|
بسم الله الرحمن الرحیم
بیره‌وه‌ریه‌کم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاك ئه‌حمه‌د شه‌ش په‌نجه‌دا
ئه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌م دی له هیچ
حیزبێکی ترم نه‌دی له کوردستاندا به ئیسلامی و غه‌یره ئیسلامیه‌وه.
ئه‌وکه‌سانه‌ی که خاوه‌نی شه‌خسیاتن، وه‌یان پێگه‌یه‌کیان هه‌یه چ له
حکومه‌تدا، وه چ له هه‌ر ڕێکخراوێکی تری حکومی وه یان مه‌ده‌نیدا
له‌وانه‌یه زۆر جار هه‌تا بینینیشیان ئاسایی نه‌بێت، وه بۆ بینینیان
کۆمه‌ڵه ڕێگه‌یه‌ك هه‌بێت، وه زۆر جار بێگومان بۆ زۆرکه‌سیش نه!
مه‌گه‌ر له حکومه‌ته ئیسلامی یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئیسلامی‌دا بوو بێت
به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر ده‌گمه‌نه. ئه‌وه‌ی له مێژووی هه‌ندێك له
حکومه‌ته ئیسلامیه‌کانی ڕابردوودا خوێندمه‌وه به چاوی خۆم له‌ناو
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بینیم. نه‌وه‌ده‌کان بوو سه‌فه‌رێکم بۆ هاته پێش
بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی کۆن بۆلای چه‌ند خۆشه‌ویستێکم که له هێزی سیروان و
گه‌رمیانی ئه‌وکاته بوون، ڕۆشتمه سیروان هه‌ر که‌دابه‌زیم له‌سه‌یاره‌که
پرسیارم له چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کرد، هێزی سیروان
له کوێیه؟ زۆر به‌جوانی و ئه‌ده‌به‌وه نیشانیان دام به‌شێوه‌یه‌کی وا
کوردی خۆمان ده‌ڵێ شه‌رمه‌زاریان کردم. کات هاوین بوو هاوینی لای خۆشمان
ئاشکرایه گه‌رمیه‌که‌ی چۆنه! وه‌کاتیش نیوه‌ڕۆ بوو! که زۆر زۆر گه‌رم
بوو به‌شێوه‌یه‌کی وا کوردی خۆمان ده‌ڵێ مه‌گه‌ر یه‌کێك ده‌ری بکه‌یت
ئه‌گینا به‌و کاته ناچێته ده‌ره‌وه.
گه‌شتمه به‌رده‌م هێزی سیروان بینیم کاك ئه‌حمه‌د شه‌ش په‌نجه له‌گه‌ڵ
کابرایه‌کی تردا خه‌ریکی بیر هه‌ڵکه‌ندن بوون و بلۆکیان بۆ ده‌کێشا کاك
ئه‌حمه‌دم بینی پشتوێنه‌که‌ی کرابووه‌وه‌و ماندوو بونێکی یه‌کجار زۆری
پێوه دیار بوو، به‌و گه‌رما گه‌رهیچیش نه‌که‌یت هه‌ر مانه‌وه
له‌ده‌ره‌وه ئینسان خۆی بۆ خۆی هیلاك ده‌بێ، جا چ جای ئه‌وه به‌وشێوه‌ش
کار بکه‌یت و بڕۆیته ناو بیریشه‌وه...!! منیش زۆر ئاسای سه‌لامێکم لێکردن
هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه‌کانی تر زۆر به‌ئه‌ده‌ب و خۆشحاڵیه‌وه هاتن
به‌ده‌ممه‌وه.. به‌بێ ئه‌وه‌ی لێم بپرسن تۆ کێیت؟ کارت چیه؟ بۆ هاتووی بۆ
ئێره؟ کابرایه‌کی مه‌ده‌نی؟ وه شێوه‌شت له بێگانه ده‌چی؟ وه زۆر
پرسیاری تر... که من خۆم بۆ ئاماده کردبوو...وه هیچ پرسیاریان لێنه‌کردم
به‌ڵکو له‌بری پرسیار فه‌رموویان لێکردم! وه منش پرسیاری هاوڕێکه‌م کرد
کاك ئه‌حمه‌د هات تا له ژووره‌وه هاوڕێکه‌می نیشاندام و گه‌ڕاوه بۆ
سه‌رکاره‌که‌ی!! وه له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌مدا که‌وتینه گفت و گۆ گردن وه باسی
کاك ئه‌حمه‌د هاته ناو، ئه‌و کاته من هه‌ر ناوه‌که‌شم نه‌ده‌زانی به‌و
شێوه هێنایه بیرم، ووتم ئه‌و کابرای که کاتێك هاتم بۆ ئێره خه‌ریکی بیر
هه‌ڵکه‌ندن و بلۆك کێشان بوو!. ووتی به‌ڵێ ئه‌و مه‌سئولی هێزه‌که‌مانه!
زۆر سه‌رم سوڕما!! ئه‌مه چۆن مه‌سئولێکه!!له‌کاتێکدا هه‌موو پێشمه‌رگه
ئاساییه‌کان له سێبه‌ری ژووره‌وه دانیشتبوون و ده‌مه‌ته‌قه‌یان ده‌کرد،
ئه‌و به‌و جۆره کاری ده‌کرد. چونکه من واتێگه‌شتبووم و وه‌وام بینیوه
له ووڵاتی خۆماندا له مه‌سئول، ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه بوو، وه
چه‌ند ڕۆژێك مامه‌وه له‌وێ کارێکم بو دروست بوو پێویستم به یارمه‌تی
هه‌بوو هه‌ر ئه‌و کاك ئه‌حمه‌ده به سه‌یاره‌ی خۆی زیاتر له حه‌فته‌یه‌ك
منی گه‌ڕاند به‌م لاو لادا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها گرژیه‌ك، ناڕه‌حه‌تیه‌كی
تیا به‌دی بکه‌م !وه زۆر له‌وه زیاتریش وای نیشانده‌دا که‌من ئه‌و کاره
بۆ ئه‌وده‌که‌م له‌کاتێکدا که من نه بزووتنه‌وه بووم و وه نه
بزووتنه‌وه‌م. وه نه‌کاره‌که‌م په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه بوو!! وه
له‌دوایدا تێکه‌ڵاویم دروست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هێزه‌دا وه ئه‌و
لێبورده‌یی و یارمه‌تی دانی یه‌کترو به‌ده‌مه‌وه چونی یه‌کتره که
له‌وانم دی، زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام چونکه به‌ڕاستی جێگه‌ی سه‌رنج ڕاکێشان
بوو، چونکه پێشتریش چه‌نده‌ها جار چووبومه مه‌قه‌ڕه‌کانی حیزبه‌کانی تر
هه‌ر به مه‌به‌ستی سه‌ردانی هاوڕێی و خزم و که‌سوکارم، خو ئه‌گه‌ر بمه‌وێت
به‌راوردیان بکه‌م کارێکی زۆری ئه‌وێ.
وه دوای نزیکه‌ی دوو ساڵ هاتمه هه‌نده‌ران و له به‌ریتانیا نیشته جێ
بووم به‌ڵام ئه‌و ساتانه‌م هه‌ر له‌بیر بوو ئه‌وه‌ی که نوسیم ته‌نها
ئاماژه پێکردن بوو نه‌ك چوونه ناویه‌وه به ووردی. وه دوای بیستم کاك
ئه‌حمه‌د گیرا! وه چۆن گیرانێك به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که، وه‌ك وابێ هه‌واڵی
مردنی که‌سێکی زۆر خۆشه‌ویستم بیستبێ، چونکه ئه‌وه‌ی من له‌و کابرام دیی و
وه‌دواتریش له هاوڕێکانم بیست له‌سه‌ر که‌سایه‌تی کاك ئه‌حمه‌د هیچ
هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت.
وه هه‌رده‌م هه‌واڵم ده‌پرسی له‌خه‌ڵك، کاك ئه‌حمه‌د به‌ربوو یان نه؟
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه دوای شه‌ش ساڵ به‌ربوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی له‌سه‌ر
بێ!! ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه که دوای به‌ربوونی کاك ئه‌حمه‌د
بڵاو کراوه له‌سه‌ری ژماره 274 ی ڕۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
لاپه‌ڕه 1.
ئه‌حمه‌د شه‌ش په‌نجه پێشمه‌رگه‌ی دێرینی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دوای شه‌ش
ساڵ زیندانی ئازاد کرا
سایتی باسك:"هێزه‌کانی ئاسایشی گشتی سلێمانی له ساڵی 2002 زاینیی
له‌بازگه‌ی شارۆچکه‌ی سیروان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و به‌وه‌فای باسکیان
ده‌ستگی کرد‌و دوای هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر بۆ ئازادکردنیی له لایه‌ن
سه‌رکردایه‌تی باسک و دۆست و خۆشه‌ویستانی کاک ئه‌حمه‌ده‌وه ، به‌ڵام ئه‌م
هه‌وڵانه بێ که‌ڵك بوون ماوه‌ی 6 ساڵ کاك ئه‌حمه‌د له زیندانه‌کانی
سلێمانی و ئاسایشی گشتی مایه‌وه و له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو که ئه‌و
ماوه زۆره له زیندان بێ دادگا مایه‌وه ، تا ئێستاش نه‌زانرا هۆکاری
مانه‌وی کاك ئه‌حمه‌د له زیندان چی بوو؟ به‌ڵام ڕۆژی 11 شه‌شه‌ڵانی 1428
کۆچی به‌رامبه‌ر به 22-10-2007ز کاك ئه‌حمه‌د ئازاد کراو به خاو خێزان و
منداڵان و دۆستانی شاد بوویه‌وه، شایه‌نی باسه کاك ئه‌حمه‌د ئه‌ندامێکی
کارای باسک بوو، ئێستاش باری ته‌ندروستی کاک حه‌حمه‌د زۆر خراپه‌و چه‌ندین
نه‌خۆشی وه‌ك شه‌کره‌و فشاری خوێن له گه‌ڵدایه ...لێره‌وه ئێمه‌ش
به‌خێرهاتنه‌وه‌ی کاک ئه‌حمه‌د ده‌که‌ین وهیوادارین خوای گه‌وره‌و
میهره‌بان ئه‌و ماوه زۆره‌ی زیندانی به به‌ندایه‌تیی و خواپه‌رستی
لێوه‌بگرێ و پاداشتی خێریشی بداته‌وه." خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌وه بکه‌ین کاتێکی زۆری ده‌وێ ته‌نها
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم هه‌تا ئێستاش که مه‌سه‌له‌ی تیرۆر به‌شێوه‌یه‌کی زۆر
به‌ربڵاو ته‌شه‌نه‌ی کردووه وه هه‌تا ئه‌و شاڵاوه‌ش به‌ریتانیای گرته‌وه
تائێستا له به‌ریتانیا 28 ڕۆژ بۆیان هه‌یه که‌سێك بگرن تا دادگای ده‌کرێت
ئه‌ویش ئه‌گه‌ر گومانی تیرۆری لێ بکرێت، وه پێشتر 3 ڕۆژ بوو، وه هه‌تا
ئێستاش ناڕه‌زایه‌کی زۆر هه‌یه له سه‌ر ئه‌و 28 ڕۆژه چ جای 6 ساڵ!!! وه
ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌بێ تاوان وه‌ك کاك ئه‌حمه‌د ده‌ربچی ده‌بێ قه‌ره‌بووی
ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ کرێته‌وه که له به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌ری بردووه،
به‌ڵام قه‌ره‌بووی چی! لای ئێمه خوا خوایانه هه‌م نه‌گیرێنه‌وه!! به‌بێ
هیچ !!!
وه له کۆتایدا ده‌ڵێم ووڵاتێك ئه‌و هه‌موو سته‌م و زۆره‌ی تیا بکرێت چۆن
تووشی خێر ده‌بێ، وه‌ك مامۆستایه‌کی به‌ڕێز ده‌یووت خه‌ڵکی عێراق ده‌ستیان
چووه خوێنی ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت چۆن تووشی خه‌یر
ده‌بن. وه من داواکارم له حکومه‌ت و به‌رپرسان که به مه‌سه‌له‌ی
زیندانیاندا بچنه‌وه‌و چیتر ته‌مه‌نی بێتاوانان له زینداندا به‌سه‌ر
نه‌برێ .
malaomar2@hotmail.com
مه‌لا عومه‌ر قوتابی ماجیستێر/به‌ریتانیا
|