|
یانزه‌ی سیبته‌مبه‌ر .. ده‌رهاوێشت و كاردانه‌وه‌كانی د. محمد سید نوری بازیانی
سه‌ره‌تای جیهان و كۆتایی ژیان نییه،
راسته لێدانی گه‌وره‌كان زۆر جار گوناهێكی گه‌وره‌یه و وا له‌و
گه‌ورانه ده‌كات زاڵ نه‌بن به‌سه‌ر ویست و ئیراده‌ی خۆیاندا و ئه‌عصابیان
تێك چێت تووشی هیستریا بن و هه‌ڵسن به په‌لاماردان و لێدانی
ده‌وروبه‌ری خۆیان، به‌بێ له‌یه‌كجیاكردنه‌وه‌ی توانبارو بێ تاوان وه‌ك
كورد ووتنی (شه‌لم كوێرم ناپارێزم)، راستیشه كه وه‌ك ده‌وترێ ئیسلام
كاندید كراوه ئه‌و دوژمنه دێرینه بێت كه شه‌ڕی له‌گه‌لدا بكرێ ،
راستیشه ئه‌م كاره ده‌رفه‌تێكی زێڕینی به ئه‌مریكایه‌كان و ئه‌و
كه‌سانه‌ی له خوله‌كی ئه‌وه‌دا ده‌خولێنه‌وه حساباتی خۆیان له‌گه‌ڵ
موسڵمانان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ گشت هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌توانین
ئه‌و راستیه به ئاشكرا ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین .. ئه‌م رووداوه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی رووداوێكی مه‌زن و گه‌وره بوو به‌ڵام ناتوانین به خاڵێكی
وه‌رچه‌رخانی له مێژووی ئیسلام یان مێژووی جیهاندا له قه‌ڵم بده‌ین ،
چونكه له مێژووی ئیسلامدا زۆر جار موسڵمانان تووشی ساته‌وه‌ختی زۆر
دژوار بوونه، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی له‌ناوچوونیان هه‌بووه، وه‌ك له هیرشی
ته‌ته‌ر و مه‌غۆله‌كان بۆ سه‌ر موسڵمانان و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی و
شارستانییه‌كه‌ی كه ئه‌و قۆناغه نزیك بوو له قۆناغێكی له‌ناوچوون،
به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی موسڵمانان توانیان
بكه‌ونه‌وه سه‌ر پێ و هه‌موو ئه‌و هێرشه دڕندانه بشكێنن و جارێكی‌تر
بێنه‌وه سه‌ر شانۆی نێو دوڵه‌تی به گوڕ‌و تینێكی تازه‌وه كه چه‌ند
سه‌ده‌یه‌كی خایاند.پێش 11/9/2001 جه‌نگی سارد له ئارادا نه‌بوو، جیهان
یه‌ك جه‌مسه‌ر بوو، به‌ڵام ده‌رنجام پاش 7 ساڵ له نه‌مانی جه‌نگی سارد،
جاریكی تر جه‌نگی سارد به‌رپابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له جۆرجیا رووی دا‌و،
لووتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای پێ شكا، به‌وه‌ی روسیا
نیوه‌ی خاكی جۆرجیای به‌به‌رده‌م چاوه‌ی هه‌موو جیهانه‌وه گرت و
ئه‌مریكا نه‌یتوانی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی یان دبلۆماسی
به‌هێزی هه‌بێ، به‌مه‌ش وورچه سبیه‌كه( روسیا)، گورزێكی كوشنده‌ی له
ویلایه‌ته یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مریكا دا زۆریش له 11/ 9/ 2001جه‌رگبڕ تر
بوو ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له وڵاتێكی بچوكی وه‌ك سوریا كرد كه
سه‌رۆكه‌كه‌ی ( بشار ئه‌سه‌د)، زاتی ئه‌وه بكات له كاتی قه‌یرانی
روسیا له‌گه‌ڵ جورجیادا، سه‌ردانی مۆسكۆ بكات و داوای كڕینی موشه‌كی
درێژ خایه‌ن بكات و ئێرانیش به‌ره‌ی دژ به ئه‌مریكا ئیعلان بكات و
ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی عیراقی بكات به‌تایبه‌تی ( مالكی)، كه
موراوه‌غه له رێكه‌وتن نامه درێژخایه‌نه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان خۆیان و
ئه‌مریكادا بكا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێران له دۆسیه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ
ئه‌وروپا و ئه‌مركادا كردی.به‌ڵێ 7 ساڵ پاش رووداوی 11 سبته‌مبه‌ری
2001 ئه‌مریكا زۆر شتی له‌ده‌ستدا ده‌توانین ئاماژه بۆ هه‌ندێكی بكه‌ین،
له دوو ته‌وه‌ره‌دا:ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: ده‌رهاویشته و زه‌ره‌رو زیانی
ناوخۆ:ئه‌ویش ده‌توانین پۆڵێنی بكه‌ین له چه‌ند خاڵێكدا، كه زۆر
گرنگن:1- ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مین جار له ناوی ماڵی خۆیدا گورزێكی زۆر
گه‌وره‌ی به‌ر ده‌كه‌ێت، ، گورزێكی ئابووری و سه‌ربازی، كه ئه‌مریكا
به‌وه به‌ناوبانگه له جیهاندا، كه خاوه‌ن دوو شته: پاره‌و هێز، ئه‌م
دوو شته‌ش هه‌رچ ده‌وڵه‌تێك به ده‌ستییه‌وه بێت ته‌حه‌كوم به‌سه‌ر جیهان
ده‌كات.. چ پاره‌یه‌ك و چ هێزێك!! مه‌گه‌ر ئه‌مریكایه‌كان هه‌ر خۆیان بزانن
چه‌ندێكه.. به‌ڵام له یه‌ك رۆژدا‌و له جه‌ند جركه‌یه‌كدا، هێمای پاره و
بازرگانیان ده‌كه‌وێت و هێمای هێزیان بێ هه‌یبه‌ت ده‌بێت.2-
ئه‌مریكایه‌كان بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌ست به دڵه راوكێ و مه‌ترسی ده‌كه‌ن،
ته‌نانه‌ت سه‌رۆكه‌كه‌یان ( بۆشی كوڕ) بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به فڕۆكه
تایبه‌تیه‌كه‌ی له ئاسماندا ده‌بێت و ئۆقره له‌سه‌ر ئه‌رد ناگرێ و
فشه‌ڵی خۆ گڤ كردنه كاوبۆیه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكایه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت،
ته‌نانه‌ت هاوڵاتی ئه‌مریكی گومانێكی ئه‌وتۆی بۆ دروست بوو كه هه‌موو
شتێك دوژمنایه‌تی له‌گه‌لیدا ده‌كات.. ته‌نانه‌ت بینینی گه‌نم ره‌نگێك
به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكیه‌ك ئاماده نه‌بێت گه‌شته‌كه‌ی بكات،
له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك فرۆكه‌كه یان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه یان
ماشینه‌كه یان بازاڕه‌كه بته‌قێته‌وه.3-متمانه‌ی له ناو چینه ئه‌تنی
و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌مریكادا كه‌مكرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و
متمانه‌یه توخمێكی گرنگه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی، به‌ڵام ئه‌مه زۆر
لاواز بوو، میدیاكان هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌یان بڵاو كرده‌وه كه چۆن
سوكایه‌تی ده‌كریت، به موسڵمانان و ئه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتین له
ره‌گه‌زدا، واتا ئه‌و دیموكرتیه‌ی كه ئه‌مریكا خۆی پێوه هه‌ڵده‌كێشا
بوو به بڵقی سه‌ر ئاو، به‌تایبه‌ت كاتێ سه‌ره‌ك ( بۆش) ئه‌و ووته پڕ
مه‌ترسییه‌ی كه له دڵیدا مۆلكراو بوو ئاشكرای كرد‌و ووتی: ( جارێكی تر
جه‌نگی خاچپه‌رستی ده‌ستی پێكرده‌وه)، ئه‌مه‌ش ته‌نها ووته‌یه‌كی
عه‌فه‌وی نه‌بوو به‌ڵكو دوو جار‌و له دوو شوێنی جیاوازدا ووتیه‌وه.4-
ئه‌مریكایه‌كان باجی موغامه‌ره‌ی سه‌رۆك بۆشیان له ئه‌فغانستان وعیراقدا
دایه‌وه، هه‌م له بواری ئابووری كه تا ئێستا به‌پێ‌ی ئه‌و
زانیاریانه‌ی بنكه‌كانی زانیاری سه‌ر به CIA بڵاویده‌كه‌نه به چه‌ند
تریلیۆنێك مه‌زه‌نده ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌م باجانه‌ش هاوڵاتی ساده‌ی
ئه‌مریكی ده‌یداته‌وه، جگه له‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی كه به
مه‌زه‌نده‌ی ئه‌مریكایه‌كان چه‌نده‌ها هه‌زار كوژراو بریندار‌و
په‌ككه‌وته‌و نه‌خۆشه، كه زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان وه‌ك ده‌وترێ
ده‌روونین.5- هاوڵاتی ئه‌مریكایی به‌وه به‌ناوبانگ بوو كه زۆر ئازاده،
به‌ڵام پاش 11 ی سبته‌مبه‌ری 2001 گشت ئه‌و ئازادیانه‌ی لێ قورغكرا،
ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵیشیدا چاودێری به‌سه‌ره‌وه‌یه، ده‌بێت بزانرێ
له‌گه‌ڵ كێدا قسه ده‌كات، بۆ كێ پاره ده‌نێرێ چۆن پاره په‌یدا ده‌كات،
عیلاقه‌و په‌یوه‌ندی به كێوه هه‌یه...هتد. واته هاوڵاتی ئه‌مریكی
ئه‌مرۆ هه‌ست به هیچ ئازادیه‌ك ناكات، كه بنه‌مای سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی
ئه‌مریكی، له‌سه‌ر ئازادی بنیات نرابوو. ئه‌مه‌ی باسمان كرد ته‌نها
چه‌ند خاڵێكه، چونكه ده‌رفه‌ت لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه.
د. محمد سید نوری بازیانی |