|
به‌ره‌كه‌تی ناوبردنی
پیاو چاكان
سۆزێك بۆساڵیادی وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا عوسمان
عه‌بدولڕه‌حمان عوسمان
عه‌بدولعه‌زیز
نه‌ك هه‌رله‌به‌رواری ساڵڕۆژی ماڵ ئاوایی‌دا
,به‌ڵكوله‌زۆربه‌ی یادوبۆنه‌وله‌وكاته‌نه‌ی كه‌لێن وبۆشاییه‌كان كه‌ڵه‌كه
ده‌بن و هه‌ست به پڕكردنه‌وه‌ی جێگاده‌ستی پیاوچاكان ده‌كرێت
هێمانورانیه‌كه‌ی مامۆستا مه‌لاعوسمان له‌گه‌ڵ یادی كه‌ڵه پیاوانی ئه‌م
گه‌له‌دا له‌دیدو بیركردنه‌وه‌ی وه‌فاداراندا قه‌تاره‌ده‌به‌ستن و به‌بێ
ڕاگه‌یاندن وڕاسپارده‌ش ده‌بنه كۆنفرانس یادو كه‌رنه‌ڤاڵی
بیروه‌ره‌رییه‌كی بێ كۆتایی
,چونكه پیاوچاكانی ئه‌م ئه‌ممه‌ته
له‌ئه‌لبومی وه‌فاداری وتۆمارگه‌ی ویژداندا وێنه‌وناووجێگاده‌ستیان
تۆماركراوه‌ونه‌ك هه‌ر له‌یاد ناسڕنه‌وه‌به‌ڵكوله‌م هه‌موكه‌لێنوڕۆژگاره
سه‌ختانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ره‌كه‌تی ڕۆحیانه‌تی پڕنورییان
ده‌بنه‌هه‌وری بارینی میهره‌بانی په‌روه‌ردگارو گشت لایه‌ك ده‌گرێته‌وه.
ڕۆژی دوانزه‌ی پێنجی هه‌رساڵێك ڕێكه‌وته‌له‌گه‌ڵ ئاوابونی ڕۆژی ته‌مه‌نی
مامۆستامه‌لاعوسمان ,به‌پێویستم زانی له‌م یادكردنه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك
بڕگه‌به‌یان بكه‌م له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ژیانی ئه‌م شێخه‌پایه‌به‌رزه
وهه‌ندێك هه‌ڵۆێستی مێژوییان بهێنمه‌وه یادی دۆستان وپه‌یره‌وانی جه‌نابی
مامۆستا كه‌ئه‌وه‌ش بڕگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یه له‌فه‌لسه‌فه‌ی
زیندوكردنه‌وه‌ی یاده‌كاندا .
لێره‌داو له‌ساڵیادی ئه‌م جاره‌داوله‌ژێر تیشكی فه‌رموده‌ی " چاكه‌ی كۆچ
كردوانتان باس بكه‌ن " ژماره‌یه‌ك دێڕی مێژوی جه‌نابی مامۆستا ئاماژی پێ
ده‌كه‌م به‌وهیوایه‌ی ڕێبوارانی ئه‌وكاروانه سودی لێ وه‌ربگرن .
سه‌ره‌تای هه‌ركارێك له‌نییه‌تونیازه‌وه‌ده‌ست پێده‌كات
كه‌مامۆستامه‌لاعوسمان زیاتروهه‌میشه‌له‌بیری پاك ڕاگرتنی نیازومه‌به‌ست
ونیه‌تدابووبه‌ڕاده‌یه‌ك گه‌شتبویه‌ئاستی دڵنیایی ده‌رونی ,جارجاره‌ش
لۆمه‌ی نه‌فسی خۆی ده‌كرد یان به‌شه‌ڕده‌هات وله‌سیمایدا به‌ده‌رده‌كه‌وت
كه‌چۆن له‌وڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوبوه‌به‌بێ گۆێ دانه له‌ده‌ست دانی
هه‌رله‌دڵداخۆشه‌ویستێكی دونیای له‌پیًناوی ئه‌و سه‌ركه‌وتنوپاڵاوتنه‌ی
نه‌فس دا ,ئیترهه‌ڵسوكه‌وتوده‌رس وتارومامه‌ڵه‌وڕابه‌رایه‌تی و
هه‌ڵوێسته‌كانی له‌م پاڵاوگه‌یه‌ونه‌فسه بێگه‌رده‌وه‌هه‌ڵده‌قوڵا
هه‌ربۆیه كاریگه‌ربووجێگای خۆی ده‌گرت وله‌دڵی به‌رانبه‌ردا نه‌قشی
ده‌به‌ست .
پاش ئه‌وه‌ش قۆناخی زانین و شاره‌زابونی به‌جۆرێك ته‌ی كرد كه‌گه‌یشته
لوتكه‌وپسپۆڕی وهه‌رئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌جۆرێك پێی گه‌یاند كه تێكه‌یشتنو
بۆچونی تایبه‌تیان هه‌بێت له‌ڕاڤه‌كردنی برگه‌وبابه‌ته‌كانی شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی به‌سودوه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌وبه‌راوردكردنی له‌ته‌ك
به‌ڵگه‌مێژوییه‌كان وڕای زانایان وجۆشدانیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان و
موداراكردنی پێشهاته‌كانی سه‌رده‌م ,هاوكات له‌گه‌ڵ پابه‌ندونی ته‌واو
به‌سه‌وابیت و سه‌روه‌رییه‌كانی شه‌رعی خودا ,كه‌ئه‌م چه‌شنه تێگه‌شتنه‌ش
له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا به‌ڕونی ده‌بینریًت .
ئیتر له‌ده‌ست پێكردن وڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیشدا كه‌له‌سه‌رئه‌م بنچینه
ڕیشه‌داره‌ی نیه‌ت پاكی‌و شاره‌زابونه‌دابونیات بنرێت زۆر سروشتیه
بگاته‌به‌رهه‌موئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتوئه‌گه‌رچی هه‌میشه لوتف وته‌وفیقی
په‌روه‌ردگاری له‌گه‌ڵدابوه‌كه‌خۆڕاگروپایه‌داربوه
به‌رانبه‌رئه‌وهه‌موته‌ماع خسته‌به‌رچاو یان ترساندنه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات
هه‌میشه‌خۆی پێوه ماندو ده‌كردوبه‌گشت شیًوه‌یه‌ك هه‌وڵی ده‌دا بۆ دڵنه‌رم
كردن یان دژایه‌تی كردنی كه‌تاله‌ژیاندابوشوكرانه‌بژێری ڕه‌حمی خودابو
بۆئه‌وسه‌ربه‌رزیه‌ی كه‌پێی به‌خشیبو ,ئه‌وهه‌مو زیندانی
ودورخسته‌وه‌وبێبه‌ش بونه‌یش كۆڵی پێ نه‌دا ,به‌ڵكوزۆریش دڵی پێی خۆشبو
وده‌پاڕایه‌وه كه‌خوالێی وه‌رگرێت .
یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی جه‌نابی مامۆستا ڕێزگرتن بوله كات و له‌ده‌ست
نه‌دانی به‌بێ سود و دابه‌ش كردنی به‌سه‌رته‌مه‌نیدا ,له‌وه‌ته‌ی
هه‌یه‌وهه‌ر به‌منداڵیش مامۆستابوه‌وده‌وروبه‌ری له‌و وانه‌ووتنانه
سودمه‌ندبوون وسه‌دان قوتابی وشاگردی پێگه‌یاند ,له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌م
له حوجره‌داوهه‌م له‌په‌یمانگاوخۆیندگاكاندا سه‌ره‌ڕای مامۆستایه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌روخه‌مخۆربوه, له‌مه‌یدانی بانگه‌وازیشدا سوارچاكێكی به
هیمه‌ت بو ,جگه‌له‌ئیمامه‌ت وخه‌تابه‌ت گشت بۆنه‌وكۆڕوكۆبونه‌وه‌كانی
به‌هه‌ل ده‌ڕه‌خساند بۆگه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی , ئه‌وبۆخۆی مه‌رجه‌ع وموفتی
و موجته‌هید بو ,وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌كانو چاره‌سه‌ری كێشه‌ئاڵۆزه‌كانی
ده‌كرد, هه‌روه‌كو چۆن له‌چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تیدا موسڵحێكی كاریگه‌ری خوێن
خۆشكردنوئاشته‌وایی ناوچه‌كه‌بو ,ته‌نانه‌ت بۆگرێ دانی په‌یوه‌ندی خێزانی
به‌وهه‌مو پڕكاری وگه‌وره‌ییه‌وه به‌شداروهاوكاربو,له‌كاروچالاكی سیاسیش‌دا
ڕابه‌روڕمزوسه‌روه‌ربو,بۆخزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی له‌وسه‌نگه‌ره‌ی بۆی شیابێت
به‌رگری ده‌كرد ,په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی تاوتوێ وپه‌یوه‌ست
ده‌كرد ,بۆهه‌رقۆناخێك هه‌نگاوی گونجاووپڕبه‌پێستی خۆی بۆبه‌كارده‌هێنا ,
له‌هه‌مان كاتیش‌دا نوسه‌رێكی خامه ڕنگینوسه‌ركه‌وتوبو خاوه‌ن چه‌ندین
به‌رهه‌می به‌سودوبه‌نرخ بو كه‌دیارترینیان ته‌فسیری قورئانی پیرۆزه
به‌زمانی كوردی كه‌به‌قه‌باره‌ش گه‌وره‌ترین كتێبی په‌رتوكخانه‌ی كوردی یه
.
له‌ته‌واوی ئه‌وسه‌رقاڵیانه‌شدا هه‌رگیزله‌عیباده‌ت ونزاوپاڕانه‌وه‌وزیكری
خودا بۆساتێكیش بێت دوانه‌ده‌كه‌وت وتاكو ئه‌وكاته‌ی ڕۆحی پاكی
گه‌ڕایه‌وه‌حوزوری په‌روه‌ردگاری شه‌و نوێژێكی له‌ده‌ست ده‌رنه‌چو ,
به‌وحاڵه‌یشه‌وه‌فریای په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی وخێزانیش ده‌كه‌وت وله‌وه‌ش
زیاتر له‌ته‌ك ئه‌ولادو نه‌وه‌كانیدا شۆخی وزرده‌خه‌نه‌ی به‌سه‌ردا دابه‌ش
ده‌كردن .
من تاكوئێستاش سه‌رسامم كه‌چۆن ئه‌وته‌مه‌نه فریای ئه‌وهه‌مووئه‌رك
وكاروچالاكیوئیلتیزاماته ده‌كه‌وت ؟! دیاره‌مه‌گه‌ر هه‌ر به‌ره‌كه‌ت
وفه‌زڵی په‌روه‌ردگار .
مامۆستامه‌لاعوسمان زۆر نه‌ته‌وه‌وگه‌له‌كه‌ی خۆی خۆش ده‌ویست ,
,له‌هه‌ركۆڕوكۆبونه‌وه‌یه‌كدا ناوی كوردستانی ده‌بردو به‌رگری لێده‌كرد,
ئه‌ندازیاری بیرۆكه‌ی به‌شداری كردنی زانایان وئیسلامیانی كوردستان بو له
شۆڕشی كورددا كه باشترین ڕۆڵیان بینی ,له‌ڕوی سه‌رۆك وده‌سه‌ڵاتدارندا
به‌شانازیه‌وه داكۆكی له‌ناووبون ومافی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد , له‌پێویست
ترین كاتدا بانگه‌شه‌ی جیهادی چه‌كداری كرد بۆبه‌رگری له‌گه‌له‌كه‌یو
دژایه‌تی دڕنده‌ترین دوژمنی كورد ,ناوومێژوی خۆی به‌كارهێنا بۆ ده‌رخستنی
ڕاستیه‌كان له جیهانی ئیسلامی‌دا كه نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كێكێكه
له‌پێكهاته سه‌ره‌كی وڕه‌سه‌نه‌كانی ئوممه‌تی ئیسلامی ویه‌ك ئه‌رشێفی
قه‌باره‌دارنامه‌و وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌یه له‌چالاكی و وه‌ده‌ست
هێنانی هاوسۆزی له‌و بواره‌دا , ئه‌ونده كوردێكی پاك بووكه‌شانازی به
جلوبه‌رگی كوردیه‌وه‌ده‌كردو له‌زۆربه‌ی به‌شداری و گه‌شته‌كانی
ده‌ره‌وه‌یدا به پۆشاكی كوردیه‌وه ئاماده‌ده‌بو ,هه‌روه‌ك چۆن شانازیه
بۆجه‌نابی مامۆستا كه‌بۆیه‌كه‌مین جاربه‌پۆشاكی كوردی وعه‌بای شاڵ
ومیزه‌ره‌وه‌چویه‌ناوپه‌رله‌مانی توركیا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی
په‌رله‌مانه‌وه‌پێشوازی لێكرا وئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی شكاند .
مامۆستا زۆر سوربوله‌سه‌رئه‌وه‌ی په‌یڕوی سوننه‌ت بكات له‌هه‌ربڕگه‌یه‌كی
ژیانیدا وهه‌تابۆی بلوێت به‌جێیان بهێنێت له عیباده‌تیدا له مامه‌ڵه‌یدا
له گوفتاروڕه‌فتاریدا له خواردن وخه‌وتن دا له گشت ژیانیدا ئه‌ونده
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوای له دڵدا بو زۆرجارله‌گه‌ڵ ناوبردنیدا ده‌گریا
, من له‌خزمه‌تیدا بوم كه به‌خزمه‌ت زیارتی مه‌دینه‌وپێغه‌مبه‌ر گه‌شتین
به ئاسایی قسه‌م كرد كه‌چی به‌چپه فه‌رموی بێده‌نگ به له خزمه‌ت
پێغه‌مبه‌رداین ( سه‌لاتو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت ) كه‌گه‌ڕاینه‌وه جێگای
حه‌وانه‌وه كه‌وتمه پرسیار بۆئه‌وه‌وله‌وه‌ڵامدا فه‌رموی ئه‌و فه‌رمانه
قورئانیه كه ده‌بێت بێدنگ بین له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بۆ هه‌میشه‌ییه ,
دیاره ئه‌و شانازیه‌یشی پێ بڕا كه له‌ساڵه‌كانی كۆتایی ژیانیدا شه‌رحی
سه‌حیحی بوخاری وه‌رگێڕایه سه‌رزمانی كوردی .
خه‌سڵه‌ته جوان وبه‌زه‌كانی مامۆستا مه‌لاعوسمان زۆروله‌ژماره نه‌هاتون
وناكرێت له كورته باسێكی وه‌ها دا گشت ئه‌وانه باس بكه‌ین وزۆرێك
له‌وانه له ژیان نامه‌كه‌یدا به‌ویستی خودا به‌به‌ڵگه‌وه باسی ده‌كه‌ین
,ته‌نها لێردا به چه‌ند دێڕێك كۆتایی پێ ده‌هێنم .
مامۆستا هه‌روه‌ك نییه‌ت پاك بو زوبانیشی پاك بوو ئه‌وانه‌ی له‌خزمه‌تیدا
بوون ده‌زانن كه هه‌رگیز ناووناتۆره‌و ناوبردنی نابه‌جێی نه‌بوه زۆر
ڕاستگۆ بوو له‌وه‌ش زیاتر زۆر ڕقی له‌درۆبو ,جارجاركه‌ده‌ویسترا بۆكارێكی
ڕاگه‌یاندنی جۆرێكی تر بنوسرێت نه‌یده‌هێشت جگه له ڕاستی و دروستی
ڕابگه‌یه‌نرێت , پێی خۆش نه‌بو ته‌شریفاتی بۆبكرێت یان به‌ربه‌ستی بۆ
دابنرێت له تێكه‌ڵ بونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا وده‌یفه‌رمو نابێت مه‌نعی كه‌س
بكه‌ن كه‌ده‌یانه‌وێت بێنه لام , ئه‌وه‌نده‌سینه فراوان بو كه‌زۆرجاران
قسه‌یان بۆ ده‌گیڕایه‌وه‌نه‌یده‌هێشت وده‌یفه‌رمو باته‌بعیه‌تی سوننه‌ت
بكه‌ین وكاتێك ئه‌وانه‌ش ده‌بینم هیچ شتێكم له دڵدا نه‌بێت به‌رانبه‌ریان
. چه‌نده ووردو ئاگاداربو له‌وورده‌كاری به‌ڵام زۆرجارخۆی بێ ئاگانیشان
ده‌دا ,ئه‌وه‌شی دیاره هه‌رته‌بعیه‌ت بو له سوننه‌ت ,حیكمه‌ت و دانایی
بی سنوربو ,هه‌میشه ئامۆژگاری به‌رپرس و پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كرد كه هه‌وڵ
بده‌ن شه‌ڕوئاژاوه دروست مه‌كه‌ن , خه‌ڵك مه‌ترێنن له دینی خودا , خوا
خۆی خاوه‌ن ئه‌و دینه‌یه نه‌ك ئیمه كه‌واته خوا ڕازی نیه كه‌س
ده‌ربكرێت له دینی ,زۆردژی ئاشوب و ئاژاوه‌گێری وتێك دانی ناوماڵی
موسڵمانان بو ,له‌ناوبزوتنه‌وه‌شدا كه‌لاساری ده‌كرابه‌رانبه‌ری یان
كه‌سانێك له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیدا نه‌بون وله‌وه‌ش زیاتر هه‌ندێك له‌بیری
تێك دانی ڕیزوكۆڕوكۆمه‌ڵ بوون ئیتر به‌هه‌ربیانووپاساوێك مامۆستا وه‌ك
حه‌كیمێكی دونیا دیده له‌بیری چاره‌سه‌ری نه‌فسی ئه‌وانه‌دابو,ئاسانیش
بولادانیان به‌ڵام ده‌یفه‌رموو باته‌ره‌نه‌بن هه‌رچونێك بێت
باله‌ناوبازنه‌كه‌دا ده‌رنه‌چن .
كاتێكیش ئه‌وهه‌ڵه‌مێژوییه‌كراوبزوتنه‌وه‌له‌م ڕابه‌روره‌مزه‌مه‌حروم كرا
ئیترئه‌وكات به‌ئاسانی ریزه‌كه هه‌روه‌ك سام‌و هه‌یبه‌تیان شكاو په‌رت
وبڵاو بون ,سه‌یرله‌وه‌دایه له‌وكاته‌شدا مامۆستا ده‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كان ئه‌وپیلانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی
فیتنه‌وئاژاوه‌ی زیاتری نێوموسلمانانی لێ به‌دی ده‌كرا ئه‌وه‌ی دواخست تاكو
به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه كۆتایی پێ بێت , ئه‌وه‌بو پێشه‌كی
ئه‌وگۆڕانكاریوگه‌ڕانه‌وه‌بۆشه‌رعیه‌ت ده‌ستی پێكرد ,به‌ڵام ویستی خوای
گه‌وره وه‌هابو كه مامۆستا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕێزلێنانی به‌رزه‌خی
وله‌وجێیه‌ی پاداشت و قه‌دری پیاوچاكانی تیایه. |