که‌وابوو
ئه‌مه‌ریکا هۆکارن.
6-گومانی زۆرێك له بوونی ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا له زۆرێك له‌و
ته‌قینه‌وانه‌دا، له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌مه‌ریکا بۆ؟ هه‌ر سه‌ردێڕی ئه‌م
بابه‌ته وه‌ڵامه‌که‌یه‌تی، بۆ مانه‌وه‌یان، هه‌رکه‌سێك ده‌دوێنم له
به‌ریتانیا بۆ چی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا له عێراقه، به بێ بیر
کردنه‌وه ده‌ڵێ(پیترۆڵ) وه به مانه‌وه‌یان زیاتر لێی سودمه‌ند ده‌بن...
وه که‌میش نین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که ئاماژه به‌م کارانه ده‌که‌ن وه
هه‌ریه‌که‌و به جۆرێك. وه تازه‌ترین هه‌واڵ که له‌و باره‌وه ئاگامان
لێی بێت له‌لایه‌ن ( بی بی سی )یه‌و بوو وه درێژه‌ی باسه‌که‌ش له سایتی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا هه‌یه به‌کوردی. ئه‌مه‌ش هۆکارێکی زۆر ناشرینه‌و
ترسناکه چونکه خه‌ڵك ئه‌و سامانه وه‌ك هی خۆیان سه‌یر ده‌که‌ن،وه که
ده‌بینن خۆیان به‌قه‌ده‌ر ئه‌وان سودمه‌ند نه‌بوو لێی!
7-پاش ماوه‌و خۆشه‌ویستانی ڕژێمی له‌ناوچوو، حکوومه‌تێك که ته‌مه‌نێك
حوکمی کرد بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ری کاره‌که‌ی پێ چاك نه‌کرێ
خراپی بکات، هه‌ر له ڕقدا. له‌ناوچوونی حیزبیش هه‌روا ئاسان نیه. زۆر
بوون ئه‌و حیزبانه‌ی که فاتیحه‌شیان بۆ درا که‌چی سه‌ریان
هه‌ڵداوه.ناڵێین ترسمان له هاتنه‌وه‌ی هه‌یه به‌ڵام به‌لانی که‌مه‌وه
له هاوشێوه‌یان ده‌ترسین.
جا ئه‌وه‌ی که باسمان کرد له‌سه‌ره‌وه هه‌ر له هه‌واڵه‌کانه‌وه
ده‌توانرێت ده‌ركی پێ بکرێت، وه کێشه‌ی عێراقیش زۆر له‌وه گه‌وره‌تره
له‌باسێکی ئاوادا هه‌موو شتێك بوترێت،به‌ڵام ئاشکرایه زۆربه‌ی کێشه‌کان
به‌ستراون به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه، وه‌کو ڕوونمان کرده‌وه
له‌سه‌ره‌وه، وه ناتوانین بڵێین به ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریکاش وه‌کو چه‌سپی
سه‌ریع ده‌یگرێ و،ووڵات ده‌بێت به‌ماستی مه‌یو.
ووته‌ی خانمه به‌ریتانیه‌که‌تان به بیر ده‌هێنمه‌وه‌و ده‌ڵێم چه‌ند دایك
وه‌ك ئه‌وی لێهات ؟چه‌ند دایك هه‌ر خۆی نه‌ما؟ چه‌ند منداڵ بوون به
قوربانی؟چه‌ند پیرو لاو کوژران؟ چه‌ند ماڵ و خانوو کران به‌نانه قه‌یسی؟
کۆتایی پێده‌هێنین و ده‌ڵێین کوا مافی مرۆڤ؟کوا مافی ئافره‌ت؟کوا مافی
منداڵ؟کوا مافی ژینگه‌و کوا....کوا...کوا...
malaomar2@hotmail.com
مه‌لا عومه‌ر- خوێندکاری ماسته‌ر له به‌ریتانیا
|