|
|
|
ژماره‌ی نوێ 307 رۆژنامه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بخوێنه‌وه |
|
|
|
ئیـََران سێ به‌نداوی گـه‌وره له كوردسـتان دروست
ده‌كات
سایتی باسك /
بیـلال موحه‌مـه‌د ,
سلێمانی
- له لێدوانێكدا موحه‌مه‌د ڕه‌حیمی به‌ڕێوه‌به‌ری
كۆمپانیای به‌نداو و دامه‌زراوه‌ی ئاودێری ئێران ڕایگه‌یاند"
ئێران به نیازه سێ
به‌نداو
له عێراق دروست بكات. ناوبراو ڕوونی كرده‌وه كه یه‌كه‌م
به‌نداویان له سلێمانی دروست ده‌كرێت و ئه‌وانی دیكه‌ش
له كوردستانی عێراق دروست ده‌كرێن. به پێی ڕاپۆرتی ئه‌و
ناوه‌نده كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر ئاستی جیهان
به‌هره‌و توانیه‌كی زۆری له ئاستی جیهانیدا هه‌یه به
تایبه‌ت له بواری دروستكردنی به‌نداودا هه‌یه‌و له‌و
پێناوه‌شدا بڕیاره سێ به‌نداو له كوردستاندا دروست بكات.
لای خۆشیه‌وه (ته‌حسین قادر) وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ سایتی
باسك بێئاگایی خۆی له وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك ده‌ربڕی و وتی
" سۆراغی ئه‌و برڕیاره‌ش ده‌كه‌ین و بزانین تا چه‌ند ئه‌و
بڕیاره له ڕاستیه‌وه نزیكه .وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویه‌كان
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه كه كۆمپانیا ئێرانیه‌كان به‌شدارییه‌كی
كارایان له دروتكردن و بونیادنانی به‌نداوه‌كان له
كوردستان هه‌یه,ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه به‌نداوی (گۆمه
سپان) كه له هه‌ولێر دروستده‌كرێت كۆمپانیا ئێرانیه‌كان
تیایدا به‌شدارن و له هه‌موو كه‌مركدرنه‌وه نهێنیه‌كان
پشكیان هه‌یه له عێراق و كوردستان كۆمپانیای به‌نداو
دامه‌زراوه‌یی ئێران له دوای ئینقیلابی ئه‌و ولاَته‌وه
14 به‌نداوی گه‌وره‌ی له و ولاَته دروستكردوه كه گه‌وره‌ترینیان
به‌نداوی (كاروونی سێ)یه كه به گه‌وره‌ترین به‌نداوی
كۆنكرێتی داده‌نرێت له ئێران. |
|
|
|
له ماوه‌ى شه‌ش مانگ دا موجاهیدین له عێراق ده‌رده‌كرێت
سایتی باسك /
شێخ جه‌لاله‌دین
سه‌غیر ئه‌ندامى پارله‌مانى عراق ئاشكراى كرد بریاردراوه
كه له ماوه‌ى شه‌ش مانگ دا رێكخراوى موجاهیدینى خه‌لق ى
ئێران له خاكى عراق ده‌ربكرێن.. له‌و باره‌یه‌وه شێخ جه‌لاله‌دین
سه‌غیر وتى رێكخراوى موجاهیدینى خه‌لق كارى بۆ رژێمى فاشی
پێشوو كردوه و له سه‌ركوت كردنى راپه‌رینه‌كانى عراق له
ساڵى (1991) ده‌ستى گورز وه‌شێنى به‌عس بوه له راگواستنى
شیعه له دیاله و سه‌كوت كردنى شیعه و كورده‌كان .
وتیشى له دواى ئه‌م شه‌ش مانگه ئه‌ندامانى موجاهیدینى خه‌لق
ته‌سلیم به رێكخراوى خاچى سور ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌یان
بكات بۆ هه‌ر ده‌وله‌تێكى بیانى و دوپاتیشى كرده‌وه كه
ئیدى عراق ئه‌و گوشارانه قبول ناكات كه پێشتر ده‌خرانه
سه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى قایل بێت به مانه‌وه‌ى موجاهیدین له
عراق . |
|
|
|
پڕۆژەی گەیاندنی كارەبا بۆ تەواوی ناوچەی شارەزوور
و شارباژێر دەست پێ دەكات
سایتی باسك /
بەمەبەستی بەسەركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی
كارەبای سلێمانی و هاوكاریكردنی ناوچەی شارەزوور
و شارباژێڕ لەبەدواداچوونی كێشە و گرفتەكانی كارەبا
لە ناوچەكەدا، ئه‌مرۆ وەزیری كارەبا لەگەڵ شاندێكی
باڵای وەزارەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی
كارەبای سلێمانی و هەردوو ناوچەكەیان كرد، لەم
سەردانەدا لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی
و قایمقامیەتی چوارتا چەندین داخوازی هاوڵاتییان
خرایە بەردەم شاندی وەزارت، بەتایبەت گەیاندنی
كارەبای نیشتمانی بۆ خورماڵ و تەوێڵە و بیارە و چەند
ناوچەیەكی شارباژێر كە بە موەلیدەی حكومی كارەبایان
بۆ دابینكراوە، هاوكات دانانی موەلیدەی كارەبا بۆ
چەندین گوندی ناوچەی شارباژێڕ قسەی لەسە كرا.
وەزیری كارەبا بەناوی وەزارەتەوە داوای لە
كارمەندانی كارەبا كرد بەدەم داواكاری هاوڵاتییانەوە
بچن، كە شایستەی هەموو خزمەتكردنێكن، بەڵێنیشی
پێدان لەماوەیەكی نزیكدا تۆڕی كارەبای نیشتمانی
بۆ سنوری خورماڵ و هەورامان بچێت، هەروەها
وێستگەیەكی ناوەندی گۆڕین كە بڕیارە لەسەر قەرزی
ژاپۆن لە چوارتا ئەنجام بدرێت كاری بۆ كراوە و لەگەڵ
گەیشتنی قەرزەكە دەست بەدانانی دەكرێت، ئەو
گوندانەی موەلیدەی حكومییان نییە لەناوچەكدا بۆیان
دادەنرێت. لەلایەكی دیكەوە وەزیری كارەبا
لەسەردانەكەیدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی
شەهیدی رووناكی زەینەدین محەمەد كرد، كەلە
2008_6_3 لەكاتی كاركردنیدا بەكارەساتی كارەبا
گیانی لەدەستداوە. |
|
|
|
مه‌حاكمی ئیسلامی سێ شاری گرنگی سوَماڵی گێڕایه‌وه
ژێر ده‌سه‌لاَتی خوَی
سایتی باسك /
شڤان
ئوَمه‌راوی- مه‌حاكمی ئیسلامی سوَماڵی دووپاتی كرده‌وه
كه‌وا جه‌نگاوه‌ره‌كانی توانیویانه سێ شاری گرنگی
ناوه‌ڕاستی سوَماڵ و باشوری ڕوَژئاوا بگێڕنه‌وه
ژێر ده‌سه‌لاَتی خوَیان ، ئه‌مه‌و (مه‌هدی عه‌لی ئه‌حمه‌د
) ووتی :" جه‌نگاوه‌ره‌كانی مه‌حاكمی ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی
له‌ناكاوبه‌چه‌كی ئار بی جی هێرشیان كرده سه‌ر شاری
حودری ستراتیژی له باشوری ڕوَژئاوای وولاَتدا و باره‌گاكانی
حكومه‌تی سوَماڵیان له شاره‌كه‌دا كرده ئامانج "ئه‌مه‌و
هێرشه‌كه ماڵی والی هه‌رێمی[باكول] ی شی كرده
ئامانج "كه به شێوه‌یه‌كی زوَرسه‌یر ده‌رباز بوو پاش ئه‌وه‌ی
كه بریندار بوو وه سێ له پاسه‌وانه‌كانی كوژران و
پێنجی تریش بریندار بوون "ئه‌مه‌و ووته بێژێك به‌ناوی
مه‌حاكمی ئیسلامی كه‌ناوی (عه‌بدوره‌حیم عیسی عدو) ه
ووتی " هێزه‌كانیان توانیو یانه ده‌ست به‌سه‌ر پێنج
بارهه‌ڵگری سه‌ربازی و چه‌كی سوك و ئوتومبێلێكی چوار
پاڵنه‌ری موَدێل نوێ‌دا بگرن كه هی سه‌روَكی په‌رله‌مانی
سوَماڵی ( ئاده‌م نور ) بووه " .ئه‌مه‌و (عدو) ئاماژه‌ی
به كوشتنی سێ كه‌س دا كه به به‌كرێگیراو ناوی بردن و
ووتی شه‌ش برینداریشمان ئازاد كردوون له وانه (پارێزگار)
ی شاره‌كه " ئه‌مه و هه‌ندێك شایه‌تحاڵ له‌شاره‌كه‌دا
ووتیان كه‌وا " مه‌حاكمی ئیسلامی له‌شاری حودر دوای
دوو كاتژمێر له ده ست به‌سه‌رداگرتنی ته‌واو پاشه كشه‌یان
كردووه و به‌ره‌و شاری (واجد ) كه‌وتنه ڕێ وپاشنیوه‌ڕوَی
دوێنێش به‌ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌وشاره‌ش داگرت به‌بێ
ڕوو به‌ڕوبونه‌وه‌كی وا كه‌شایانی باس بێت " شاینی باسه
هێزه‌كانی مه‌حاكمی ئیسلامی دوێنێ به‌یانی چوونه
ناوشاری (بلدوین) پایته‌ختی ویلایه‌تی هیران له‌ناوه‌ڕاستی
سوَماڵ و توانیان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو باره‌گاكانی حكومه‌تدا
بگرن ." ئه‌مه‌و به‌رپرسانی مه‌حاكم بانگه‌وازی خه‌ڵكی
شاره‌كه‌یان كرد و داوایان لێ‌كردن كه باره‌گا حكومیه‌كان
تالاَن نه‌كه‌ن ، و هێزه‌كانیان توانیان تالاَنی باره‌گاكانی
حكومه‌ت ڕابگرن كه‌خه‌ڵك ده‌یویست تالاَنیان بكات . له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌نی
زانایانی سۆماڵی له به‌یانێكیاندا داوایان له حكومه‌تی
سۆماڵی كرد به كردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی200 مزگه‌وت , كه
به‌هۆی كاره توندوتیژیه‌كانی مه‌قادیشۆ و ده‌وروبه‌ریه‌وه
داخراون ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سۆماڵی (عیدید
عبدالله) دوو ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیی تۆمه‌تبار كرد به
هاوكاری كردنی ماددی و مه‌عنه‌ویی چه‌كداره‌كانی
دادگا ئیسلامیه‌كان ( بێ ئه‌وه‌ی كه ناویان به‌رێت). |
|
|
|
ته‌وقه‌كردنه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ یه‌هود باراك وه‌ك
سكرتێری یه‌كێتی بووه نه‌ك سه‌رۆك كۆمار
سایتی باسك /
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند
ته‌وقه‌كردنه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ یه‌هود باراكی وه‌زیری
به‌رگری ئیسرائیل له په‌راوێزی كۆنگره‌ی سۆسیالیست
ئینته‌رناسیۆنال له یۆنان به‌سیفه‌تی سكرتێری یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان بووه نه‌ك سه‌رۆك كۆمار. سه‌رۆكایه‌تی
ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست
ئاژانسی(ده‌نگه‌كانی عێراق)كه‌وتووه، رایگه‌یاندووه كه
"له‌كاتی ئاماده‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار
له كۆنگره‌ی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال له ئه‌سینای
پایته‌ختی یۆنان، مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین
یه‌هود باراكی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلی به سه‌رۆك
تاڵه‌بانی ناساند تا ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات." به‌پێی
به‌یاننامه‌كه "نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌ئكیدی
ده‌كاته‌وه كه له‌م ته‌وقه‌كردنه‌دا وه‌ڵامی داواكه‌ی
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستینی داوه‌ته‌وه به سیفه‌تی سكرتێری
گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و جێگری سه‌رۆكی
سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وقه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كه‌ی
ئیسرائیل بكات نه‌ك وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق."
روونیشیكردۆته‌وه كه ئه‌وه‌ی روویداوه هیچ شتێك نییه
جگه له ره‌فتارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی شارستانی‌و هیچ
واتایه‌كی تر له‌خۆیه‌وه ناگرێت، هه‌روه‌ك هیچ
ئیلتیزامێكیش ناخاته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌هه‌مان
شێوه هیچ شتێك له هه‌ڵوێستی عێراق به‌رامبه‌ر به به‌رگریكردن
له گه‌لی فه‌له‌ستین‌و ده‌سه‌ڵاتی نیشتیمانی فه‌ڵه‌ستین
ناگۆڕێت. |
|
|
|
له ئێواره‌یه‌كی سلێمانی په‌یوه‌ندی خوشكان خه‌ڵات
ده‌به‌خشێت
سایتی باسك /
كاتژمێر(4)ی سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 28/6/2008
ماڵی خوشكانی سه‌ر به ڕێكخراوی په‌یوه‌ندی ئیسلامی
خوشكانی كوردستان پێشانگایه‌كی
تایبه‌تی بۆ به‌شداربووانی خولی هاوینه‌ی (به‌رگ
دوورین و سیرامیك و كاری ده‌ست كرده‌وه) پێشانگاكه به
ئاماده‌بوونی مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا عومه‌ر و ملا به‌كر
تاماس ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و خوشكه مونیره علی
عبدالعزیز ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی
مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بزووتنه‌وه كرایه‌وه، له‌و
پێشانگایه‌دا ژماره‌یه‌ك كاری ده‌ستی خرابونه ڕوو كه
خوشكانی به‌شداربوو له‌ماوه‌ی مانگێكی خوله‌كه‌دا
دروستیان كردبوو , له وته‌یه‌كدا مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه ده‌ستخۆشی له
سه‌رپه‌شتیارو مامۆستایانی خوله‌كه كرد‌و پیرۆزبایشی له
ده‌رچوانی ئه‌و خوله كرد. شایه‌نی باسه ئه‌م خوله
ماوه‌ی مانگێكه كراوه‌ته‌وه‌و دوای ته‌واو بوونی وانه‌كان
ئه‌مڕۆ بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرایه ئه‌و خوشكانه‌ی
به‌شداری ئه‌و خوله‌یان كردبوو. |
|
|
|
سه‌ته‌لایتی یه‌كگرتوی ئیسلامی مۆڵه‌تی نادرێتێ
سایتی باسك /
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی سه‌ته‌لایتی
"سپێده"، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌پێنه‌دانی
مۆڵه‌تی یاسایی بۆ كاركردنی سه‌ته‌لایته‌كه‌یان، كه
خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه. سالم
سڵێمان، ئه‌وه‌یشی به"چاو‌دێر" راگه‌یاند: ئێمه هیچ
گرفتێكی نایاساییمان نییه‌و چه‌ند جارێكیش به‌شێوه‌ی ره‌سمی
داوای پێدانی مۆڵه‌تی ره‌سمیمان كردووه، به‌ڵام
تائێستا وه‌ڵامی داواكه‌مان نه‌دراوه‌ته‌وه. وتیشی: "سپێده"،
سه‌ته‌لایتێكی رۆشنبیریی گشتییه‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیی
په‌خشیده‌كات، به‌ڵام وه‌ك ده‌زگایه‌كی حزبی ته‌ماشای
ده‌كرێت. |
|
|
|
له‌ماوه‌ی
سێ ساڵدا 1334 ئافره‌ت و 513 منداڵ و 224 مامۆستای زانكۆ و
446 قوتابی زانكۆ و 21 دادوه‌ر و95 پارێزه‌ر و197 رۆژنامه‌نووس کوژراون
سایتی باسك / وه‌زاره‌تی
مافی مرۆڤی عێراق
ئاماری
قوربانیانی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی عێراقی له‌ماوه‌ی هه‌رسێ
ساڵی "2004 و 2005 و2006" بڵاوكرده‌وه. حه‌مزه كامیل وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند:
له‌ماوه‌ی هه‌رسێ ساڵی 2004 و2005 و2006دا 1334 ئافره‌ت و
513 منداڵ له‌رووداوی جۆراوجۆردا كوژراون. هه‌روه‌ها هه‌ر
له‌و ماوه‌یه‌دا 224 مامۆستای زانكۆ و 446 قوتابی زانكۆ و
21 دادوه‌ر و95 پارێزه‌ر و197 رۆژنامه‌نووس له شێوه‌ی
جۆراوجۆردا كوژراون. له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و
زانیارییانه‌شه‌وه ووتی: له دروست كردنی ئه‌م ئاماره‌دا
پشتمان به داتای وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و چه‌ند
لایه‌نێكی تری په‌یوه‌ندیدار به‌ستووه. |
|
|
|
فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌ڵه‌بجه دروستده‌كرێت
سایتی باسك /
وا
بڕیاره له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی
نێوده‌وڵه‌تی له‌شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دروست
بكرێت كه
هاوشێوه‌ی
فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێر بێت. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتوو، حه‌سه‌ن شێخ
عه‌بدوڵا له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر
بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك
دراوه له‌شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
شاره‌وانی شارۆچكه‌كه بڕی سه‌د‌و په‌نجا دۆنم زه‌وی ته‌رخانكردووه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه شێوازی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه
به‌هه‌مان شێوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی ده‌بێت.
جێگای ئاماژه‌پێدانه له‌پاڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا، تائێستا
هیچ به‌ركه‌وته‌یه‌كی چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ری
بۆ نه‌كراوه. |
|
|
|
بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاونامه‌ی به‌ناو مه‌سیحیه‌ت له هه‌ندێ
ده‌ڤه‌ری كوردستان،
ناڕه‌زایه‌تی توندی جه‌ماوه‌ری لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
سایتی باسك /
باوكی
ڕابه‌ر - دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی 30/5/2008 چه‌ند كه‌سێك
له‌وانه‌ی گوایه بوونه‌ته مه‌سیحی‌و كوردن به هه‌ندێ
ناوچه‌و ده‌ڤه‌ری كوردستاندا گه‌ڕاون‌و بڵاوكراوه‌ی به‌ناو
ئایینی مه‌سیحی‌و ئینجیلی شێوه بینراویان به‌سه‌ر هه‌ندێ
خه‌ڵكیدا دابه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی توندی
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا به‌ره‌و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه به‌رپه‌رچیان
داونه‌ته‌وه، له‌و ناوچه‌و گوندانه‌ی ئه‌و بڵاوكراوانه‌یان
تێدا بڵاوكردۆته‌وه (دۆڵی شاورێ و شارۆچكه‌ی وه‌رتێ‌و
دۆڵی خانه‌قا) كه له ڕانیه‌و قه‌ڵادزێوه هاتوونه‌و به
ئۆتۆمبێلێكی سپی به‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا ڕه‌ت بوونه‌و ئه‌وانه‌یان
پێیان گه‌یشتوون به‌ناوی كتێب‌و په‌یامی ئایینی‌و په‌یامی
مه‌سیح شتیان پێداون، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه ڕه‌تیان كردوونه‌ته‌وه‌و
هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان ئاگر تێ به‌رداوه‌و سووتاندنیان، وه
هه‌ندێ له خه‌تیبی مزگه‌وته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ش له
وتاری هه‌ینیدا باسیان له‌و تاقمه كردووه كه ده‌یانه‌وێت
گه‌نج‌و لاوانی میلله‌ته‌كه‌مان له ڕه‌وشت‌و به‌ها
ئیسلامیه‌كان دوور خه‌نه‌وه‌و فریویان بده‌ن . |
|
|
|
ژماره‌ی كوژراوانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌رز بوونه‌وه‌دایه
سایتی باسك /
PNA-
سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگهیا ند،
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراودا له پارێزگای
موسڵ سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و وه‌رگێڕێكیان كوژراون. له
به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، ئێواره‌ی
دوێنێ سێشه‌ممه له پارێزگای موسڵ بۆمبێكی چێنراو به
هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا
سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و وه‌رگێڕه‌كه‌یان كوژراون. به‌م
سێ سه‌ربازه‌شه‌وه ژماره‌ی كوژراوانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه گه‌یشتۆته 25 كوژراو و له ده‌ستپێكی
شه‌ڕی عێراقیشه‌وه له به‌هاری 2003وه تاوه‌كو ئێستا
4109 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق كوژراون. |
|
|
|
له هه‌ڵه‌بجه به‌ردی بناغه‌ی هه‌زار خانوو دانرا
سایتی باسك /
ڕۆژی21/6/2008 وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ده‌زگا حزبی و حكومیه‌كانی
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له ده‌روازه‌ی شار پێشوازییان كرد
له به‌ڕێز عومه‌ر فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری، پاشان له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ
دام و ده‌زگا حزبی و حكومیه‌كانی شاره‌كه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی
بۆ ئاماده‌بوان خسته ڕوو كه ئه‌ویش دانانی به‌ردی
بناغه‌ی 1000 هه‌زار خانووه كه ده‌كه‌وێتـه سه‌رووی
گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، شایانی باسه
له‌م دانیشتنه‌دا وه‌فدی باسك ده‌ست خۆشیان ئاڕاسته‌ی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوایان خواست كه
ئاوڕی زیاتر له‌م شاره بدرێته‌وه و پڕۆژه‌ی خزمه‌ت
گوزاری زیاتر له‌م شاره‌دا جێ به‌جێ بكرێت. |
|
|
|
شوورای ناوه‌ندیی به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی
خۆی هێنا
سایتی باسك /
رۆژی شه‌ممه به‌رواری 16-
جه‌مادی دووه‌می 1429 كۆچیی به‌رامبه‌ر به 21-6-2008
زاینیی شوورای ناوه‌ندی بۆرۆژی دووه‌م درێژه‌ی به
دانیشتنه‌كه‌ی خۆیداو
تیشكیان خسته سه‌ر كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌مرۆی
كوردستان و عێراق به‌گشتیی و مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووس سازی
كه‌ركوك گرنگی سه‌ره‌كی ناو كۆبوونه‌وه‌كه بوو ، پاش مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان ، شورای ناوه‌ندیی ڕاپۆرته‌كه‌ی (دیمۆستۆرا)ی
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندو
پێی وابو كه ناهه‌قیه‌كی زۆر له ڕاپۆرته‌كه‌دا به‌دی
ده‌كرێت، كه جارێكی تر پێشێلكردن و فه‌رامۆشكردنی
ڕاستیه‌مێژووی و جوگرافیه‌كانی به ئاشكرا له‌خۆ گرتوه،
بۆیه شورای ناوه‌ندی باسك داوای كرد كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
چاو خشاندنه‌وه بكات به ڕاپۆرته‌كه‌داو به‌م شێوه‌یه نه‌چێته
ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ،دواتر شورای
ناوه‌ندی گوێی گرت له ڕاپوَرتی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری
كوَنگره‌ی نوَو ئه‌و ئاماده سازییانه‌ی تا ئیستا پێی
هه‌ستاوه وده‌ستخوَشیان ئاڕاسته‌كراو به‌رز نرخێنرا،
دواتر سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره‌ی نۆی باسك ، شوورا
بریاری به‌ستنی كۆنگره‌ی دا‌و رایانگه‌یاند كه به‌ستنی
كۆنگره له كاتی خۆیدا ده‌بێت و دوا ناكه‌وێت ، پاشان
دانانی رابه‌ریش یه‌كلاكرایه‌وه ، كه دواتر له‌لایه‌ن
شووراوه راده‌گه‌یه‌نرێت ، دواتر به چه‌ندین كار‌و
چالاكییه‌كانی ئۆرگان و مه‌كته‌به‌كاندا رۆشتنه‌وه‌و چه‌ندین
رێی گونجاوو خاڵی گرنگ له‌و باره‌وه درا ، شایانی باسه
شوورای ناوه‌ندی دوو رۆژ درێژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌كه‌یداو
به‌لاغێكی له‌و باره‌وه ده‌ركردو دواتر به‌سه‌ركه‌وتووی
كۆتایی به دانیشتنه‌كه‌یدا.
به‌لاغی شوورای ناوه‌ندیی . |
|
|
|
ئه‌مرۆ شوورای ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌ی
ئاسایی خۆی گرێده‌دات
هه‌واڵه‌كه‌ی
جودی
نیوز بێ
بنه‌مایه‌و دووره له‌راستییه‌وه
سایتی باسك / ئه‌مرۆ
هه‌ینیی16جه‌مادی دووه‌می1429كۆچیی
به‌رامبه‌ر 20-6-2008 زاینیی شوورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له بینایه‌ی لقی مه‌كته‌بی
سیاسیی باسك له‌شاری سلێمانی ده‌به‌ستێت ، په‌یامنێری
سایتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه به
سایتی باسكی راگه‌یاند : شوورای ناوه‌ندی به‌ته‌مایه
ئه‌مرۆ به‌ستن و نه‌به‌ستنی كۆنگره له‌ماوه‌ی دیاری
كراوی خۆیدا یه‌كلا بكاته‌وه ، وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی
كه جودی نیوز ئێستا بڵاوی كردۆته‌وه كه گوایا مه‌سه‌له‌ی
رابه‌ر ته‌رح و یه‌كلا كرابێته‌وه په‌یامنێرمان وتی : په‌یوه‌ندیمان
كردووه به سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نۆی
باسكه‌وه و ئه‌و هه‌واڵه‌ی به توندی ره‌تكرده‌وه‌و وتی
تا ئێستا هیچ باسێك له‌و باره‌وه نه‌كراوه‌و له‌به‌ر
دواكه‌وتن و دره‌نگ گه‌یشتنی هه‌ندێ له‌و برایانه‌ی شوورا
كه له شاره‌كانی هه‌ولێرو رانییه‌و گه‌رمیانه‌وه دێن
هێشتا دانیشتن به‌ره‌سمی ده‌ستی پێ نه‌كردووه !! بۆیه
حه‌ق وایه ئه‌و سایته‌ش كه سایتێكی ئاینییه هه‌واڵی بێ
بنه‌ما بڵاو نه‌كاته‌وه‌و به خۆیاندا برۆنه‌وه .. وه هه‌روه‌ها
بریاره ئه‌مرۆ شوورای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵێ بریارو پیاچوونه‌وه‌ی
زۆرێك له كاره‌كانی مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌كانی باسك ئه‌نجام
بدات .. له‌هه‌ر هه‌واڵ و دوا
گۆرانكارییه‌ك ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه ...
|
|
|
|
ئه‌رشیفی هه‌واڵه‌كان |